Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
لۆقا 12
ڕاستگۆیی‌و بێ دووڕوویی
له‌وكاته‌دا كه خه‌ڵكی به‌هه‌زاران كۆبووبوونه‌وه، به‌جۆرێ یه‌ك یه‌كی پێ‌شێل ده‌كرد، عیسا ده‌ستیكرد به‌قسه‌كردن‌و یه‌كه‌مجار به‌قوتابیه‌كانی ووت: (ئاگاداری هه‌ویرترشی فه‌ریسیه‌كان بن، كه دووڕووییه. هیچی شاراوه نییه، ئاشكرا نهبێتو هیچ نهێنییه‌ك نییه نه‌زانرێ. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌تاریكی ووتوتانه، له‌ڕووناكی ده‌بیسترێ، ئه‌وه‌ش كه له‌ماڵ به‌چرپه ووتوتانه، له‌سه‌ربانه‌كان بانگه‌وازی پێده‌كرێ.) له‌به‌رئه‌وه ئه‌ی خۆشه‌ویسته‌كانم، مه‌ترسن له‌وانه‌ی به‌له‌ش ده‌تانكوژن، چونكه له‌وه زیاتر ناتوانن هیچ بكه‌ن. به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم له‌چی بترسن، له‌وه بترسن كه توانای هه‌یه له‌دوای مردن بتانخاته دۆزه‌خه‌وه، به‌ڵێ پێتان ده‌ڵێم له‌وه بترسن. ئه‌وه نییه پێنچ چۆله‌كه به دوو فلس ده‌فرۆشن؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خودا یه‌كێك له‌وانی بیرناچێ، ته‌نانه‌ت قژی سه‌ریشتان ژمێرراوه. كه‌واته مه‌ترسن، ئێوه باشترن له‌چۆله‌كه. به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی دانم پیابنێ، ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش له‌به‌رده‌م فریشته‌كانی خودا دانی پیاده‌نێ. ئه‌وه‌ش كه له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی دانم پیانانێ، به‌هه‌مان شێوه له‌به‌رده‌م فریشته‌كانی خودا دانی پیانانرێ. ئه‌وه‌ی قسه‌یه‌ك به‌ڕۆڵه‌ی مرۆڤ بڵێ، ده‌به‌خشرێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كفربكات به‌رامبه‌ر ڕۆحی پیرۆز، نابه‌خشرێ. كاتێ ده‌تانهێننه به‌رده‌م كهنیشتهكانو لێپرسراوان‌و ده‌سه‌ڵاتداران، گوێ مه‌ده‌ن به‌وه‌ی چی یاخود چۆن وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه. چونكه ڕۆحی پیرۆز ئه‌وه‌ی كه پێویسته بیڵێن ده‌یدا به‌گوێتان.) ئینجا له‌ناو كۆمه‌ڵه‌كه‌دا یه‌كێك پێی ووت: (مامۆستا، به براكه‌م بڵێ ئه‌وه‌ی بۆمان به‌جێ‌ماوه به‌شی بكات له‌گه‌ڵم.) به‌ڵام ئه‌و پێی ووت: (ئه‌ی مرۆڤ، كێ منیكردووه به دادوه‌ر یاخود به‌شكه‌ر به سه‌رتان؟) به خه‌ڵكه‌كه‌ی ووت: (ئاگاداربن‌و خۆتان بپارێزن له‌چاوبرسێتی، چونكه ژیانی مرۆڤ به‌زۆری سامانه‌كه‌ی نییه.)
نموونه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی بێمێشك
ئینجا نموونه‌یه‌كی بۆ هێنانه‌وه‌و ووتی: (مرۆڤێكی ده‌وڵه‌مه‌ند زه‌وییه‌كه‌ی به‌رووبوومێكی زۆری‌دا. بیری كرده‌وه‌و ووتی: چی بكه‌م كه من شوێنی ته‌واوم نه‌بێ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌رووبوومه‌كه‌م؟ جا ووتی: وا ده‌كه‌م، عه‌مباره‌كانم تێكدهدهمو له‌وان گه‌وره‌تر دروستده‌كه‌م، ئیتر له‌وێدا هه‌موو به‌رووبوومه‌كه‌م دادهنێمو كۆی ده‌كه‌مه‌وه. ئه‌وسا به‌خۆم ده‌ڵێم، ئه‌ی دڵ ئه‌وه‌تا به‌شی چه‌ندین ساڵت هه‌یه، كه‌واته بحه‌سێوه‌و بخۆ‌و بخۆوه‌و دڵشادبه. به‌ڵام خودا پێی ووت: ئه‌ی بێ مێشك، هه‌ر ئه‌م شه‌و ڕۆحت ده‌رده‌چێ، ئه‌وه‌ی كۆتكردهوه بۆ كێ ده‌بێ؟ به‌هه‌مان شێوه ده‌بێ ئه‌و كه‌سه‌ی گه‌نجینه بۆ خۆی كۆده‌كاته‌وه‌و لای خودا ده‌وڵه‌مه‌ند نییه.(
خودا خه‌ممان ده‌خوات
به‌قوتابیه‌كانی ووت: (جا له‌به‌رئه‌مه پێتان ده‌ڵێم، گوێمهدهن به‌ژیان چی بخۆن، به‌له‌ش چی له‌به‌ر بكه‌ن، ژیان گرنگتره لهخواردنو له‌شیش گرنگتره له‌جل. سه‌یری قه‌له‌ڕه‌ش بكه‌ن، نهدهچێنێو نهدروێنه ده‌كات. عـهمباریشینییهو هــیچ كـۆناكاته‌وه، به‌ڵام خودا ده‌یژیێنێ. ئایا ئێوه له‌باڵنده باشترنین؟ به‌ڵام كێ له‌ئێوه گه‌ر زۆر بایه‌خ به‌م شتانه بدات، ده‌توانێ ته‌نانه‌ت ڕۆژێك له‌ژیانی درێژتر بكات؟ جا كه ئێوه تواناتان به‌سه‌ر بچووكترین شت نییه، بۆچی بایه‌خ ده‌ده‌ن بهشتی تر؟ سه‌یری گوڵاڵه سووره بكه‌ن، چۆن نه‌شونما ده‌كات، نه هیلاك دهبێتو نه ده‌ڕێسێ. به‌ڵام پێتانی ده‌ڵێم: ته‌نانه‌ت سلێمانیش له‌و په‌ڕی مه‌زنیدا به‌رگی وه‌ك یه‌كێك له‌وانی له‌به‌رنه‌كردووه. گه‌ر بێت‌و خودا ئاوا به‌رگ بكاته به‌ری گژوگیا هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ لهكێلگهدایهو به‌یانی فڕێ ده‌درێته ته‌نووره‌وه. ئایا ده‌بێ چه‌ند زیاتر جلی باشتان له‌به‌ر بكات ئه‌ی كه‌م باوه‌ڕینه؟ داوای ئه‌وه مه‌كه‌ن چی بخۆن‌و چی بخۆنه‌وه، مه‌په‌شۆكێن. ئه‌مانه هه‌مووی بێ باوه‌ڕه‌كانی ئه‌م جیهانه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئێوه باوكتان ده‌زانێ كه پێویستان به‌مانه هه‌یه. به‌ڵكو داوای پادشاهێتی خودا بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی دیكه‌تان هه‌موو بۆ ده‌بێت. مه‌ترسه ئه‌ی مێگه‌لی بچووك، چونكه باوكـتان دڵـشاده پادشــاهێتیتان بداتێ. ئه‌وه‌ی هه‌تانه بیفرۆشـنو بیبه‌خشن به‌هه‌ژاران، بۆ خۆتان له‌ئاسمان سامانێك دروستبكه‌ن كه نافه‌وتێ‌و گه‌نجینه‌یه‌ك كه له‌بن نایه‌ت، نه‌دز لێی نزیك ده‌بێته‌وه نه‌مۆریانه لێی ده‌دات. چونكه مرۆڤ گه‌نجینه‌ی له‌هه‌ر كوێ بێت دڵی له‌وێ ده‌بێت.
نموونه‌ی كۆیله ده‌ست پاكه‌كان
ئاماده‌بن با پشتێنتان به‌ستراو بێت‌و چراتان ڕۆشن بێت، وه‌ك ئه‌وانه‌بن كه چاوه‌ڕوانی گه‌وره‌كه‌یان ده‌كه‌ن تا له‌سه‌ر شایی بگه‌ڕێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كه هاته‌وه‌و له ده‌رگایدا، ده‌ستبه‌جێ ده‌رگای لـێ‌بكه‌نه‌وه. خۆزگه‌ده‌خوازرێ به‌و ئیشكه‌رانه‌ی كه گه‌وره‌كه‌یان له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا ده‌یانبینێ به‌خه‌به‌رن. ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم، ئینجا گه‌وره‌كه‌ی له‌سه‌ر خوان دایاندهنێتو قۆڵ هه‌ڵده‌كا تاكو خزمه‌تیان بكات. هه‌روه‌ها خۆزگه‌ده‌خوازرێ پێیان، گه‌ر هاتوو گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌وره‌كه‌یان له‌كاتێكدا بێت، كه دوو به‌ش یاخود سێ به‌شی شه‌و ڕۆیشتبێ‌و ئه‌وان هێشتا هه‌ر به‌خه‌به‌ربن. به‌ڵام ئه‌وه بزانن، گه‌ر بێت‌و خاوه‌نماڵ بزانێت له‌چ كاتێكدا دز دێته سه‌ری، ئه‌وا به‌خه‌به‌ر ده‌مێنێته‌وه‌و ماڵه‌كه‌ی به‌جێناهێڵێ تابدزرێ. كه‌واته ئێوه‌ش ئاوا ئاماده‌بن، چونكه ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌كاتێكدا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه نایزانن.)
په‌ترۆس لێیپرسی: (گه‌وره‌م، ئه‌م نموونانه به‌ئێمه ده‌ڵێی یان به‌هه‌موو خه‌ڵكی؟( عیسای خوداوه‌ند ووتی: (كێیه ئه‌و جێگره ده‌ستپاك‌و ژیره‌ی كه گه‌وره‌ی ماڵ به‌سه‌ر خاووخێزانی دایده‌نێ هه‌تا خواردنیان له‌كاتی خۆیدا بۆ ئاماده بكات؟ خۆزگه‌ده‌خوازرێ به‌و ئیشكه‌ره، كاتێ گه‌وره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌یبینێ هه‌ڵده‌ستێ به‌و كاره. ڕاستیتان پێده‌ڵێم: ئینجا گه‌وره‌ی ماڵه‌كه ئیشكه‌ره‌كه‌ی داده‌نێ له‌سه‌ر هه‌موو ماڵ‌و سامانێكی كه هه‌یه‌تی. به‌ڵام گه‌ر ئه‌م ئیشكه‌ره له‌دڵی خۆیدا ووتی: گه‌وره‌كه‌م دواده‌كه‌وێ له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی، ده‌ست بكات به‌لێدانی ئیشكه‌ره‌كانی تر بهژنو به‌پیاوه‌وه، هه‌روه‌ها بخواو بخواته‌وه‌و خۆی سهرخۆشبكات، ئه‌وسا گه‌وره‌كه‌ی له‌ڕۆژێك ده‌گه‌ڕێته‌وه كه چاوه‌ڕێی ناكات‌و له‌كاژێرێك كه نایزانێ، ئینجا گه‌وره‌كه‌ی سزایدهداتو ده‌یخاته ڕیزی ناپاكانه‌وه. ئه‌و ئیشكه‌ره‌ی داواكارییه‌كانی گه‌وره‌ی ماڵ ده‌زانێت، به‌ڵام به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست كاری پێ‌ناكات، سزا ده‌درێ. ئه‌وه‌ش كه داواكاریه‌كان نازانێت‌و هه‌ڵه ده‌كات، سزاكه‌ی كه‌متره. ئه‌وه‌ی زۆری پێدراوه، داوای زۆری لێ‌ده‌كرێ، ئه‌وه‌ش زۆری لادانراوه، داوای زیاتری لـێ‌ده‌كرێ.
عیسا‌و جیهان
(من هاتووم تاكو له‌سه‌ر زه‌وی ئاگرێك بكه‌مه‌وه، چه‌ند دڵخۆشم به‌وه‌ی ده‌ستبكات به‌سوتاندن! به‌ڵام جارێ ده‌بێ له‌ئازار هه‌ڵبكێشرێم، چه‌ند ناڕه‌حه‌تم تا دێته‌دی. واده‌زانن من هاتووم ته‌نها ئاشتی بهێنمه سه‌ر زه‌وی؟ پێتان ده‌ڵێم: نه‌خێر، به‌ڵكو دووبه‌ره‌كیو جیابوونه‌وه‌م هێناوه. هه‌ر له‌ئێستاوه، گه‌ر له‌ماڵێكدا پێنچ كه‌سی تێدا بێت، سیانیان له‌دووانیان، یان دووانیان له‌سیانیان جیاده‌بنه‌وه. باوك له‌كوڕ، كوڕ له‌باوك، دایك له‌كچ، كچ له‌دایك، خه‌سوو لهبووك، بووك لهخهسوو جیاده‌بنه‌وه.) دیسان به‌خه‌ڵكه‌كه‌ی ووت: (كاتێ ئێوه له‌ڕۆژئاواوه هه‌ور ده‌بینن، خێرا ده‌ڵێن: ئه‌م هه‌وره بارانی به‌ده‌مه‌وه‌یه، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌بێت. كاتێكیش بای باشوور دێت، ده‌ڵێن گه‌رما ده‌ست پێ‌ده‌كات، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌بێت. ئه‌ی دووڕووه‌كان، ئێوه ده‌زانن ڕووی زه‌ویو ئاسمان بخوێننه‌وه، چۆن نازانن ئه‌م سه‌رده‌مه بخوێننه‌وه؟ هه‌روه‌ها بۆچی به‌خۆتان دادپه‌روه‌رانه حوكمنادهن؟ كاتێ یه‌كێك شتێكی به‌سه‌رته‌وه‌یه‌و ده‌یه‌وێ بۆ دادگات ببات، هه‌وڵبده هه‌ر له‌ڕێگا له‌گه‌ڵی ئاشتبیته‌وه، ئه‌گینا ڕاتده‌كێشێت بۆ لای دادوه‌رو دادوه‌ریش ده‌تداته ده‌ست پۆلیس، پۆلیسیش ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ت ده‌كات. پێت ده‌ڵێم: له‌وێ نایه‌یته ده‌ره‌وه هه‌تا دوا پول نه‌ده‌یته‌وه.)
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.