Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
ڕۆما 7
ئازادبوون له‌شه‌ریعه‌ت
ئه‌ی برایان، ئایا ئێوه نازانن - چونكه من بۆ ئه‌وانه‌ی له‌شه‌ریعه‌ت ده‌زانن ده‌دوێم -شه‌ریعه‌ت ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر مرۆڤ هه‌یه تا زیندووه؟ ژنێك كه شووی كردبێ به‌هۆی شه‌ریعه‌ت به‌مێرده‌كه‌یه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه هه‌تا مێرده‌كه‌ی زیندووه، به‌ڵام كاتێ مرد، ئه‌وسا ئازاد ده‌بێ له‌شه‌ریعه‌تی شووكردن. جا له‌به‌رئه‌مه تا مێرد زیندووه گه‌ر ژن پیاوێكی دیكه‌ی هه‌بێ، بهداوێنپیس ناوده‌برێ، به‌ڵام گه‌ر مێرد بمرێ، ئه‌وسا ژن سه‌ربه‌ست ده‌بێ له‌شه‌ریعه‌تی ژن‌و مێردایه‌تی، ته‌نانه‌ت گه‌ر ببێ به‌هی پیاوێكی كه‌ش بهداوێنپیس دانانرێ. ئه‌ی برایان، ئاوا ئێوه‌ش به‌هۆی له‌شی مه‌سیح بوون به‌مردوو له‌لایه‌ن شه‌ریعه‌ته‌وه، تا ببن به‌هی یه‌كێكی كه، به‌هی مه‌سیح خۆی، ئه‌وه‌ی له‌ناو مردووان هه‌ستایه‌وه، تا به‌رووبوومتان هه‌بێ بۆ خودا. كاتێ به‌پێی له‌ش ده‌ژیاین، ئه‌وسا ئاره‌زووه خراپه‌كانمان كه شه‌ریعه‌ت ده‌ریخستووه كاری له‌ئه‌ندامه‌كانی له‌شمان ده‌كرد، تا بۆ مردن به‌رووبووم بده‌ین. به‌ڵام ئێستا ئازاد بووین له‌شه‌ریعه‌ت، به‌مردن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئێمه‌ی به‌ستبووه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێگای نوێی ڕۆح خزمه‌ت بكه‌ین، نه‌ك به‌ڕێگای كۆنی شه‌ریعه‌تی نووسراو.
شه‌ریعه‌ت پیرۆزه
كه‌واته چی بڵێین؟ ئایا شه‌ریعه‌ت گوناهه؟ نه‌خێر! من گوناهم نه‌ده‌زانی به‌هۆی شه‌ریعه‌ته‌وه نه‌بێ. هه‌روه‌ها من ئاره‌زووی [خراپ]م نه‌ده‌زانی گه‌ر شه‌ریعه‌ت نه‌یووتایه: [[ئاره‌زوو مه‌كه!]] به‌ڵام گوناه ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌ی وه‌ك هه‌ل به‌كارهێنا ئیتر هه‌موو ئاره‌زوویه‌كی له‌مندا ووروژاند، چونكه گوناه به‌بێ شه‌ریعه‌ت مردووه. من له‌پێشا به‌بێ شه‌ریعه‌ت ده‌ژیام، به‌ڵام كاتێ ڕاسپارده هات، گوناه ژیا‌و منیش مردم. ئه‌و ڕاسپارده‌یه‌ی مه‌به‌ست بوو لێی ژیان بهێنێ، هه‌رخۆی مردنی هێنا، چونكه گوناه ڕاسپارده‌كه‌ی وه‌ك هه‌لێك به‌كارهێناو منی پێ‌خه‌ڵه‌تاندو كوشتمی. كه‌واته شه‌ریعه‌ت پیرۆزه*، هه‌روه‌ها ڕاسپارده‌ش پیرۆز‌و دادپه‌روه‌رو باشه. ئایا ئه‌وه‌ی باشه، بۆته هۆی مردنم؟ نه‌خێر! به‌ڵام گوناه، تا ده‌ركه‌وێ گوناهه، له‌شتی باش مردنی بۆ هێنام، تا به‌هۆی ڕاسپارده‌وه گوناه ببێ به‌هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره.
ئه‌ی منی مرۆڤی به‌دبه‌خت!
ئێمه ده‌زانین شه‌ریعه‌ت شتێكی ڕۆحییه، به‌ڵام من دونیاییمو وه‌ك كۆیله فرۆشراوم به گوناه. ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌م تێی ناگه‌م، چونكه ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ نایكه‌م، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ڕقم لێیه‌تی ئه‌وه ده‌كه‌م. جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكه‌م كه نامه‌وێ، ئه‌وسا دانده‌نێم به‌باشی شه‌ریعه‌ت. كه‌واته ئێستا، ئیتر ئه‌وه من نیم واده‌كه‌م، به‌ڵكو ئه‌و گوناهه‌ی له‌من نیشته‌جێیه. چونكه ده‌زانم له‌مندا، واته له‌له‌شم چاكه ناژی. من ده‌مه‌وێ ئه‌و چاكه‌یه بكه‌م، به‌ڵام ناتوانم بیكه‌م. من ئه‌و چاكه‌ی ده‌مه‌وێ نایكه‌م، به‌ڵام ئه‌و خراپه‌ی نامه‌وێ ئه‌وه‌یه ده‌یكه‌م. گه‌ر هاتوو شتێكم كرد كه نامه‌وێ، ئیتر ئه‌وه من نیم ئه‌و شته ده‌كات، به‌ڵكو ئه‌و گوناهه‌یه كه له‌من نیشته‌جێیه.
من وای ده‌بینم وه‌ك یاسای لێهاتووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه من ده‌مه‌وێ كاری چاكه بكه‌م به‌ڵام خراپه له‌توانامدایه. چونكه من به‌قووڵایی ناوه‌ڕۆكم دڵشادم به‌شه‌ریعه‌تی خودا، به‌ڵام من هه‌ست به‌یاسایه‌كی تر ده‌كه‌م له‌ئه‌ندامانی له‌شم دایه به‌ربه‌ره‌كانی ئه‌و یاسایه ده‌كا كه له‌مێشك دایه، وام لێ‌ده‌كات ببم به‌دیلی ئه‌و یاسایه‌ی گوناه كه له ئه‌ندامانی له‌شم نیشته‌جێیه. ئه‌ی منی مرۆڤی به‌دبه‌خت! كێ له‌م له‌شه‌ی مردن ڕزگارم ده‌كات؟ سوپاس بۆ خودا به‌هۆی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان!
بۆیه ئیتر من به‌خۆم به‌مێشك خزمه‌تی شه‌ریعه‌تی خودا ده‌كه‌م، به‌ڵام به‌له‌ش یاسای گوناه.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.