Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
ڕۆما 10
ئه‌ی برایان، ئاواتی دڵم‌و نوێژه‌كانم بۆ خودا له‌پێناوی ڕزگاربوونی ئه‌وانه. شایه‌تیان بۆ ده‌ده‌م ئه‌وان دڵگه‌رمن بۆ خودا، به‌ڵام به‌زانینه‌وه نا. جا چونكه ڕاستودروستی خودایان نه‌ده‌زانی، ئیتر هه‌وڵی ڕاستودروستی خۆیاندا به‌ڕێگای تایبه‌تی خۆیان، ئه‌وسا ملكه‌چ نه‌بوون بۆ ڕاستودروستی خودا. چونكه شه‌ریعه‌ت به‌مه‌سیح ته‌واو بوو بۆ ڕاستودروستی هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕی پێ‌ده‌هێنن.
ڕزگاری بۆ هه‌مووان
مو‌سا ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕاستودروستیهی به‌پێی شه‌ریعه‌ته نووسیویه‌تی: [[هه‌ر كه‌سێك ئه‌مانه بكات، پێی ده‌ژی.]] به‌ڵام ئه‌و ڕاستودروستیهی له‌باوه‌ڕه‌وه‌یه ده‌ڵێ، له‌دڵتدا مه‌ڵێ: [[كێ سه‌رده‌كه‌وێ بۆ ئاسمان؟]] تا مه‌سیح بهێنێته خواره‌وه، یاخود: [[كێ داده‌به‌زێ بۆ ناو بیری بێ‌بن؟]] هه‌تا مه‌سیح له‌ناو مردووان بهێنێته ده‌ره‌وه. به‌ڵام چی ده‌ڵێ؟ [[ووشه‌ی خودات لێنزیكه، له‌سه‌ر لێوانته‌و له‌دڵتدایه]]، ئه‌م ووشه‌یه‌ش ئه‌و ووشه‌ی باوه‌ڕه‌یه كه بڵاویده‌كه‌ینه‌وه. چونكه گه‌ر به‌ده‌م دانت پیانا عیسا خوداوه‌نده، هه‌روه‌ها له‌دڵه‌وه باوه‌ڕت هێنا خودا له‌ناو مردووان زیندووی كردووه‌ته‌وه، ئه‌وسا ڕزگارت ده‌بێ. چونكه به‌دڵ باوه‌ڕهێنان به‌ره‌و ڕاستودروستیت ده‌بات، دانپیانان به‌ده‌م به‌ره‌و ڕزگاربوونت ده‌بات. چونكه كتێبی پیرۆز ده‌ڵێ: [[هه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕی پێ بهێنێ، شه‌رمه‌زار نابێ.]] چونكه جیاوازی نییه له‌نێوان جووله‌كه‌و یۆنانی، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌مان خوداوه‌ند بۆ هه‌مووانه، ئه‌ویش له‌ده‌وڵه‌مه‌ندی خۆی ده‌ڕژێنێ به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی هاواری بۆ ده‌به‌ن. چونكه [[هه‌ر كه‌سێك به‌ناوی خوداوه‌نده‌وه بانگ بكات ڕزگاری ده‌بێت.]]
به‌ڵام چۆن هاواری بۆ ده‌به‌ن گه‌ر باوه‌ڕی پێ‌نه‌كه‌ن؟ هه‌روه‌ها چۆن باوه‌ڕ ده‌كه‌ن به‌یه‌كێك گه‌ر ناویان نه‌بیستبێ، كه‌واته چۆن ناوی ئه‌و ده‌بیستن بێ مزگێنیده‌ر؟ هه‌روه‌ها چۆن مزگێنی ده‌ده‌ن گه‌ر نه‌نێررابن؟ هه‌روه‌ك له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه: [[چه‌ند جوانه پێیه‌كانی ئه‌وانه‌ی مزگێنیده‌ده‌ن!]]
به‌ڵام هه‌موویان گوێرایه‌ڵی مزگێنی نه‌بوون. چونكه ئه‌شعیا ده‌ڵێ: [[خوداوه‌ند، كێ باوه‌ڕ ده‌كات به‌و هه‌واڵه‌ی له‌ئێمه بیستیان؟]] كه‌واته باوه‌ڕ به‌هۆی بیستن په‌یدا ده‌بێ، بیستنیش له‌ڕاگه‌یاندنی ووشه‌كانی مه‌سیح دێت. من پرسیار ده‌كه‌م: ئایا ئه‌وان گوێیان لێ‌نه‌بوو؟ بێ‌گومان گوێیان لێ‌بوو، [[ده‌نگیان به‌هه‌موو زه‌وی گهیشتو ووشه‌كانیان به‌وپه‌ڕی جیهان.]] دیسان ده‌پرسم: ئایا نه‌وه‌ی ئیسرائیل تێ‌نه‌گه‌یشتن؟ كه یه‌كه‌م جار مو‌سا ووتی: [[من واتان لێ ده‌كه‌م حه‌سوودی ببه‌ن به‌وانه‌ی گه‌ل نین، به گه‌لێكی نه‌زان توڕه‌تان ده‌كه‌م.]] هه‌روه‌ها ئه‌شعیا به‌چاونه‌ترسیه‌وه ده‌ڵێ: [[دۆزرامه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی به‌دوامدا نه‌ده‌گه‌ڕان، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ی له‌منیان نه‌ده‌پرسیه‌وه ده‌ركه‌وتم.]] به‌ڵام ده‌رباره‌ی ئیســرائـیل ده‌ڵێ: [[به‌درێژایی ڕۆژ ده‌ستم بۆ گه‌لێكی یاخیبووی به‌ربه‌ره‌كانیكه‌ر ڕ‌اكێشا.]]
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.