Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
فیلیپی 3
بێ‌تاوان بوون به‌هۆی باوه‌ڕ
له كۆتاییدا، ئه‌ی برایان، دڵشادبن به‌خوداوه‌ند، لای من نووسینه‌وه‌ی ئه‌م شتانه كارێكی گران نییه چونكه دڵنیایی ئیۆه‌ی تیایه.
چاوببڕنه سه‌گه‌كان، چاوببڕنه به‌دكاران، چاوببڕنه ئه‌وانه‌ی له‌ش ده‌بڕنه‌وه. ئێمه‌ین خه‌ته‌نه‌كراوی ڕاسته‌قینه، چونكه خودا به‌ڕۆح دهپهرستینو شكۆمه‌ندیمان له‌عیسای مه‌سیحه‌وه‌یه، پشت به‌له‌ش نابه‌ستین، هه‌رچه‌نده من هۆم هه‌یه تا پشت به له‌ش ببه‌ستم.
گه‌ر یه‌كێك له‌و باوه‌ڕه بێت هۆی هه‌یه پشت به له‌ش ببه‌ستێ، یه‌كه‌مجار مافـی منه ئه‌وه بكه‌م: كاتێك ته‌مه‌نم هه‌شت ڕۆژ بووه خه‌ته‌نه‌كراوم، به نه‌وه ئیسرائیلی بووم، له‌تیره‌ی بینیامین، عیبرانی* كوڕی عیبرانی. هه‌روه‌ها به‌پێی شه‌ریعه‌ت فه‌ریسی بووم، له‌باره‌ی دڵگه‌رمی چه‌وسێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی باوه‌ڕداران بووم، لهڕاستودروستی به‌پێی شه‌ریعه‌ت بێكه‌موكوڕی بووم.
به‌ڵام ئه‌م شتانه‌ی من به قازانجم داده‌نا، ئێستا له‌لای من زیانه له‌پێناوی مه‌سیح. به‌ڵكو له‌مه‌ش زیاتر، ئه‌و شتانه هه‌مووی زیانه لای من گه‌ر به‌راورد بكرێت له‌گه‌ڵ مه‌زنی بێ‌سنووری ناسینی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندم، ئه‌وه‌ی له‌پێناویدا هه‌موو شتێكم لهكیسچوو، جا ئه‌م شتانه هه‌مووی به زبڵ داده‌نێم، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سیح به‌ده‌ست بهێنمو خۆم له‌مه‌سیح بدۆزمه‌وه‌و ڕاستودروست بم، نه‌ك به‌شه‌ریعه‌ت، به‌ڵكو به‌هۆی باوه‌ڕ به‌عیسای مه‌سیح، چونكه بێ‌تاوان بوون لای خودا پشت به‌باوه‌ڕ ده‌به‌ستێت. ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی منه ناسینی مهسیحو هێزی هه‌ستانه‌وه‌یه‌تی، هه‌روه‌ها به‌شداری بكه‌م له‌ئازاری، وه‌ك ئه‌و بم له‌مردنی، تاكو گه‌ر ببێ بگه‌م به‌ئاستی هه‌ستانه‌وه‌ی له‌نێو مردووان.
كۆششكردن به‌دوای ئامانج
من ناڵێم ئه‌م شتانه‌م هه‌موو به‌ده‌ستهێناوه یاخود گه‌یشتوومه ته‌واوی، به‌ڵكو هه‌ر چییه‌كم له‌توانا هه‌یه ده‌یكه‌م تا بیكه‌م به‌هی خۆم، ئه‌وه‌ی مه‌سیح له‌پێناویدا منی كردووه به‌هی خۆی. ئه‌ی برایان، جارێ وایدانانێم گه‌یشتوومه ئامانج، به‌ڵام ته‌نها یه‌ك شت ده‌كه‌م، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ی به‌سه‌رچووه له‌یادی ده‌كه‌م، ده‌ڕۆم به‌ره‌و ئه‌وه‌ی له‌پێشمه. من به‌ره‌و ئامانج هه‌وڵ ده‌ده‌م، به‌ره‌و پاداشتی بانگه‌وازی به‌رزی خودا كه له‌عیسای مه‌سیحه.
با وا بیربكه‌ینه‌وه ئێمه پێگه‌یشتووین، گه‌ر ئێوه‌ش لهخاڵێك یان لهبیرورایهك هه‌مان بیرورای منتان نه‌بوو، ئه‌وا خودا بۆتان ئاشكرا ده‌كات. جا ئه‌وه‌ی پێیگه‌یشتووین با به‌دڵسۆزی ده‌ستی پێوه بگرین.
ئه‌ی برایان به‌یه‌كه‌وه لاسایی من بكه‌نه‌وه‌و ته‌ماشای ئه‌وانه بكه‌ن كه وه‌ك نموونه‌ی من ده‌ژین. زۆر پێمووتون، ئێستاش به‌گریانه‌وه پێتان ده‌ڵێم، زۆر كه‌س هه‌ن ژیانیان به‌شێوه‌یه‌كه وه‌ك دوژمن وایه بۆ خاچی مه‌سیح. ئه‌وانه پاشه‌ڕۆژیان له‌ناوچوونه، چونكه سكیان دهپهرستنو شكۆمه‌ندیان جێی شه‌رمه‌زارییه، هه‌موو بیر‌و هۆشیان له‌سه‌ر شتی جیهانیه. به‌ڵام ئێمه ووڵاتمان له‌ئاسمانه، له‌وێ به‌ئاره‌زووه‌وه چاوه‌ڕێی هاتنه‌وه‌ی ڕزگاركه‌ر، عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندی تیادا ده‌كه‌ین، ئینجا ئه‌و له‌شی بێ‌نرخمان ده‌گۆڕێت بۆ شێوه‌ی له‌شی شكۆداری خۆی، به‌هێزی خۆی كه توانای هه‌یه زاڵ‌بێت به‌سه‌ر هه‌موو شتێك.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.