Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
لۆقا 11
فێركردن ده‌رباره‌ی نوێژ
عیسا له‌شوێنێكی دیاریكراو نوێژی ده‌كرد، كاتێ ته‌واوبوو یه‌كێ له‌قوتابیه‌كانی پێی ووت: (گه‌وره‌م نوێژكردنمان فێربكه هه‌روه‌ك یه‌حیا قوتابیه‌كانی فێركرد.) ئه‌ویش پێی ووتن: كاتێ نوێژ ده‌كه‌ن بڵێن: (ئه‌ی باوكمان له‌ئاسمان با ناوت پیرۆز بێت، با پادشاهێتیه‌كه‌ت بێت، نانی ڕۆژانه‌مان هه‌موو ڕۆژێك بده‌رێ. له‌گوناهمان خۆش به، چونكه ئێمه‌ش له گوناهی ئه‌وانه خۆش ده‌بین، كه هه‌ڵه‌مان به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن. مه‌مانخه‌ره تاقیكردنه‌وه.)
ئینجا پێی ووتن: (گه‌ر یه‌كێ له‌ئێوه هاوڕێیه‌كی هه‌بێت له‌نیوه شه‌ودا بڕوا بۆ لای‌و پێی بڵێ هاوڕێم، سێ نانم به‌قه‌رز بده‌رێ، هاوڕێیه‌كم له‌دووره‌وه هاتووه بۆ لام، هیچم نییه بیده‌مێ، به‌ڵام هاوڕێیه‌كه‌ی له‌دیوی ژووره‌وه وه‌ڵامی بداته‌وه: (هه‌راسانم مـه‌كـه ده‌رگام داخستووه، ئه‌وه‌تا خۆم‌و منداڵم له‌ناو جێگاداین ناتوانم ههستمو بتده‌مێ.) من پێتان ده‌ڵێم: (گه‌ر بێت‌و ئه‌و كه‌سه هه‌ڵنه‌ستێ بیداتێ له‌به‌ر هاوڕێیه‌تی، له‌پاشان هه‌ر ههڵدهستێو به‌پێی پێویست ده‌یداتێ، له‌به‌ر سووربوونی كابرا له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌ی.
( له‌به‌رئه‌وه پێتان ده‌ڵێم، داواكه‌ن، پێتان ده‌درێ، بگه‌ڕێن ده‌دۆزنه‌وه، له‌ده‌رگا بده‌ن، لێتان ده‌كرێته‌وه. هه‌ركه‌سێك داواكات ده‌یدرێتێ، ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێ ده‌دۆزێته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌ده‌رگا ده‌دات لێیده‌كرێته‌وه. چ باوكێك له‌ئێوه گه‌ر كوڕه‌كه‌ی داوای ماسی لـێ‌بكات له‌باتی ماسی ماری ده‌داتێ؟ یان داوای هێلكه‌ی لـێ‌بكات دووپشكی ده‌داتێ؟ گه‌ر بێت‌و ئێوه‌ی به‌دكار، بزانن ئاوها به منداڵه‌كانتان شتی باش بده‌ن، كه‌واته ده‌بێ باوكی ئاسمانی چه‌ند باشترتان پێ بدات؟ كه ڕۆحی پیرۆزه ده‌یدات به‌وانه‌ی داوای لـێدهكهن.)
عیسا‌و سه‌رۆكی شه‌یتان
عیسا ڕۆحی پیسی ده‌رده‌كرد له‌كابرایه‌ك كه لاڵ بوو بوو پێی، كاتێ ڕۆحه پیسه‌كه‌ی ده‌ركرد پیاوه‌كه ده‌ستیكرد به قسه‌كردن، هه‌موو سه‌رسام بوون، هه‌ندێكیان نه‌بێ ووتیان: (ئه‌و ڕۆحی پیس ده‌رده‌كات به به‌عله‌زبولـی سه‌رۆكی ڕۆحه پیسه‌كان.) ئینجا داوای نیشانه‌یه‌كی ئاسمانیان لـێ‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی تاقی بكه‌نه‌وه. به‌ڵام عیسا زانی بیر له‌چی ده‌كه‌نه‌وه، پێی ووتن: (هه‌ر ووڵاتێك دوو به‌ره‌كی تێ‌بكه‌وێ وێران ده‌بێت، هه‌ر ماڵێكیش ببێ به دوو به‌شه‌وه خۆی ڕاناگرێ‌و تێكده‌چێ. گه‌ر بێت‌و شه‌یتان ئاوها بووبێ به‌دوو به‌شه‌وه، ئیتر پادشاهێتیه‌كه‌ی چۆن خۆی ڕاده‌گرێ؟ ئێوه ووتتان من به به‌عله‌زبول ڕۆحی پیس ده‌رده‌كه‌م، گه‌ر من به‌و ڕۆحی پیس ده‌ربكه‌م، ئایا ده‌بێ نه‌وه‌كانتان به‌كێ ده‌ریان بكه‌ن؟ بۆیه ئه‌وان حوكمتان به‌سه‌ر ده‌ده‌ن. به‌ڵام گه‌ر من به‌په‌نجه‌ی خودا ڕۆحی پیس ده‌ركه‌م، ئه‌وا پادشاهێتی خوداتان به‌سه‌ر ده‌چه‌سپێ. كاتێ مرۆڤی به‌هێزو به‌توانا به هه‌موو چه‌كێكه‌وه پارێزگاری له‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كات، ناو ماڵه‌كه‌ی پارێزراوه. به‌ڵام گه‌ر یه‌كێكی له‌خۆی به‌هێزتر بێته سه‌ری ئه‌وا سه‌رده‌كه‌وێ به‌سه‌ریداو ئه‌و چه‌كانه‌ی پشتی پێ به‌ستووه لێیده‌سێنێ، ده‌سكه‌وته‌كانیش دابه‌ش ده‌كات. ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵم نییه دژی منه، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵم كۆناكاته‌وه، بڵاوی ده‌كاته‌وه.
گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕۆحی پیس بۆ له‌ش
كاتێ ڕۆحێكی پیس له‌یه‌كێك دێته ده‌ره‌وه، به‌شوێنه بێ‌ئاوه‌كان ده‌گه‌ڕێ به‌دوای حه‌سانه‌وه‌و ده‌ستی ناكه‌وێ، ئینجا ده‌ڵێ با بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌و ماڵه‌ی به‌جێمهێشت. كاتێ دێته‌وه، ده‌بینێت گسكدراوهو ڕازاوه‌یه. ئه‌وسا ده‌ڕوا له‌گه‌ڵ خۆی حه‌وت ڕۆحی پیسی تر ده‌هێنێ كه خراپترن له‌خۆی، ده‌چنه ئه‌و مرۆڤه‌وه‌و تیایدا جێگیرده‌بن، ئینجا باری ئه‌و مرۆڤه له‌جاران خراپتر ده‌بێ.)
كاتێ عیسا ئه‌مانه‌ی ده‌ووت، ژنێك له‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌وه ده‌نگی بــه‌رزكـرده‌وه‌و ووتی: (خۆزگهدهخوازرێ به‌و دایكه‌ی لێی بووی‌و به‌و مه‌مكه‌ی شیری پێ‌داوی.) به‌ڵام ئه‌و ووتی: (با خۆزگه به‌وانه بخوازرێ، كه گوێ له‌ووشه‌ی خودا دهگرنو كاری پێ ده‌كه‌ن.)
داواكردنی نیشانه‌ی ئاسمانی
كاتێ خه‌ڵكێكی زۆر لێیكۆبوونه‌وه، ووتی: (ئه‌م نه‌وه‌یه نه‌وه‌یه‌كی به‌دكاره، داوای نیشانه ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیچ نیشانه‌یه‌كیان پێ‌نادرێت ته‌نها نیشانه‌ی یونس پێغه‌مبه‌ر نه‌بێت. چۆن یونس نیشانه بوو بۆ دانیشتوانی نه‌ینه‌وا، ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش نیشانه‌یه بۆ ئه‌م نه‌وه‌یه. شاژنی باشوور1 له‌ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌دا به‌رامبه‌ر ئه‌م نه‌وه‌یه ڕادهوهستێتو تاوانباری ده‌كات، چونكه له‌وپه‌ڕی جیهانه‌وه هات بۆ ئه‌وه‌ی گوێ له‌دانایی سلێمان بگرێ. ئه‌وه‌تا مه‌زنتر له‌سلێمان لێره‌یه. هه‌روه‌ها دانیشتوانی نه‌ینه‌وا له‌ڕۆژی لێپپرسینه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌وه‌یه ڕادهوهستنو تاوانباری ده‌كه‌ن، چونكه تۆبهیانكرد كاتێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی یونسیان بیست، جا ئه‌وه‌تا مه‌زنتر له‌یونس لێره‌یه.
چاو چرای له‌شه
(كه‌س چرا هه‌ڵناكاو له‌جێیه‌كی شاراوه‌دا دایبنێ، یاخود له‌ژێر ته‌شتێك، به‌ڵكو ده‌یخاته سه‌ر شوێنێكی به‌رز، تاكو ئه‌وانه‌ی دێنه ژووره‌وه ڕووناكیه‌كه ببینن. چاو چرای له‌شه، گه‌ر چاوت باش بێت له‌شت هه‌مووی ڕووناكییه، به‌ڵام گه‌ر چاوت تروسكایی تیا نه‌بێت، ئه‌وا له‌شت هه‌مووی تاریكیه. كه‌واته ئاگاداربه ئه‌و ڕووناكییه‌ی تیاتدایه نه‌بێت به‌تاریكی. گه‌ر بێت‌و له‌شت هه‌مووی ڕووناكی بێت‌و هیچ تاریكی تێدا نه‌بێ، ئه‌وا هه‌مووی وه‌ك چرایه‌ك كه ڕووناكی ده‌دات، ده‌دره‌وشێته‌وه‌و ڕووناكه.)
سه‌رزه‌نشتكردنی فه‌ریسیه‌كان
كاتێ عیسا قسه‌ی ده‌كرد، فه‌ریسیه‌ك داوای لـێ‌كرد نانی نیوه‌ڕۆ لای ئه‌و بخوا. ئه‌ویش چووه ماڵه‌كه‌ی‌و له‌گه‌ڵی له‌سه‌ر خوان دانیشت. به‌ڵام فه‌ریسیه‌كه سه‌ری سوڕما له‌وه‌ی عیسا پێش نان ده‌ست ناشوات. خوداوه‌ند پێی ووت: (ئێوه‌ی فه‌ریسی ده‌ره‌وه‌ی پیاڵه‌و قاپتان پاك ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ناوه‌وه‌تان پڕه لهچهتهییو پیسی. ئه‌ی بێمێشكینه، ئایا ئه‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌ی دروست كردووه ناوه‌وه‌شی دروست نه‌كردووه؟ جا ئه‌وه‌ی له‌ناو قاپ‌و قاچاختاندایه به‌هه‌ژارانی ببه‌خشن، تاكو هه‌موو شتێكتان پاك بێته‌وه.
جا قوڕ به‌سه‌رتان ئه‌ی فه‌ریسیه‌كان ئێوه ده‌یه‌كی نهعناعو ڕازیانه‌و سه‌وزه‌واتی تر ده‌ده‌ن، به‌ڵام دادپه‌روه‌ریو خۆشه‌ویستی خودا پشت گوێ ده‌خه‌ن، پێویسته ئه‌مانه بهجێبهێننو ئه‌وانه‌ی تریش لهیادنهكهن. قوڕ به‌سه‌رتان ئه‌ی فه‌ریسیه‌كان، چونكه ئێوه حه‌ز له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌و كۆڕه‌كان دهكهنو ده‌تانه‌وێ له‌شوێنه گشتیه‌كان سڵاوتان به‌گه‌رمی لـێ‌بكرێ. قوڕ به‌سه‌رتان، ئێوه له‌و گۆڕه وونبووانه ده‌كه‌ن كه خه‌ڵكی بێ ئه‌وه‌ی بزانن به‌سه‌ریاندا ده‌ڕۆن.)
لێره یه‌كێك له‌مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت پێی ووت: (ئه‌ی مامۆستا، ئه‌م قسانه‌ت ئێمه‌ش ده‌گرێته‌وه.( ئینجا عیسا ووتی: (قوڕ به‌سه‌ر ئێوه‌ش زانایانی شه‌ریعه‌ت، ئێوه باری قورس‌و گران ده‌خه‌نه سه‌ر شانی خه‌ڵكی، به‌ڵام خۆتان سه‌ری په‌نجه‌یه‌كی لێ‌ناده‌ن بۆ یارمه‌تیدانیان. قوڕ به‌سه‌رتان، چونكه ئێوه گۆڕ بۆ ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه هه‌ڵده‌به‌ستن، كه باوباپیرتان كوشتوویانن. كه‌واته ئێوه شایه‌تی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر باوباپیرانتانو ڕازین به كرده‌وه‌كانیان، ئه‌وان پێغه‌مبه‌رانیان كوشت‌و ئێوه‌ش گۆڕه‌كانیان بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه خودا ده‌فه‌رمووێ‌و ده‌ڵێ: [[من پێغه‌مبه‌رو نێرراویان بۆ ده‌نێرم، به‌ڵام ئه‌وان دهیانكوژنو ده‌یان چه‌وسێننه‌وه.]] تاكو خوێنی ڕژاوی هه‌موو پێغه‌مبه‌ران له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی جیهانه‌وه بچێته ملی ئه‌م نه‌وه‌یه، هه‌ر له‌خوێنی هابیله‌وه تا خوێنی زه‌كه‌ریا كه له‌نێوان قوربانگاو په‌رستگادا كوژرا. به‌ڵێ پێتان ده‌ڵێم: (ئه‌وانه هه‌مووی له‌م نه‌وه‌یه داواده‌كرێ.) قوڕ به‌سه‌رتان ئه‌ی زانایانی شه‌ریعه‌ت، چونكه ئێوه كلیلی زانیاریتان هه‌ڵگرتووه، به‌ڵام نه‌خۆتان ده‌چنه ژووره‌وه نه ڕێ‌ده‌ده‌ن خه‌ڵكی تر بچێته ژووره‌وه.)
كاتێ عیسا به‌م شێوه‌یه قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردن، مامۆستایانی شهریعهتو فه‌ریسیه‌كان به‌ته‌واوی ڕقیان لـێههڵگرت، زۆر بابه‌تی تریان هێنایه پێشه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی لێی بدوێ، تا به ووشه‌یه‌ك بیگرن‌و تووشی بكه‌ن.
Source notes (1)
- Footnote شاژنی باشوور: مه‌به‌ست شاژنه به‌لقیسه كه فه‌رمانڕه‌وای یه‌مه‌ن بوو له‌سه‌رده‌می حه‌زره‌تی سلێمان.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.