Skip to content
BibleKenya

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

فیلیپی 2

نموونه‌ی ڕۆح سووكی عیسا

گه‌ر هاندانێك هه‌بێت له‌‏مه‌سیحدا، یاخود بزوێنه‌رێك هه‌بێ‌ له‌خۆشه‌ویستی، یابه‌شداری كردنێك هه‌بێ‌ له‌ڕۆح، یاهه‌ست‏و سۆزو خۆشه‌ویستی، كه‌واته‌ خۆشیه‌كه‌م ته‌واوكه‌ن به‌وه‌ی یه‌ك بیروڕاو خۆشه‌ویستیتان هه‌بێ‌، یه‌ك دڵ‏و یه‌ك مه‌به‌ستتان هه‌بێ‌. هیچ شتێك به‌ مه‌به‌ستی خۆپه‌رستیو خۆهه‌ڵكێشان مه‌كه‌ن، به‌ڵكو ڕۆح سووك بن به‌ شێوه‌یه‌ك خه‌ڵكی كه‌ به‌ باشتر بزانن له‌‏خۆتان. ته‌نها بایه‌خ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆتان مه‌ده‌ن‏، به‌ڵكو بایه‌خ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی تریش بده‌ن‏.

‏ ئه‌م بیروڕایه‌تان تیادا بێ، ئه‌وه‌ی له‌ عیسای مه‌سیح دایه‌:

ئه‌و‏ه‌ی له‌شێوه‌ی خودا ‏بوو،

نه‌یویست یه‌كسانیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خودا‏

بكات به‌‏ده‌سكه‌وتێك بۆ خۆی،

‏ به‌ڵكو خۆی كرده‌ هیچ‏و

شێوه‌ی كۆیله‌ی وه‌رگرت‏،

وه‌كو مرۆڤی لێهات،

‏ هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌شێوه‌ی

مرۆڤ بینرا،

خۆی نزم كرده‌وه‌و

ملكه‌چ بوو تا مردن،

مردن له‌سه‌ر خاچ.

‏ بۆیه‌ خودا به‌رزیكرده‌وه‌و

ناوێكی دایه‌ كه‌ له‌سه‌رووی هه‌موو

ناوێكه‌،

تاكو بۆ ناوی ئه‌و هه‌مووان چۆك‎

دابده‌ن،

له‌ ئاسمان‏و سه‌ر زه‌وی‏و ژێر زه‌ویش،

‏ هه‌روه‌ها تا هه‌موو زمانێك دان بنێت

كه‌ عیسای مه‌سیح خوداوه‌نده‌،

بۆ شكۆمه‌ندی خودای باوك.

ڕۆڵه‌كانی خودا بێ‌‏كه‌م‏وكوڕین‏

جا ئه‌ی خۆشه‌ویستانم، چۆن گشت كات گوێڕایه‌ڵ بوون هه‌ر وابن، نه‌ك هه‌ر ئه‌م كاته‌ی لێره‌م، به‌ڵكو زیاتریش دوای من، ‏بۆ ڕزگاربوونتان به‌‏ترس‏و له‌رزه‌وه‌ كار بكه‌ن، چونكه‌ خودا خۆی له‌ئێوه‌ كار ده‌كات تا ئاره‌زووی كاركردنتان پێ‌ببه‌خشێ‌ بۆ ڕه‌زامه‌ندی خۆی.

‏ هه‌موو شتێك بكه‌ن بێ‌ بۆڵه‌بۆڵ‏و شه‌ڕه‌قسه‌، تا بێ‌كه‌م‏وكوڕیو پاك‏بن، ڕۆڵه‌كانی خودا بێ‌ له‌كه‌ن له‌ناو نه‌وه‌یه‌كی خراپ‏و چه‌وت‏و خواردا، ئێوه‌ له‌نێوان ئه‌واندا وه‌ك ڕووناكی جیهان ده‌دره‌وشێنه‌وه‌. ده‌ست به‌‏ووشه‌ی ژیانه‌وه‌ ‎بگرن، تا له‌ڕۆژی مه‌سیح شانازی بكه‌م به‌وه‌ی به‌‏خۆڕایی تێ‏نه‌كۆشاوم‎و بێ‌سوود ماندوونه‌بووم. گه‌ر بمرم‏و خوێنم به‌سه‌ر قوربانی باوه‌ڕتان بڕژێ‌، ئه‌وا له‌گه‌ڵتان دڵشادو دڵخۆشم‏. كه‌واته‌ ئیۆه‌ش پێویسته‌ له‌گه‌ڵم دڵشادو دڵخۆش بن.

تیمۆساوس‏و ئه‌پفرۆدیتۆس

هیوادارم له‌عیسای خوداوه‌ند بتوانم به‌م زووانه‌ تیمۆساوس بنێرم بۆ لاتان، تا هه‌واڵتان بزانم‏و پێی دڵخۆش بم. جگه‌ له‌و كه‌سیترم نییه‌ وا به‌‏دڵسۆزی بایه‌ختان پێ‌بدات، چونكه‌ هه‌موو ئه‌وانیتر به‌دوای كاروباری تایبه‌تی خۆیان ده‌گه‌ڕێن، نه‌ك هی عیسای مه‌سیح. ئێوه‌ له‌‏شاره‌زایی تیمۆساوس ئاگادارن، وه‌ك كوڕێك له‌گه‌ڵ باوكی له‌گه‌ڵم كاری‏كردووه‌ له‌مزگێنی. ئه‌و ده‌نێرم بۆ لاتان، هه‌ر كاتێك لێره‌ چاره‌نووسم ده‌ربكه‌وێ‌. دڵنیام له‌‏خوداوه‌ند كه‌ خۆشم به‌م نزیكانه‌ دێم بۆ لاتان.

‏ به‌ڵام به‌پێویستم زانی له‌پێشا ئه‌پفـرۆدیتۆس بنێرمــه‌وه‌ بۆ لاتان، كه‌ برامه‌و له‌گه‌ڵم ئیشكه‌رو ســه‌ربازه‌، ئـه‌وه‌ی نێرراوی ئێوه‌یه‌ بۆ جێ‌به‌جێ‌ كردنی پێویستیه‌كانم. ئه‌و بیری هه‌مووتان ده‌كات‏و دڵته‌نگه‌ چونكه‌ هه‌واڵی نه‌ساغی ئه‌وتان بیستووه‌. به‌راستی زۆر نه‌ساغ بوو، هـه‌تا خه‌ریك بوو بمرێت، به‌ڵام خـودا به‌زه‌یی پیاهاته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ منیش، تا خه‌فه‌ت به‌دوای خه‌فـه‌تم به‌سه‌رنه‌یه‌ت. به‌مـه‌ش وای لـێكردم خێرا بینێرمه‌وه‌ بۆ لاتان، بۆ ئه‌وه‌ی دڵشادبن كاتێك بینیتان، منیش خه‌فه‌تم كه‌م‎بێته‌وه‌. كه‌واته‌ به‌دڵشادیه‌وه‌ له‌خوداوه‌ند پێشوازی لـێ‌بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌و‏ن ڕێزیان لێ‌بگرن‏. چونكه‌ له‌پێناوی ئیشی مه‌سیح ژیانی خۆی خسته‌ مه‌ترسیه‌وه‌و خه‌ریك بوو بمرێت، تا ئه‌و خزمه‌ته‌ ته‌واو بكات ئه‌وه‌ی ئێوه‌ بۆ من ده‌یكه‌ن.

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.