Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
لۆقا 13
پێویستی تۆبه‌كردن
له‌مكاته‌دا، هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بهعیسادا، كه پیلاتۆس* هه‌ندێ له‌پیاوانی شاری جه‌لیلی له‌كاتی پێشكه‌شكردنی قوربانیه‌كانیان كوشتووه‌و خوێنی له‌گه‌ڵ خوێنی قوربانیه‌كان تێكه‌ڵاو كردوون. عیسا پێی ووتن: (ئایا به‌ڕای ئێوه، ئه‌و جه‌لیلیانه‌ی كوژران گوناهیان زیاتربوو له‌و خه‌ڵكه‌ی تری جه‌لیل، بۆیه وایان به‌سه‌رهات؟ من پێتان ده‌ڵێم: نه‌خێر، گه‌ر بێت‌و ئێوه‌ش تۆبه‌نه‌كه‌ن هه‌مووتان ئاوها تیاده‌چن. یاخود ئه‌و هه‌ژده كه‌سه‌ی تاوه‌ری سیلوام به‌سه‌ریاندا كهوتو كوشتنی، گوناهبارتر بوون له‌دانیشتوانی قودس؟ من پێتان ده‌ڵێم: نه‌خێر، به‌ڵام گه‌ر ئێوه‌ش تۆبه‌نه‌كه‌ن هه‌مووتان ئاوها تیاده‌چن.)
نموونه‌ی هه‌نجیری بێ‌به‌ر
ئینجا ئه‌م نموونه‌یه‌ی باس كرد: (كابرایه‌ك له‌باخه‌كه‌یدا دار هه‌نجیرێكی هه‌بوو، هات تاكو بزانێ به‌ریگرتووه، سه‌یریكرد هیچی پێوه نییه. بانگی باخه‌وانه‌كه‌ی كرد‌و ووتی: من ماوه‌ی سێ ساڵه دێم، تاكو لهبهرهكهی ببه‌م، كه‌چی هیچی پێوه نابینم، بیـبڕه‌وه، بۆچی زه‌ویشمان لـێ‌بگرێ؟ به‌ڵام باخه‌وانه‌كه‌ی ووتی: گه‌وره‌م، ئه‌م ساڵیش وازی لـێ‌بهێنه، زه‌ویه‌كه‌ی ده‌وروبه‌ری ههڵدهگێڕمهوهو كه‌مێ بابه‌تی به‌هێزبوونی تێده‌كه‌م. به‌ڵكو به‌ر بگرێ، گه‌ر نه‌بوو ئه‌وسا بیبڕه‌وه.)
چاككردنه‌وه‌ی ژنێك لهشهممه
عیسا ڕۆژێكی شه‌ممه له‌كه‌نیشت خه‌ریكی فێركردنبوو، ئافره‌تێكی لـێ‌بوو ماوه‌ی هه‌ژده ساڵ بوو ڕۆحی لاواز ده‌ستی به‌سه‌ریدا گرتبوو، پشتی قه‌مبوور بوو بوو، نه‌یده‌توانی به‌ڕێكی ڕاوه‌ستێ. كاتێ عیسا ژنه‌كه‌ی بینی، بانگیكردو پێی ووت: (خوشكه، با ڕزگارت بێ لهلاوازییهكهت.) ئینجا ده‌ستی خسته سه‌ر ئافره‌ته‌كه، ده‌ستبه‌جێ ئافره‌ته‌كه پشتی ڕاست بووه‌وه‌و ده‌ستیكرد به‌ستایشی خودا. به‌ڵام سه‌رۆكی كه‌نیشت تووڕه بوو، چونكه عیسا له‌ڕۆژی شه‌ممه‌دا خه‌ڵكی چاككرده‌وه، به‌خه‌ڵكه‌كه‌ی ووت: (ته‌نها شه‌ش ڕۆژ له‌هه‌فته‌یه‌كدا ڕۆژی كاركردنه له‌و ڕۆژانه‌دا وه‌رن بۆ چاكبوونه‌وه، نه‌ك له‌ڕۆژی شه‌ممه‌دا.) عیسای خوداوه‌ند وه‌ڵامیدایه‌وه: (ئه‌ی دووڕوه‌كان! ئایا هه‌ر یه‌ك له‌ئێوه، له‌ڕۆژی شه‌مماندا ناڕوات گاكه‌ی یاخود گوێ‌درێژه‌كه‌ی بكاته‌وه‌و بیبات ئاوی بدات. ئه‌وه‌تا ئه‌م ژنه كه یه‌كێكه له‌نه‌وه‌ی ئیبراهیم، ماوه‌ی هه‌ژده ساڵه به‌ستراوی ده‌ستی شه‌یتانه نابێ ئازادبێ له‌ڕۆژی شه‌ممه‌دا؟)
كاتێ عیسا ئه‌مه‌ی ووت، به‌رهه‌ڵستكه‌رانی شه‌رمه‌زاربوون. ئینجا هه‌موو خه‌ڵكه‌كه دڵشاد بوون به‌گشت ئه‌و كاره مه‌زنانه‌ی كردی.
نموونه‌ی ده‌نكه خه‌رته‌له
عیسا پرسیاری كرد‌و ووتی: (پادشاهێتی خودا له‌چی ده‌كات، وه‌ك چی وایه؟ له‌ده‌نكه خه‌رته‌له‌یه‌ك ده‌كات، كابرایه‌ك هێنایو له‌كێڵگه‌كه‌ی ڕواندی، ڕواو بوو به‌دارێكی گه‌وره، به‌شێوه‌یه‌ك كه باڵنده‌ی ئاسمان له‌سه‌ر لق‌و چڵه‌كانی حه‌سانه‌وه.)
نموونه‌ی هه‌ویرترش
دیسان ووتی: (پادشاهێتی خودا له‌چی ده‌كات؟ لههـهویرترشێك ده‌كات، كه ئافره‌تێك پـارچـه‌یـه‌كی لـێ‌ده‌هێنێ، ده‌یخاته ناو چه‌ند ڕبه ئاردێكه‌وه تا هه‌موو هه‌ویره‌كه هه‌ڵدێت.)
ده‌رگای ته‌نگ
كاتێ عیسا بۆ قودس ده‌چوو، به‌شارو لادێكان تێ‌ده‌په‌ڕیو خه‌ڵكی فێرده‌كرد. یه‌كێك لێیپرسی: (گه‌وره‌م ئایا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ڕزگاریان ده‌بێت كه‌مه؟) ئه‌ویش پێیانی ووت: (هه‌وڵ بده‌ن له‌ده‌رگای ته‌نگه‌وه بچنه ژووره‌وه، من پێتان ده‌ڵێم: زۆر كه‌س هه‌وڵده‌ده‌ن بچنه ژووره‌وه، به‌ڵام ناتوانن. دوای ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ی ماڵ هه‌ڵده‌ستێت‌و ده‌رگا داده‌خات، ئێوه‌ش له‌ده‌ره‌وه ده‌مێننه‌وه، لـهدهرگادهدهنو ده‌ڵێن: گه‌وره‌م، لێمـان بكـه‌وه! ئه‌ویش پێتان ده‌ڵێ: مــن نـاتانناسم، ئێوه له‌كوێوه هاتوون؟ ئه‌وسا ئێوه‌ش ده‌ڵێن: له‌گه‌ڵتدا خواردمانوخواردمانهوه، له‌شه‌قامه‌كانمان فێرت ده‌كردین. ئینجا ئه‌ویش ده‌ڵێ: پێتان ده‌ڵێم من نازانم ئێوه كێن‌و له‌كوێوه هاتوون، وونبن له‌به‌رچاوم ئه‌ی به‌دكاران! جا له‌وێدا ده‌بێت بهگریانو چڕكه‌چڕكی ددان، كاتێ ده‌بینن ئیبراهیمو ئیسحاق‌و یاقوبو هه‌موو پێغه‌مبه‌ران له‌پادشاهێتی خودان، به‌ڵام ئێوه ده‌ركراونه‌ته ده‌ره‌وه. ئینجا خه‌ڵكی لهڕۆژههڵاتو له‌ڕۆژئاواوه، له‌باكوورو له‌باشووره‌وه دێن، له‌سه‌ر خوان داده‌نیشن له‌پادشاهێتی خودا. زۆر له‌وانه‌ی دواهه‌مینن ده‌بنه یه‌كه‌مین‌و یه‌كه‌مینه‌كانیش ده‌بنه دواهه‌مین.)
عیسا‌و هێرۆدس
له‌و كاته‌دا هه‌ندێ لهفهریسیهكان هاتنه لای عیسا‌و پێیان ووت: (ئێره به‌جێ‌بهێڵه‌و بڕۆ، چونكه هێرۆدس ده‌یه‌وێ بتكوژێ.) ئه‌ویش پێی ووتن: (بڕۆن به‌و ڕێویه بڵێن، من ئه‌مڕۆ و به‌یانی ڕۆحه پیسه‌كان دهردهكهمو نه‌خۆشه‌كان چاك ده‌كه‌مه‌وه، ئینجا له‌ڕۆژی سێهه‌م هه‌موو شتێك ته‌واو ده‌كه‌م. به‌ڵام ئه‌مڕۆ و به‌یانیو ڕۆژانی داهاتوو، ده‌بێت به‌رده‌وام بم له‌ڕۆیشتن، به‌ڕێگای خۆم، چونكه پێغه‌مبه‌ر له‌ناونابرێت له‌قودس نه‌بێت.)
عیسا دڵته‌نگه بۆ قودس
(ئه‌ی قودس، ئه‌ی قـودس، ئه‌ی بكوژی پێغهمبهرانو به‌ردبارانكه‌ری ئه‌وانه‌ی بۆت نێردران، چه‌ند جار ویستم منداڵه‌كانت به‌یه‌كه‌وه كۆ بكه‌مه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن مریشك جوجه‌ڵه‌كانی له‌ژێر بالـَی كۆده‌كاته‌وه، به‌ڵام نه‌تانویست. ئه‌وه‌تا ماڵه‌كه‌تان بهوێرانكراوی ده‌مـێـنـێـتـه‌وه. با پێتان بڵێم، ئـیتر نامبـیـنـنه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی هاوارده‌كه‌ن، پیرۆزه ئه‌وه‌ی به‌ناوی خـوداوه‌نـد دیـَت.)
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.