Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
ڕۆما 6
ئازادبوون له‌گوناه
باشه چی بڵێین؟ به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر گوناه كردن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌كه‌تی خودا زیاد بێت؟ نه‌خێر! ئێمه كه گوناه تیاماندا مردووه، ئیتر چۆن تیایدا ده‌ژین؟ ئایا نازانن كاتێ ئێمه هه‌موومان له‌ئاوهه‌ڵكێشراین له‌عیسای مه‌سیح، ئه‌و له‌ئاوهه‌ڵكێشانه له‌مردنی ئه‌ودا بوو؟ جا له‌به‌رئه‌مه به له‌ئاوهه‌ڵكێشانمان له‌گه‌ڵ ئه‌و له‌مردن نێژراین، تا چۆن باوك بهشكۆمهندیهوه مه‌سیحی له‌نێو مردووان زیندووكرده‌وه، ئاوا ئێمه‌ش له‌سه‌ر ژیانێكی تازه ده‌ڕۆین.
گه‌ر ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و له‌مردنی یه‌كمان گرتبێ، ئه‌وا بێ‌گومان لهزیندووبوونهوهشی ده‌بێ له‌گه‌ڵی یه‌ك بگرین. ئه‌مه ده‌زانین: مرۆڤه كۆنه‌كه تیاماندا له‌خاچدرا له‌گه‌ڵ مه‌سیح، تا له‌شی گوناهبارمان نه‌مێنێ‌و ئیتر به‌كۆیله‌یی گوناه نه‌مێنینه‌وه. چونكه ئه‌وه‌ی مرد له‌گوناه ئازادبوو.
جا له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سیح مردووین، ئێمه باوه‌ڕمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌ویش ده‌ژین. چونكه ئێمه دڵنیاین مه‌سیح له‌ناو مردووان هه‌ستاوه‌ته‌وه، جارێكی دیكه نامرێته‌وه. ئیتر مردن ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریدا نییه. چونكه ئه‌و مردنه‌ی مرد، بۆ گوناه مرد یه‌كجار، به‌ڵام ئه‌و ژیانه‌ی ده‌ژی بۆ خودا ده‌ژی.
ئیتر ئێوه‌ش، خۆتان به‌مردوو دابنێن سه‌باره‌ت به‌گوناه، هه‌روه‌ها به‌زیندوو بۆ خودا له‌عیسای مه‌سیحدا. كه‌واته مه‌هێڵن گوناه حوكمڕانی له‌شی له‌ناوچووتان بكات، تا ملكه‌چی ئاره‌زووه‌كانی بن. ئه‌ندامانی له‌شتان پێشكه‌ش مه‌كه‌ن بۆ گوناه، تا ببێت به‌ئامێرێك بۆ خراپه‌كاری، به‌ڵكو خۆتان پێشكه‌شی خودا بكه‌ن، چونكه ئێوه‌ی له‌مردنه‌وه بۆ ژیان هێناوه، ئه‌ندامانی له‌شتان بۆ خودا دانێن وه‌ك ئامێرێك بۆ ڕاستودروستی. له‌مه‌ولا گوناه هیچ ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌رتان نه‌ماوه، چونكه ئێوه له‌ژێر سایه‌ی شه‌ریعه‌ت نین، به‌ڵكو له‌ژێر سایه‌ی به‌ره‌كه‌تن.
كۆیله‌كانی چاكه
كه‌واته چی؟ ئایا هه‌ڵه بكه‌ین چونكه ئێمه له‌ژێر سایه‌ی شه‌ریعه‌ت نین به‌ڵكو له‌ژێر سایه‌ی به‌ره‌كه‌تین؟ نه‌خێر! ئایا نازانن ئێوه كاتێ خۆتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن وه‌ك كۆیله‌ی ملكه‌چ، ده‌بن به‌كۆیله‌ی ئه‌وه‌ی ملكه‌چن بۆی، جا یان بۆ گوناه كه به‌ره‌و مردنتان ده‌بات، یاخود بۆ گوێڕایه‌ڵی كه به‌ره‌و ڕاستودروستیتان ده‌بات؟ به‌ڵام سوپاس بۆ خودا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆیله‌ی گوناه بوون، به‌هه‌موو دڵتان ملكه‌چی ئه‌و شێوه فێركردنه بوون كه وهرتانگرتبوو. ئێوه سه‌ربه‌ستبوون له‌گوناه، بوون به‌كۆیله‌ی ڕاستودروستی.
لێره وه‌ك مرۆڤێك قسه ده‌كه‌م به‌هۆی لاوازی له‌شتان. ئیتر چۆن له‌پێشا له‌شتان پێشكه‌ش كرد وه‌ك كۆیله‌ی گڵاویو خراپه‌كاری، به‌هه‌مان شێوه ئێستا له‌شتان پێشكه‌ش بكه‌ن وه‌ك خزمه‌تكاری ڕاستودروستی بۆ پاك‌و پیرۆزی. كاتێ ئێوه كۆیله‌ی گوناه بوون، سه‌ربه‌ست بوون سه‌باره‌ت بهڕاستودروستی. ئه‌و كاته چیتان ده‌سكه‌وت له‌و شتانه‌ی ئێستا شه‌رمی لێ‌ده‌كه‌ن، كه كۆتاییه‌كه‌ی مردنه؟ به‌ڵام ئێستا ئازاد بوون سه‌باره‌ت به‌گوناه، بوون به‌كۆیله‌ی خودا، جا ئێوه له‌به‌رهه‌می پاك‌و پیرۆزی ده‌چننه‌وه، كه ئه‌نجامه‌كه‌ی ژیانی هه‌تاهه‌تاییه. چونكه كرێی گوناه مردنه، به‌ڵام دیاری خودا ژیانی هه‌تاهه‌تاییه له‌عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.