Skip to content
BibleKenya

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

لۆقا 6

ده‌رباره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌

له‌ ڕۆژێكی شه‌ممه‌دا، عیسا به‌ناو ده‌غڵێك تێ‌‏ده‌په‌ڕی، قوتابیه‌كانی گوڵه‌گه‌نمیان لـێ‌ ده‌كرده‌وه‌و له‌به‌ری ده‌ستیان ده‌یان پرواند‏و ده‌یان خوارد. هه‌ندێ‌ له‌فه‌ریسیه‌كان پێیان ووتن: (بۆچی كارێك ده‌كه‌ن له‌‏شه‌ممه‌دا دروست نییه‌؟) عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه‌و ووتی: (ئه‌ی نه‌تان خوێندۆته‌وه‌ داود چی كرد كاتێ‌ برسی‏بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون؟ چۆن چووه‌ ماڵی خوداو نانی قوربانی خوارد‏و دای به‌وانه‌ش كه‌ له‌گه‌ڵی بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش خواردنی ئه‌و نانه‌ دروست نییه‌ ته‌نها بۆ كاهینه‌كان نه‌بێت؟) ئینجا پێی ووتن: (ڕۆڵه‌ی مرۆڤ خۆی گه‌وره‌ی ڕۆژانی شه‌ممه‌یه‌).

چاكردنه‌وه‌ی نه‌خۆش له‌شه‌ممه‌

له‌‏شه‌ممه‌یه‌كی تردا، عیسا چووه‌ كه‌نیشت‏و ده‌ستیكرد به‌ فێركردن. پیاوێكی لـێ‌‏بوو ده‌ستی ‏ڕاستی ووشك بووبوو. مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت‏و فه‌ریسیه‌كان سه‌یری عیسایان ده‌كرد، تاكو بزانن ئایا له‌ڕۆژانی شه‌ممه‌دا خه‌ڵكی چاك ده‌كاته‌وه‌، هه‌تا شتێك بدۆزنه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی تاوانباری بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و به‌مه‌به‌ستی زانین، به‌پیاوه‌كه‌ی ووت: (هه‌سته‌، ڕاوه‌سته‌ له‌به‌رده‌م خه‌ڵكه‌كه‌دا، ئه‌ویش هه‌ستاو له‌وێ‌ ڕاوه‌ستا. ‏عیسا پێی ووتن: (من پرسیارێكتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م، ئایا له‌‏ڕۆژانی شه‌ممه‌دا چی دروسته‌، كردنی كاری باش یان كاری خراپ؟ ڕزگاركردن یاخود له‌ناوبردن كامیان باشتره‌؟) دوای ئه‌وه‌ی چاوی به‌‏هه‌موویان گێڕا، به‌پیاوه‌كه‌ی ووت: (ده‌ست درێژكه‌.) ئه‌ویش ئه‌مه‌ی كرد‏و ده‌ستی وه‌ك جاری جاران چاك بووه‌وه‌. به‌ڵام ئه‌وان زۆر تووڕه‌ بوون‏و كه‌وتنه‌ ڕاوێژ‏و ته‌گبیر له‌گه‌ڵ یه‌كتری بۆ ئه‌وه‌ی شتێك له‌‏عیسا بكه‌ن.

دوانزه‌ نێرراوه‌كه‌

له‌و‏ڕۆژانه‌دا عیسا به‌ره‌و شاخ ڕۆیشت تاكو له‌وێ‌ نوێژ بكات‏، ئه‌و شه‌وه‌ی به‌نوێژكردن بۆ خودا به‌‏سه‌ربرد. كاتێ‌ ڕۆژ بووه‌وه‌، قوتابیه‌كانی بانگكرد، دوانزه‌ی لـێ‌ هه‌ڵبژاردن‏و ناوی لێ‏نان نێرراوان ئه‌وانه‌ش ئه‌مانه‌ بوون. شه‌معون كـه‌‏نـاوی نا په‌ترۆس، ئه‌نده‌راوسی برای، یاقوب، یۆحه‌ننا، فیلیپۆس، به‌رتولماوس، مه‌تتا، تۆما، یاقوبی كوڕی حه‌لفی، شه‌معون كه‌ ناسراو‏بوو به‌دڵگه‌رم، هه‌روه‌ها یه‌هوزای كوڕی یاقوب له‌گه‌ڵ یه‌هوزای ئه‌سخه‌ریوتی كه‌ له‌ دواییدا به‌ناپاك ده‌رچوو. ئینجا عیسا له‌گه‌ڵیان هاته‌خواره‌وه‌، له‌‏شوێنێكی ته‌ختایی ڕاوه‌ستا. له‌وێ‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌‏قوتابیه‌كانی لـێ‌بوو له‌گه‌ڵ زۆر له‌خه‌ڵكی، كه‌ له‌‏ناوچه‌ی یه‌هودیاو قودس‏و سورو سه‌یدا هاتبوون. تاكـو گـوێیان لـێی بێت‏و لـه‌‏نه‌خۆشییه‌كانیان چاك‏بنه‌وه‌. ئه‌وانه‌ش كه‌ ڕۆحی پیس ئازاری ده‌دان چاك‏بوونه‌وه‌. ئیتر هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ هه‌وڵیان ده‌دا ده‌ستیان پێی بكه‌وێت، چونكه‌ هێزو توانایه‌كی مه‌زنی لـێ‌‏ده‌هاته‌ ده‌ره‌وه‌و هه‌مووانی چاك ده‌كرده‌وه‌. ‏ ڕوانیه‌ قوتابیه‌كانیو ووتی: (خۆزگه‌تان پێ‌ده‌خوازرێ‌ ئه‌ی هه‌ژاره‌كان چونكه‌ پادشاهێتی ئاسمان بۆ ئێوه‌یه‌. خۆزگه‌تان پێ‌ ده‌خوازرێ‌ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئێستا برسین چونكه‌ تێرده‌بن. خۆزگه‌تان پێ‌ده‌خوازرێ‌ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئێستا ده‌گرین، چونكه‌ پێ‌ده‌كه‌نن. خۆزگه‌تان پێ‌ده‌خوازرێ‌ كاتێ‌ خه‌ڵك ڕقیان لێتان ده‌بێته‌وه‌، جیاتان ده‌كه‌نه‌وه‌، جنێوتان پێ‌ده‌ده‌ن، به‌‏به‌دكار ناوتان ده‌به‌ن، له‌پێناوی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ. شادومان‏و دڵخۆش‏بن چونكه‌ پاداشتتان مه‌زنه‌ له‌‏ئاسمان، باو باپیرانیان به‌و شێوه‌یه‌ هه‌ڵسوكه‌وتیان كردووه‌ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ران. به‌ڵام خاك به‌سه‌رتان ئه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، چونكه‌ دڵنه‌وایی‏كران. خاك به‌‏سه‌رتان ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئێستا تێرن، چونكه‌ دوایی برسی ده‌بن. خاك به‌سه‌رتان ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئێستا پێ‌ده‌كه‌نن، چونكه‌ دوایی ده‌گرین‏و غه‌مبار ده‌بن. خاك به‌سه‌رتان كاتێ‌ هه‌موو خه‌ڵك ستایشتان ده‌كات، چونكه‌ باوباپیرانیان هه‌مان شتیان‏كرد له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ره‌ درۆزنه‌كان.

دوژمنه‌كانتان خۆش بوێ‌

( به‌ڵام ئه‌ی گوێگران، پێتان ده‌ڵێم: دوژمنه‌كانتان خۆش بوێ‌، چاكه‌ بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ڕقیان لێتـان ده‌بێته‌وه‌. داوای پیرۆزی بكه‌ن‏* بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌فره‌تتان لـێ‌ده‌كه‌ن، نوێژ بكه‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی خراپه‌تان به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ی كێشای به‌ لایه‌كی ڕوومه‌تت، لایه‌كه‌ی تریشی بۆ ڕاگره‌. گه‌ر یه‌كێ‌ چاكه‌ته‌كه‌ی له‌به‌ر‏داكه‌نیت، ڕێی لێ‌مه‌گره‌ باكراسه‌كه‌شت ببات. ئه‌وه‌ی داوای شتێكت لـێ‌ ده‌كات، بیده‌رێ‌، ئه‌وه‌ش كه‌ شتێكت لـێ‌ داگیر ده‌كات لێی داوامه‌كه‌وه‌. چۆن ده‌تانه‌وێ‌ خه‌ڵكی هه‌ڵسوكه‌وتتان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، له‌پێشا ئێوه‌ به‌و شێوه‌یه‌ هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن.

‏ (گه‌ر هاتوو به‌‏ته‌نها هه‌ر ئه‌وانه‌تان خۆشویست كه‌ خۆشیان ده‌وێن، چ چاكه‌یه‌ك ده‌كه‌ن؟ ته‌نانه‌ت گوناهبارانیش ئه‌وانه‌یان خۆش‏ده‌وێ‌ كه‌‏خۆشیان ده‌وێن. ئه‌گه‌ر كرداری باشتان هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا‏كرد كه‌ كرداری باش به‌رامبه‌رتان ده‌كه‌ن، ئایا چ چاكه‌یه‌ك ده‌كه‌ن؟ ته‌نانه‌ت گوناهبارانیش ئه‌مه‌ ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر ته‌نها قه‌رز بده‌ن به‌وانه‌ی ده‌زانن قه‌رزه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌، چ چاكه‌یه‌ك ده‌كه‌ن؟ ته‌نانه‌ت گوناهبارانیش قه‌رز ده‌ده‌ن به‌وانه‌ی ده‌زانن قه‌رزه‌كانیان ده‌ده‌نه‌وه‌. به‌ڵام ئێوه‌ دوژمنه‌كانتان خۆش‏بوێ‌، چاكه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، قه‌رزیان بده‌نێ‌ بێ‌ئه‌وه‌ی هیوای وه‌رگرتنه‌وه‌تان هه‌بێ‌، به‌مه‌ پاداشتتان گه‌وره‌ ده‌بێ‌و ده‌بنه‌ ڕۆڵه‌ی خودای مه‌زن، چونكه‌ ئه‌و میهره‌بانه‌ له‌گه‌ڵ به‌دنمه‌ك‏و به‌دكاران. به‌به‌زه‌یی بن، هه‌روه‌ك چۆن باوكتان به‌‏به‌زه‌ییه‌.

خه‌ڵكی تاوانبار مه‌كه‌ن

‏(خه‌ڵكی تاوانبارمه‌كه‌ن، تا تاوانبارنه‌كرێن. كه‌س سه‌رزه‌نشت مه‌كه‌ن، سه‌رزه‌نشت ناكرێن. له‌خه‌ڵكی خۆش بن، لێتان خۆش ده‌بن. به‌‏خه‌ڵكی بده‌ن، پێتان ده‌درێت، پێوانه‌یه‌كی چاكی په‌ستێنراوی هه‌ژێندراوی پڕی لێ‌ ڕژاوتان پێده‌درێ‌ له‌باوه‌شتان، چونكه‌ به‌و پێوانه‌یه‌ی بۆ خه‌ڵكی ده‌پێون بۆتان ده‌پێونه‌وه‌.)

‏ نموونه‌یه‌كی بۆ هێنانه‌وه‌و ووتی: (ئایا كوێرێك ده‌توانێ‌ كوێرێكی‏كه‌ به‌ڕێدا ببات؟ ئایا هه‌ردووكیان ناكه‌ونه‌ چاڵه‌وه‌؟ قوتابی له‌‏مامۆستاكه‌ی مه‌زنتر نییه‌، به‌ڵام هه‌ر كه‌سێ‌ ته‌واو و ڕێك بێت، وه‌ك مامۆستاكه‌ی لـێ‌ دێت. بۆچی سه‌رنج له‌‏پووشی ناو چاوی براكه‌ت ده‌ده‌یت‏و گوێ‌ناده‌یته‌ ته‌خته‌داره‌كه‌ی ناو چاوی خۆت؟ یان چۆن ده‌توانی به‌‏براكه‌ت بڵێیت: (ئا برا، بهێڵه‌ با ئه‌و پووشه‌ له‌چاوت ده‌ربهێنم.) له‌‏كاتێكدا تۆ خۆت ته‌خته‌داره‌كه‌ی ناو چاوی خۆت نابینیت؟ ئه‌ی دووڕوو، جارێ‌ تۆ یه‌كه‌مجار ته‌خته‌داره‌كه‌ی ناو چاوی خۆت ده‌ربهێنه‌، ئینجا باش ده‌بینیت بۆ ئه‌وه‌ی پووشه‌كه‌ی ناوچاوی براكه‌ت ده‌ربهێنیت.)

ناسین به‌ به‌رووبووم

(داری چاك نییه‌ ‏به‌ری خراپ بدات، داری خراپیش به‌ری چاك نادات له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌موو دارێك به‌ به‌ره‌كه‌ی ده‌ناسرێ‌. له‌دڕك هه‌نجیر ناكرێته‌وه‌ له‌‏تووتڕكیش ترێ‌ ناكرێته‌وه‌. مرۆڤی باش، له‌گه‌نجینه‌ی باشی دڵی، چی باش بێت ده‌ریده‌هێنێ‌، مرۆڤی خراپیش، له‌گه‌نجینه‌ خراپه‌كه‌ی، چی خراپ بێت ده‌ریده‌هێنێ‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌‏دڵ هه‌ڵده‌قوڵێ‌ ده‌م پێی ده‌دوێ‌.

‏ئه‌و خانووه‌ی ‏بناغه‌كه‌ی له‌ به‌رده‌

(چۆن بانگم ده‌كه‌ن گه‌وره‌م، گه‌وره‌م، كه‌چی كار ناكه‌ن به‌وه‌ی من ده‌یڵێم؟ ئه‌وه‌ی دێ‌ بۆلام، گوێ‌ له‌ووته‌كانم ده‌گرێت‎و كاری پێ‌‏ده‌كات، پێتان ده‌ڵێم له‌‏كێ‌ ده‌كات. ‏له‌مرۆڤێك ده‌كات خانوویه‌ك دروست ده‌كات، زه‌ویه‌كه‌ی هه‌ڵده‌كه‌نێ‌ به‌‏قووڵی، تا‏بناغه‌كه‌ی له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی به‌ردین دابنێ‌، ئینجا بارانێكی زۆر ده‌بارێ‌و لافاو له‌خانووه‌كه‌ی ده‌دا، به‌ڵام له‌شوێنی خۆی نایجوڵێنێ‌. له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی به‌ردین داڕێژراوه‌. به‌ڵام، ئه‌وه‌ی گوێی لـێ‌ بوو و كاری پێ‌نه‌كرد، له‌‏مرۆڤێك ده‌كات خانووه‌كه‌ی له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی بێ‌‏بناغه‌ دروست بكات. كاتێ‌ لافاو له‌‏خانووه‌كه‌ی ده‌دا، ده‌ست‏به‌جێ‌ ده‌ڕوخێ‌، ڕوخانێكی ته‌واو.)

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.