Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
فیلیپی 1
لهپۆڵسو تیمۆساوسی كۆیله‌كانی عیسای مه‌سیح، بۆ هه‌موو خوشك‌و برایانی پیرۆز له‌عیسای مه‌سیح له‌شاری فیلیپی، هه‌روه‌ها بۆ چاودێران‌و خزمه‌تكارانیش. با به‌ره‌كه‌ت‌و ئاشتی خودای باوكمانو عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندتان له‌گه‌ڵ بێ.
سوپاسی خودا‌و پاڕانه‌وه
سوپاسی خودا ده‌كه‌م هه‌ركاتێك یادتان بكه‌م، هه‌موو كاتێك به‌خۆشیه‌وه بۆ هه‌مووتان ده‌پارێمه‌وه لای خودا، چونكه ئێوه له‌یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه تا ئێستا به‌شداریتان كردووه له‌مزگێنی. هه‌روه‌ها دڵنیام ئه‌و ئیشه چاكه‌ی خودا له‌ئێوه ده‌ستی پێ‌كردووه، به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ته‌واوكردنی هه‌تا ڕۆژی عیسای مه‌سیح.
ئه‌وه‌ش مافی خۆمه گه‌ر واهه‌ست بكه‌م سه‌باره‌ت به هه‌مووتان، چونكه ئێوه‌م له‌دڵی خۆم پاراستووه، هه‌مووتان له‌گه‌ڵم به‌شداری ده‌كه‌ن له‌به‌ره‌كه‌ت، گه‌ر ئێستا بێت به‌م كۆت‌و زنجیره له‌به‌ندیخانه‌دا، یاخود كاتێك به‌رگری له‌مزگێنی ده‌كه‌م‌و ده‌یچه‌سپێنم. خودا ده‌زانێت تا چ ڕاده‌یه‌ك دڵم ئاره‌زووی هه‌مووتان ده‌كات بهههستو سۆزی عیسای مه‌سیح.
له‌خودا ده‌پاڕێمه‌وه خۆشه‌ویستیتان زیاتر‌و زیاتر بكات بۆ زانین‌و تێگه‌یشتنی ته‌واو، تا ئه‌وه‌ی باشه هه‌ڵیبژێرن، هه‌روه‌ها پاك‌و بێ كه‌موكووڕی بن بۆ ڕۆژی مه‌سیح. ژیانتان پڕبێت لهبهرووبوومی ڕاستودروستی، ئه‌وه‌ی عیسای مه‌سیح ده‌یهێنێته به‌رهه‌م، بۆ شكۆ‌و ستایشی خودا.
له‌لای من، ژیان مه‌سیحه
ئه‌ی برایان، ئێستا ده‌مه‌وێ بزانن ئه‌وه‌ی به‌سه‌رم هات به‌ڕاستی مزگێنی به‌ره‌و پێش برد، ته‌نانه‌ت هه‌موو پاسه‌وانانی ئیمپراتۆرو هه‌موو خه‌ڵكی ئێره، ده‌زانن من له‌پێناوی مه‌سیحدا به‌ندكراوم، هه‌روه‌ها به‌ندكردن‌و كۆت‌و زنجیری من وایكرد زۆربه‌ی خوشك‌و برایان پشت به‌خوداوه‌ند ببهستنو زۆر زیاتر به چاونه‌ترسی سه‌باره‌ت به‌ووشه‌ی خودا بدوێن.
بێ‌گومان هه‌ندێكیان مزگێنی مه‌سیح ده‌ده‌ن ته‌نها له‌به‌ر ناحه‌زیو ڕقه‌به‌رایه‌تی، به‌ڵام هه‌ندێكیتریان به‌خواستێكی باش مزگێنی ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی خۆشه‌ویستی پاڵیان پێوه ده‌نێت مه‌سیح ڕابگه‌ێنن، ده‌زانن من خراومه‌ته به‌ندیخانه‌وه به‌هۆی به‌رگریم له‌مزگێنی. ئه‌وانه‌ی ناحه‌زی پاڵیان پێوه ده‌نێت باسی عیسا بكه‌ن، به‌بێ دڵسۆزی ده‌یكه‌ن، چونكه له‌و باوه‌ڕه‌دان به‌مه ناخۆشییه‌كی تر ده‌خه‌نه پاڵ ئه‌م كۆت‌و زنجیره. ئیتر چی؟ گرنگ ئه‌وه‌یه باسی مزگێنی مه‌سیح ده‌كرێ ئیتر به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت بۆ خۆده‌رخستن بێت یاخود به دڵسۆزی بێت، به‌مه‌ش من دڵشادم. به‌ڵێ پێویسته من دڵشاد بم، چونكه من ده‌زانم به‌هۆی نوێژهكانتانو به‌یارمه‌تی ڕۆحی عیسای مه‌سیح ئه‌وه‌ی به‌سه‌رم هات ده‌بێته هۆی ڕزگار بوونم. په‌رۆشی چاوهڕوانمو ئومێدم ئه‌وه‌یه، شه‌رمه‌زار نه‌بم، به‌ڵكو به‌ووره‌یه‌كی به‌رزه‌وه ئێستا وه‌ك هه‌موو كاتێك مه‌سیح له‌له‌شمدا ڕێزداربێ، گه‌ر ئه‌مه به مردوویی بێت یاخود زیندوویی. چونكه له‌لای من، ژیان مه‌سیحه، مردنیش قازانجه. به‌ڵام گه‌ر ژیان له‌له‌ش بێ، مانای ئه‌وه‌یه به‌رووبوومی كرداره‌كانه بۆ من، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نازانم كامیان هه‌ڵبژێرم! چونكه سه‌رسام ماوم له نێوان ئه‌م دوو بڕیاره‌دا، حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌م ژیانه به‌جێ بهێڵم تا بچمه لای مه‌سیح، ئه‌مه‌ش باشتره، به‌ڵام مانه‌وه‌م له له‌ش پێویستتره بۆتان، دڵنیام له‌مه بۆیه ده‌زانم ده‌بێ له‌ناوتان بمێنمه‌وه‌و له‌گه‌ڵ هه‌مووتان به‌رده‌وام بم، له‌پێناوی دڵخۆشی‌و پێشكه‌وتنتان له‌باوه‌ڕ، تا جارێكی تر هاتم بۆ لاتان، به‌هۆی من شانازیتان زیاد بكات به‌عیسای مه‌سیح. ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه ئێوه به شێوه‌یه‌ك بژین شایسته‌ی مزگێنی مه‌سیح بێ، تا كاتێ هاتم‌و ئێوه‌م بینی یاخود له‌ناوتان نه‌بووم، هه‌واڵتان ببیستمو بزانم ئێوه له‌یه‌ك ڕۆح چهسپاونو به‌یه‌ك مێشك تێ‌ده‌كۆشن له‌پێناوی باوه‌ڕی مزگێنی، بێ ئه‌وه‌ی بترسن له‌وانه‌ی به‌ربه‌ره‌كانیتان ده‌كه‌ن. چونكه ئه‌وه نیشانه‌ی له‌ناوچوونه بۆیان‌و ڕزگاریه بۆ ئیۆه، ئه‌مه‌ش له‌خوداوه‌یه. خودا له‌به‌ر مه‌سیح ته‌نها باوه‌ڕهێنان به ئه‌وی پێ‌نه‌به‌خشیون، به‌ڵكو چه‌شتنی ئازاریش له‌پێناوی ئه‌و. جا كۆشش بكه‌ن بۆ هه‌مان ململانێ كه له‌پێشا بینیووتانه، ئه‌وه‌ی ئێستاش ده‌یبیستن له‌من.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.