Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
مه‌تا 7
خه‌ڵكی تاوانبار مه‌كه‌ن
(خه‌ڵكی تاوانبار مه‌كه‌ن تا تاوانبار نه‌كرێن، چونكه به‌و شێوه‌یه‌ی خه‌ڵكی تاوانبار ده‌كه‌ن ئێوه‌ش تاوانبار ده‌كرێن، به‌و پێوانه‌ی بۆ خه‌ڵكی ده‌پێون، بۆتان ده‌پێونه‌وه. بۆچی سه‌رنج له‌پووشی ناوچاوی براكه‌ت ده‌ده‌یت، به‌ڵام ئاگات له‌ته‌خته داره‌كه‌ی ناو چاوی خۆت نییه؟ یان چۆن به‌براكه‌ت ده‌ڵێیت: ڕێم بده با ئه‌و پووشه له‌چاوت ده‌ربهێنم، له‌كاتێكدا ته‌خته دارێك له‌چاوی خۆتدایه؟ ئه‌ی دووڕوو یه‌كه‌م جار ته‌خته داره‌كه‌ی ناو چاوت ده‌ربهێنه، تا باش ببینیت، ئه‌وسا پووشی ناوچاوی براكه‌ت ده‌ربهێنه. شتی پیرۆز مه‌ده‌ن به‌سه‌گ، زێڕیشتان فڕێ مه‌ده‌نه به‌رده‌م به‌راز، نه‌وه‌ك به‌قاچی پێ‌شێلی بكات‌و به‌سه‌رتان هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه‌و پارچه پارچه‌تان بكات.
داوا بكه‌ن، پێتان ده‌درێ
( داوا بكه‌ن، پێتان ده‌درێ. بگه‌ڕێن، ده‌دۆزنه‌وه. له‌ده‌رگا بده‌ن، لێتان ده‌كرێته‌وه. هه‌ر كه‌سێ داوا بكات، وه‌رده‌گرێ. ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێت ده‌دۆزێته‌وه. ئه‌وه‌ش كه له‌ده‌رگا ده‌دات، لێیده‌كرێته‌وه. چ مرۆڤێك له‌ئێوه گه‌ر منداڵه‌كه‌ی داوای نانی لـێ‌كرد، به‌ردی ده‌داتێ. یان داوای ماسی لـێ‌بكات، ماری ده‌داتێ؟ گه‌ر ئێوه‌ی خراپ بزانن شتی باش به‌منداڵه‌كانتان بده‌ن، ئایا ده‌بێ باوكی ئاسمانیتان چه‌ند شتی باشتر بدات به‌وانه‌ی داوای لـێ‌ده‌كه‌ن. چۆن ده‌تانه‌وێ خه‌ڵكی هه‌ڵسوكه‌وتتان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، به‌هه‌مان شێوه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن ئا ئه‌مه‌یه پوخته‌ی شهریعهتو فێركردنی یێغه‌مبه‌ران.
ده‌رگای ته‌نگ
( له ده‌رگای ته‌نگه‌وه بڕۆنه ژووره‌وه، چونكه ئه‌و ده‌رگایه‌ی به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌ڕوات، پانه‌و ڕێگاكه‌ی به‌رینه‌و زۆریش لێیه‌وه ده‌چنه ژووره‌وه. به‌ڵام ته‌نگترین ده‌رگاو ناڕه‌حه‌تترینیان، ده‌رگاو ڕێگای گه‌یشتنه به‌ژیان، ئه‌وانه‌ی ڕێی پێ‌ده‌به‌ن زۆر كه‌من.
ناسین به به‌رووبووم
( ئاگـاداری پێغه‌مبه‌ره درۆزنه‌كان بن، ئه‌وان دێن بۆ لاتان، گورگن له‌پێستی مه‌ڕ، به‌ڵام به‌به‌رووبوومیان بیان ناسن، ئایا دڕك ترێ ده‌گرێ یان حوشترئالووك هه‌نجیر ده‌گرێ؟ هه‌موو دارێكی باش به‌رووبوومی باش ده‌دات. داری خراپیش به‌رووبوومی خراپ. داری باش به‌رووبوومی خراپ نادات، هه‌روه‌ها داری خراپ به‌رووبومی باش نادات. هه‌ر دارێك به‌رووبوومی باش نه‌دات، ده‌بڕرێته‌وه‌و فڕێ ده‌درێته ناو ئاگر. كـه‌واته ده‌توانن به به‌رووبوومیان بیانناسن. هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن: خوداوه‌ند، خوداوه‌ند! ناچنه ناو پادشاهێتی ئاسمان، ئه‌وانه نهبنكه به‌خواستی باوكم ده‌كه‌ن كه له‌ئاسمانه. له‌ڕۆژی لـێ پرسینه‌وه‌دا، زۆر كه‌س پێم ده‌ڵێن: خوداوه‌ند، خوداوه‌ند، ئایا به‌ناوی تۆ نه‌دواین، به‌ناوی تۆ ڕۆحی پیسمان ده‌رنه‌كرد، به‌ناوی تۆ زۆر كاری سه‌رسوڕهێنه‌رمان نه‌كرد؟ به‌ڵام له‌و كاته‌دا پێیان ده‌ڵێم: من هه‌رگیز ئێوه‌م نه‌ناسیوه، لێم دووركه‌ونه‌وه ئه‌ی به‌دكاران!
دانا‌و گێل
( ئه‌وه‌ی گوێی له‌م ووتانه‌م دهبێتو هه‌ڵسوكه‌وتی پێ‌ده‌كات، وه‌ك پیاوێكی دانا وایه كه بناغه‌ی خانووه‌كه‌ی له‌سه‌ر به‌رد دروست كردبێت. كاتێ باران باری، لافاو هه‌ستاو ڕه‌شه‌با هاتو له خانووه‌كه‌یدا، خانووه‌كه‌ی ناڕووخێت، چونكه له‌سه‌ر زه‌ویه‌كی به‌ردین دروستی كردووه. ئه‌وه‌ش كه گوێی له‌م ووتانه‌م دهبێتو هه‌ڵسوكه‌وتی پێ‌ناكات، له كابرایه‌كی گێل ده‌كات خانووه‌كه‌ی له‌سه‌ر لم دروست كردبێت، كاتێ باران باریو لافاو هه‌ستاو ڕه‌شه‌با هاتو له خانووه‌كه‌یدا، خانووه‌كه‌ی ده‌ڕووخێنێ، به‌ڵام ڕووخانێكی چاك.)
كاتێ عیسا له‌م ووتانه ته‌واو بوو، خه‌ڵكه‌كه له‌شێوه‌ی فێركردنی زۆر سه‌رسام بوون، چونكه وه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارێك فێری ده‌كردن، نه‌ك وه‌ك مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.