Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
ڕۆما 8
ئازادبوون له‌مردن
بۆیه له‌مه‌ولا ئه‌وانه‌ی له‌عیسای مه‌سیحن تاوانبار ناكرین، چونكه به‌هۆی عیسای مه‌سیح یاسای ڕۆحی ژیان، ئازادم ده‌كات له‌یاسای گوناه‌و مردن. چونكه ئه‌وه‌ی له‌توانای شه‌ریعه‌ت نه‌بوو، له‌ش لاوازی كردبوو، خودا هێنایه‌دی كاتێ ڕۆڵه‌كه‌ی نارد لــه‌شێوه‌ی له‌شێك له له‌شی گوناهباری ئێمه ده‌كات، ئه‌وسا ئه‌و له‌به‌ر گوناه، حوكمیدا به‌سه‌ر ئه‌و گوناهه‌ی له له‌شدایه، تا ڕاستودروستی شه‌ریعه‌ت له‌ئێمه‌دا بێته‌دی، كه به‌پێی ڕۆح ڕه‌فتار ده‌كه‌ین نه‌ك به‌پێی له‌ش.
جا ئه‌وانه‌ی به‌پێی له‌ش ده‌ژین كاروباری له‌ش مێشكی پڕكردوون، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی به‌پێی ڕۆح ده‌ژین كاروباری ڕۆح مێشكی پڕكردوون. چونكه بایه‌خدان به‌له‌ش مردنه، به‌ڵام بایه‌خدان به‌ڕۆح ژیان‌و ئاشتییه، بۆیه بایه‌خدان بهلــهش دوژمنایه‌تییه له‌گه‌ڵ خودا، چونكه مـلكه‌چ ناكات بۆ شه‌ریعه‌تی خودا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناتوانێ. جا ئه‌وانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی له‌شدان ناتوانن خودا ڕازی بكه‌ن.
گه‌ر ڕۆحی خودا لهناوهڕۆكتان بێ، ئه‌وا ئێوه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی له‌ش نین، به‌ڵكو له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕۆحدان. ئیتر هه‌ر یه‌كێك ڕۆحی مه‌سیحی نه‌بێ، ئه‌وا سه‌ر به‌مه‌سیح نییه. گه‌ر مه‌سیح له‌ئێوه‌دا بێ، هه‌رچه‌نده له‌ش به‌هۆی گوناه مردووه، به‌ڵام ڕۆحتان زیندووه به‌هۆی ڕاستودروستی. گه‌ر ئه‌و ڕۆحه‌تان تێدا بژی كه عیسای له‌نێو مردووان زیندووكرده‌وه، ئاواش ئه‌وه‌ی مه‌سیحی له‌نێو مردووان زیندووكرده‌وه له‌شی له‌ناوچووتان زیندوو ده‌كاته‌وه به‌هۆی ڕۆحیه‌وه كه تیاتان نیشته‌جێیه.
كه‌واته ئه‌ی برایان ئێمه قه‌رزارین، به‌ڵام قه‌رزاری له‌ش نین، تا به‌پێی له‌ش بژین. گه‌ر ئێوه به‌پێی له‌ش بژین ده‌مرن، به‌ڵام گه‌ر به‌ڕۆح كرداره‌كانی له‌شتان مراند ئه‌وسا ده‌ژین. چونكه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕۆحی خودا ڕابه‌رایه‌تیان ده‌كات، ڕۆڵه‌ی خودان. ئێوه ڕۆحی كۆیله‌ییتان وه‌رنه‌گرتووه، تاوه‌كو بترسن، به‌ڵكو ڕۆحی ڕۆڵه‌ییتان وه‌رگرتووه، كه به‌هۆیه‌وه هاوار ده‌كه‌ین: (بابه! باوكه!) ئه‌و ڕۆحه خۆی شایه‌تی ده‌دا له‌گه‌ڵ ڕۆحمان ئێمه ڕۆڵه‌ی خوداین. جا گه‌ر ڕۆڵه بین، میراتگریشین، به‌واتای میراتگری خودا‌و به‌شداری میراتی مه‌سیح، گه‌ر ئێستا به‌شداری ئه‌و بكه‌ین لهئازاركێشان، بۆ ئه‌وه‌یه به‌شداری لهشكۆمهندیهكهشی بكه‌ین.
شكۆ‌و مه‌زنی داهاتوو
من دڵنیام ئازاری ئێستا هیچ نییه گه‌ر به‌راورد بكرێ له‌گه‌ڵ ئه‌و شكۆمه‌ندیه‌ی له‌داهاتوو پێمان ڕاده‌گه‌ینرێ. له‌به‌رئه‌وه دروستكراو به‌په‌رۆشه‌وه چـاوه‌رێی ئه‌و ڕۆژه ده‌كات كه خودا ڕۆڵه‌كانی ده‌ستنیشان بكات. ملكه‌چی دروستكراو بۆ شتی هیچوپووچ به‌ئاره‌زووی خۆی نه‌بوو، به‌ڵكو به‌خواستی ئه‌وه بوو كه ملی پێ‌كه‌چ كرد، به‌هیوای ئه‌وه‌ی دروستكراو لهكۆیلهیهتی گه‌نده‌ڵی ئازاد بێ به‌ره‌و ئه‌و سه‌ربه‌ستییه شكۆداره‌ی بۆ ڕۆڵه‌كانی خودایه.
ئێمه ده‌زانین هه‌موو دروستكراو تاوه‌كو ئێستا ده‌ناڵێنێ وه‌ك ئه‌وه‌ی ژانیان گرتبێ. ته‌نها ئه‌مه نا، به‌ڵكو ئێمه‌ش كه پێشه‌به‌ره‌ی ڕۆحی پیرۆزمان هه‌یه، به په‌رۆشه‌وه چاوه‌رێی ئه‌وه ده‌كه‌ین خودا ئێمه به‌منداڵی خۆی دابنێ، له‌شمــان به‌خوێن بكڕێته‌وه. ئێمه به‌ئاواته‌وه ڕزگارمان بوو. به‌ڵام ئاواتی بینراو ئاوات نییه، جا چۆن ئاوات به‌شتێك ده‌خوازرێ لــهبهردهستدایه؟ به‌ڵام گــه‌ر ئێمه ئاواتی شــتێك بخــوازین كــه له‌به‌رده‌ستمان نییه، ئه‌وسا به‌دان به‌خۆگرتنه‌وه چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها ڕۆحی پیرۆزیش یارمه‌تی بێ هێزیمان ده‌دات. چونكه ئێمـه نـازانین به‌چ شێوه‌یه‌ك پێویسته نوێژ بكه‌ین، به‌ڵام ڕۆحی پیرۆز خۆی بۆمان ده‌پاڕێته‌وه لای خودا به‌شێوه‌یه‌ك به‌ده‌م باس ناكرێ. جا خودا ئه‌وه‌ی دڵ ده‌پشـكنێ، ده‌زانێ بیركردنه‌وه‌ی ڕۆحی پیرۆز چـییه، ئه‌و خــۆی ده‌پاڕێته‌وه بۆ برا پیرۆزه‌كــان، به‌پێی خواستی خودا.
ئێمه ده‌زانین هه‌موو شتێك كه خودا ده‌یكات له‌پێناوی خێر‌و چاكه‌ی ئه‌وانه‌یه كه خۆشی ده‌وێن، ئه‌وانه‌ی به‌پێی مه‌به‌ستی خۆی بانگی كردوون. ئه‌وانه‌ی له‌پێشا ناسیانی، له‌پێشا دیاریكردن، تا وه‌ك وێنه‌ی ڕۆڵه‌كه‌ی ئه‌ویان لێ‌بێت، تا عیسا ببێ به نۆبه‌ره له‌نێو خوشك‌و برایانی زۆر. ئه‌وانه‌ی له‌پێشا دیاریكردن، بانگیكردن، ئه‌وانه‌ی بانگیكردن بێتاوانیكردن، ئه‌وانه‌ی بێتاوانی كردن، شكۆداری كردن. دوای ئه‌مه، ئیتر چی بڵێین؟ گه‌ر خودا له‌گه‌ڵمان بێت، ئیتر كێ دژمانه؟ ئه‌وه‌ی ده‌ستی بهڕۆڵهكهی خۆی نه‌گرت، به‌ڵكو له‌پێناوی هه‌مووان پێشكه‌شی كرد، ئیتر چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌مـوو شتێكمان ناداتێ؟ جا كێ ده‌توانێ تاوان بخاته پاڵ هه‌ڵبژێرراوانی خودا؟ ئه‌وه‌ی بێ‌تاوان ده‌كات خودایه. هه‌روه‌ها كێ ده‌توانێ تاوانباریان بكات؟ عیسای مه‌سیح نییه ئه‌وه‌ی له‌پێناوی ئه‌واندا مرد، به‌ڵكو له‌مه‌ش زیاتر ئه‌و بوو له‌ناو مــردووان هــه‌ستایه‌وه‌و له‌لای ده‌سته ڕاستی خودا دانیشت، هه‌ر ئه‌ویش نییه نوێنه‌ری ئێمه‌یه‌و بۆمــان ده‌پاڕێته‌وه؟ ئیتر كێ ده‌توانێ له‌خۆشه‌ویستی مه‌سیح جیامان بكاته‌وه؟ ناخۆشی‌و ته‌نگانه یاخود چه‌وسانه‌وه‌و برسێتی‌و ڕووتیو ترس‌و شمشێر؟ هه‌روه‌ك له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه: [[وه‌ك مه‌ڕێك بیانه‌وێ سه‌ری ببڕن، به‌هۆی تۆوه هه‌موو ڕۆژێك ڕووبه‌ڕووی كوشتن ده‌بینه‌وه!]] به‌ڵام ئێمه له‌هه‌موو ئه‌م شتانه له‌سه‌ركه‌وتووان مه‌زنترین به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی خۆش ده‌وێ. من دڵنیام نهمردنو نه‌ژیان، نهفریشتهكانو نهسهرۆكهكانی ڕۆحه به‌دكاره‌كان، نه‌شته‌كانی ئێستا‌و نه‌شته‌كانی داهاتوو، نه‌هێزه‌كان، نه‌به‌رزیو نزمی، نه‌هیچ شتێك له‌هه‌موو دروستكراوان، ناتوانێ جیامان بكاته‌وه له‌خۆشه‌ویستی خودا، ئه‌وه‌ی له‌عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمانه.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.