Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
فیلیپی 4
دڵشادبن به‌خوداوه‌ند
له‌به‌رئه‌وه برایانی خۆشه‌ویست، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی زۆر بیرتان ده‌كه‌م، ئێوه خۆشی‌و تاجی سه‌ری منن، با باوه‌ڕتان چه‌سپاو بێت به‌خوداوه‌ند.
له‌خوشكان ئه‌فودیه‌و سینتخی ده‌پاڕێمه‌وه، له‌گه‌ڵ یه‌كتری ڕێكبكه‌ون له‌خوداوه‌ند. تۆش ئه‌ی هاوڕێی دڵسۆزم، داوات لـێ‌ده‌كه‌م یارمه‌تی ئه‌و دوو ئافره‌ته بده‌یت، چونكه هه‌ر دووكیان له‌گه‌ڵم له‌مزگێنی تێكۆشاون، ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئهكلیمندوسو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵم ئیش ده‌كه‌ن ناویان له‌په‌رتووكی ژیان نووسراوه.
هه‌میشه دڵشادبن به‌خوداوه‌ند، جارێكی‌تر پێتان ده‌ڵێم، دڵشادبن. با ڕووخۆشیتان دیار بێت لای هه‌موو خه‌ڵك. هاتنه‌وه‌ی خوداوه‌ند نزیكه. ده‌رباره‌ی هیچ شتێك دڵه‌ڕاوكێ نه‌تانگرێ، به‌ڵكو له‌هه‌موو شتێك داواكاریه‌كانتان پێشكه‌شی خودا بكه‌ن به نوێژ‌و پاڕانه‌وه‌و سوپاس. ئاشتی خودا، ئه‌وه‌ی به‌رزتره له‌سنووری بیری مرۆڤ، دڵ‌و بیرتان ده‌پارێزێت له‌عیسای مه‌سیح. ئه‌ی برایان له‌كۆتاییدا پێتان ده‌ڵێم: ئه‌و شتانه‌ی ڕاست‌و ڕێزداره، دادپه‌روه‌رو پاكه، مایه‌ی خۆشه‌ویستیه‌و په‌سه‌ندكراوه، ناوبانگی به چاكه ده‌ركردووه، ڕه‌وشــت به‌رزو شایانی ستایشه، بیری لێبكه‌نه‌وه. به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن هه‌روه‌ك له‌من فێربوون‌و وهرتانگرتو بیستتانو بینیتان، ئینجا خودای ئاشتی له‌گه‌ڵتان ده‌بێت.
سوپاس بۆ به‌خشینتان
من زۆر دڵشادم به‌خوداوه‌ند، كه‌وا ئێستا ئێوه دوای ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ سه‌رله‌نوێ بایه‌خم پێ‌ده‌ده‌ن، به‌ڵێ له ڕابوردووشدا ئێوه ئه‌م بایه‌خ پێ‌دانه‌تان هه‌ر هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و هه‌له‌تان بۆ ڕێكنه‌كه‌وتووه. من ئه‌مه ناڵێم تا ده‌ریخه‌م لـێ‌قه‌وماوم، چونكه فێربووم به هه‌موو بارودۆخێكی ژیانم ڕازی بم. من ده‌زانم چۆن له هه‌بوونیو نه‌بوونیدا بژیم، هه‌موو بارودۆخێكم تاقی كردۆته‌وه، له‌تێریو برسێتیدا، توانام هه‌یه هه‌موو شتێك به‌هۆی مه‌سیح بكه‌م، ئه‌وه‌ی به‌هێزم ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كارێكی چاكتان كردووه كه به‌شداری ته‌نگانه‌م ده‌كه‌ن. ئه‌ی باوه‌ڕدارانی فیلیپی ئێــوه‌ش ده‌زانــن، لهســهرهتای كارم كــه بــڵاوكردنـه‌وه‌ی مزگێنی بوو، له‌و كاته‌ی له‌ناوچه‌ی مه‌كدۆنیاوه ده‌رچووم، هیچ كۆمه‌ڵێكی باوه‌ڕدار بـه‌شداری جــێبــهجــێكــردنــی پێویستیه‌كانی نه‌كردووم جگه له‌ئێوه. ته‌نانه‌ت كاتێك له‌شاری ته‌سالۆنیكی بووم، ئه‌وه‌ی پێویستم پێی بوو چه‌ند جارێك بۆتان ناردم. مه‌به‌ستی من داواكردنی به‌خشین نییه جارێكی‌تر، به‌ڵكو داواكردنی به‌رووبوومی زیاتره بۆ تۆماركردن له‌لای خودا. هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ئه‌پفرۆدیتۆس لای ئێوه بۆی هێنام پێمگه‌یشت، ئێستا هــه‌رچیه‌كـم پێویسته هه‌مه، به‌ڵكو له‌مه‌ش زیاتر، دیارییه‌كانی ئێوه قوربانییه دڵی خودا خـۆش دهكــاتو لای ئه‌و بۆنخۆش‌و په‌سه‌ندكراون. خودا له سامانی بێ‌ئه‌ندازه‌ی خۆی، به‌هۆی شكۆمه‌ندی عیسای مه‌سیح هه‌موو پێویستیه‌كانتان دابین ده‌كات. شكۆ و مه‌زنی بۆ خودای باوكمانه تاهه‌تایه. ئامین.
سڵاوی كۆتایی
سڵاو بكه‌ن له‌هه‌موو خوشك‌و برایانی پیرۆز له‌عیسای مه‌سیح. هه‌موو ئه‌و برایانه‌ی له‌گه‌ڵمدان سڵاوتان لێ‌ده‌كه‌ن. ئه‌و خوشك‌و برا پیرۆزانه‌ی لێره‌ن سڵاوتان لـێ‌ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی دهستو پێوه‌ندی قه‌یسه‌رن.
بابهرهكهتی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند له‌گه‌ڵ ڕۆحتان بێت.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.