Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
ڕۆما 9
ئایا ووشه‌ی خودا نایه‌ته‌دی؟
من له‌مه‌سیح ڕاستی دهڵێمو درۆ ناكه‌م، ڕۆحی پیرۆزیش شایه‌تی ویژدانـمه، كه زۆر دڵتهنگمو لــه‌دڵم ئازارێكــی بێ‌بڕانه‌وه هه‌یه، چونكه هـیوام ده‌خـواسـت خـۆم نه‌فره‌تم لێ بكرایه‌و لهمهسـیح بێ‌به‌ش بوومــایه له‌پێناوی خوشك‌و برایانم، ئه‌وانه‌ی له‌ڕه‌گه‌زی منن به‌پێی له‌ش. ئه‌وانه ئیسرائیلیه‌كانن، ڕۆڵه‌یه‌تیو شكۆمه‌ندیو پهیمانهكانو وه‌رگرتنی شهریعهتو خـواپه‌رستیو به‌ڵێنه‌كان بۆ ئه‌وانه، هه‌روه‌ها باوباپیران ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وان، مه‌سیحیش به‌پێی له‌ش له‌وان په‌یدا بووه، خودایه به‌سه‌ر هه‌موو شتێك، پیرۆزه تاهه‌تایه! ئامین.
مه‌به‌ست ئه‌وه نییه ووشه‌ی خودا نایه‌ته‌دی. چونكه هه‌موو ئه‌وانه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیلن، ئیسرائیلی نین، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه‌ی نه‌وه‌ی ئیبراهیمن ڕۆڵه‌ی نین، به‌ڵكو هه‌روه‌ك له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه: [[به‌هۆی ئیسحاق نه‌وه‌كه‌ت ناوده‌برێ.]] مه‌به‌ست له‌مه‌ش ئه‌وه‌یه: ئه‌وانه‌ی ڕۆڵه‌ی له‌شن ڕۆڵه‌ی خودا نین، به‌ڵكو ته‌نها ڕۆڵه‌كانی به‌ڵێن به‌نه‌وه‌ی ئیبراهیم داده‌نرێن. ده‌قی به‌ڵێنه‌كه‌ش ئه‌مه‌یه: [[له‌كاتی دیاریكراو ده‌گه‌ڕێمه‌وه، ساراش كوڕێكی ده‌بێ.]] به‌ڵام به‌ته‌نها ئه‌مه نا، به‌ڵكو ڕفقه‌ش له‌یه‌كێك سكی بوو كه ئیسحاقی باوكمانه، هێشتا دوو كوڕه‌كه له‌دایك نه‌بوو بوون‌و چاكه‌و خراپه‌یان نه‌كردبوو، ئه‌مه‌ش تا مه‌به‌ستی خودا له‌هه‌ڵبژاردن بمێنێته‌وه، نه‌ك له‌سه‌ر بناغه‌ی كردار، به‌ڵكو له‌سه‌ر بناغه‌ی بانگكردن، له‌لایه‌ن خوداوه پێی ووترا: [[كوڕی گه‌وره خزمه‌تی كوڕی بچووك ده‌كات]]، هه‌روه‌ك نووسراوه: [[یاقوبم خۆش‌ویست، به‌ڵام ڕقم لهعیسو بوو.]]
به‌زه‌یی خودا
كه‌واته، چی بڵێین؟ ئایا خودا زۆرداره؟ نه‌خێر! چونكه خودا به‌موسای ووت: [[به‌زه‌ییم دێته‌وه به‌وه‌ی ده‌مه‌وێ به‌زه‌ییم پێیبێتهوه، دڵنه‌وایی ئه‌وه ده‌كه‌م كه ده‌مه‌وێ دڵنه‌وایی بكه‌م.]] كه‌واته، شته‌كه پشت به‌ئاره‌زوو و هه‌وڵدانی مرۆڤ نابه‌ستێ، به‌ڵكو ته‌نها پشت به به‌زه‌یی خودا ده‌به‌ستێ. جا كتێبی پیرۆز به فیرعه‌ون ده‌ڵێ: [[تۆم به‌رزكرده‌وه تاوه‌كو توانای خۆم له‌تۆدا دهرخهمو ناوم له‌هه‌موو زه‌وی بڵاوبێته‌وه.]] كه‌واته خودا به‌زه‌یی به‌و كه‌سه دێته‌وه كه خۆی ده‌یه‌وێ، دلی ئه‌و كه‌سه ڕه‌ق ده‌كات كه خۆی ده‌یه‌وێ.
یه‌كێكتان پێم ده‌ڵێ: (ئیتر بۆچی خودا سه‌رزه‌نشتمان ده‌كات؟ چونكه كێ ده‌توانێ دژی خواستی ڕاوه‌ستێ؟) تۆ كێیت ئه‌ی مرۆڤ هه‌تا وه‌ڵامی خودا بده‌یته‌وه؟ ئایا شتێكی دروستكراو بهدروستكهرهكهی ده‌ڵێ: بۆچی وا دروستت كردووم؟ ئایا گۆزهدروستكهر ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر قوڕ نییه تا له‌هه‌مان قوڕ گۆزه‌یه‌ك بۆ مه‌به‌ستی ڕێز‌و گۆزه‌یه‌ك بۆ مه‌به‌ستی سووك دروست بكات؟ كه‌واته چییه ئه‌گه‌ر خودا بیه‌وێ تووڕه‌یی ده‌ربخاو توانای خۆی ئاشكرا بكا، به‌هه‌موو دان به‌خۆداگرتنێكه‌وه به‌رگه‌ی جامی تووڕه‌ی خۆی كه ئاماده‌یه بۆ له‌ناوبردن بگرێ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی كرد تا ده‌وڵه‌مه‌ندی شكۆی خۆی ئاشكرا بكات له جامی به‌زه‌یی خۆیدا كه له‌پێشه‌وه ئاماده‌ی كرد بوو بۆ شكۆمه‌ندی، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش بانگكراوین بۆی، نه‌ك ته‌نها له‌جووله‌كه‌كان به‌ڵكو له‌میلله‌تانیش؟ هه‌روه‌ك چۆن خودا به‌هۆی هۆشه‌عی پێغه‌مبه‌ری خۆی ده‌ڵێ: [[ده‌مه‌وێ ئه‌و گه‌له بانگ بكه‌م وه‌ك گه‌لی خۆم كه گه‌لی من نین، هه‌روه‌ها ئه‌وه بكه‌م به خۆشه‌ویستی خۆم كه خۆشه‌ویست نییه.]] جا له‌كوێ به‌وان ووترا: [[ئێوه گه‌لی من نین، ئه‌وسا ئه‌وان له‌وێ به‌ڕۆڵه‌ی خودای زیندوو ناوده‌برێن.]] به‌ڵام ئه‌شعیا هاوار دهكاتو ده‌رباره‌ی ئیسرائیل ده‌ڵێ: [[گه‌ر ژماره‌ی ڕۆڵه‌كانی ئیسرائیل به‌قه‌ده‌ر لمی ده‌ریا بێ، ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌م ڕزگاریان ده‌بێ، چونكه خوداوه‌ند حوكمی خۆی به‌دادپه‌روه‌ریو به‌خێرایی به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌هێنێ.]] ئیتر چۆن ئه‌شعیا له‌پێشا ووتویه‌تی: [[گه‌ر خوداوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدار نه‌وه‌ی بۆ نه‌هێشتباینه‌وه، وه‌ك سهدومو عه‌موره‌مان لێ‌ده‌هات.]]
كه‌واته كورته‌ی ئه‌م قسانه چییه؟ ئه‌و میلله‌تانه‌ی به‌دوای ڕاستودروستی نه‌گه‌ڕان، ڕاستودروستیان به‌ده‌ستهێنا به‌هۆی باوه‌ڕ. كه‌چی ئیسرائیلیه‌كان، هه‌رچه‌نده دوای ئه‌و ڕاستودروستییه كه‌وتبوون ئه‌وه‌ی له‌شه‌ریعه‌ته‌وه بوو، به‌ڵام نه‌یانتوانی به‌ده‌ستیبهێنن. بۆچی؟ چونكه هه‌وڵدانه‌كه‌یان له‌سه‌ر بناغه‌ی باوه‌ڕ نه‌بوو، به‌ڵكو له‌سه‌ر بناغه‌ی كردار بوو. ئه‌وسا به‌به‌ردی كۆسپ پێیان هه‌ڵكه‌وت، هه‌روه‌ك چۆن كتێبی پیرۆز ده‌ڵێ: [[ئه‌وه‌تا من له‌شاری داود* به‌ردی كۆسپ‌و به‌ردی كه‌وتن داده‌نێم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێ‌ده‌هێنێ شه‌رمه‌زار نابێ.]]
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.