Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
مه‌تا 8
پاكبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی گولـی
كاتێ عیسا له‌سه‌ر چیایه‌كه هاته خواره‌وه، خه‌ڵكێكی زۆر دوای كه‌وتن. پیاوێك نه‌خۆشی گولـی هه‌بوو، هات كڕنۆشی بۆ برد‌و ووتی: (گه‌وره‌م، گه‌ر بته‌وێ، ده‌توانی پاكم بكه‌یته‌وه.) عیسا ده‌ستی بۆ برد‌و ده‌ستی لـێ‌داو ووتی: (من ده‌مه‌وێ، پاك به‌ره‌وه.) كابرا ده‌ست به‌جێ برینی پێوه نه‌ما. عیسا پێی ووت: (ئاگاداربه، به‌كه‌س مه‌ڵێ، به‌ڵكو بڕۆ خۆت نیشانی كاهین بده‌و ئه‌و قوربانیه‌ی مو‌سا فه‌رمانی داوه پێشكه‌شیبكه، با ئه‌مه ببێته شایه‌تییه‌ك بۆ خه‌ڵكی.)
باوه‌ڕی سه‌رپه‌لێك
كاتێ عیسا چووه شاری كه‌فه‌رناحوم، سه‌رپه‌لـێك هات بۆ لای‌و لێی پاڕایه‌وه‌و ووتی: (گه‌وره‌م ئیشكه‌رێكم هه‌یه، ئیفلیج بووه له‌ناو جێ‌دا كه‌وتووه‌و ئازارێكی زۆری هه‌یه؟) عیسا پێی ووت: (وا له‌گه‌ڵت دێم چاكی ده‌كه‌مه‌وه.) سه‌رپه‌له‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه‌و ووتی: (گه‌وره‌م من شایانی ئه‌وه نیم خۆت بێیته ماڵه‌كه‌م، به‌ڵكو ته‌نها ووشـه‌یه‌ك بڵێ ئیشكه‌ره‌كه‌م چاك ده‌بێته‌وه. چونكه منیش مرۆڤێكم له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی له‌خۆم گه‌وره‌تر، هه‌روه‌ها سه‌ربازیشم هه‌یه له‌ژێر ده‌سـه‌ڵاتی منن، به‌یه‌كێ بڵێم: (بڕۆ)، ده‌ڕوات، به‌وی كه بڵێم: (وه‌ره)، دێت، به‌كۆیله‌كه‌شم بڵێم: (ئه‌وه بكه)، ده‌یكات.) كاتێ عیسا گوێی له‌مه بوو، به‌سه‌رسوڕمانه‌وه به‌وانه‌ی دوای كه‌وتبوون، ووتی: (ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم، له‌ئیسرائیلدا كه‌سم نه‌دی باوه‌ڕێكی مه‌زنی ئاوای هه‌بێت. پێتان ده‌ڵێم: خه‌ڵكێكی زۆر لهڕۆژههڵاتو ڕۆژئاواوه دێن‌و له‌گه‌ڵ ئیبراهیمو ئیسحاق‌و یاقوب له‌ناو پادشاهێتی ئاسمان داده‌نیشن. به‌ڵام ڕۆڵه‌كانی پادشاهێتی* خۆیان، فڕێ ده‌درێنه تاریكی ده‌ره‌وه جا له‌وێیه گریان‌و چڕكه چڕكی ددان.) ئینجا عیسا به سه‌رپه‌له‌كه‌ی ووت: (بڕۆ به‌پێی باوه‌ڕت، با بۆت ببێ.) هه‌ر له‌و كاته‌دا له‌وێ ئیشكه‌ره‌كه‌ی چاكبوهوه.
چاككردنه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر
كاتێ عیسا بۆ ماڵی په‌ترۆس چوو، خه‌سوی په‌ترۆسی بینی له‌ناو جێ‌دا كه‌وتووه‌و تای لـێ‌هاتووه. عیسا ده‌ستی گرت، تایه‌كه‌ی نه‌ما. ئیتر ئه‌ویش هه‌ستاو ده‌ستی كرد به‌خزمه‌تكردنیان. كاتێ ئێواره داهات، خه‌ڵكی ژماره‌یه‌كی زۆر شێتیان بۆ هێنا، چی ڕۆحی پیس هه‌بوو تیایان به ووشه‌یه‌ك ده‌ری كرد. هه‌روه‌ها هه‌موو نه‌خۆشه‌كانی دیكه‌شی چاك كرده‌وه. تاكو ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ر ئه‌شعیا هاتووه بێته‌دی كه ده‌ڵێ: {ئه‌و ده‌رده‌كانی لابردینو نه‌خۆشیه‌كانی هه‌ڵگرتین.}
نرخی دوای عیسا كه‌وتن
كاتێ عیسا بینی خه‌ڵكێكی زۆر له‌ده‌وری كۆبوونه‌ته‌وه فه‌رمانیدا به‌قوتابیه‌كانی تا بپه‌ڕنه‌وه بۆ به‌ری ئه‌وبه‌ری ده‌ریاچه‌كه. یه‌كێ له‌مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت هاته پێشه‌وه‌و ووتی: (مامۆستا بۆ كوێ بڕۆیت دوات ده‌كه‌وم.) عیسا وه‌ڵامـی دایه‌وه‌و ووتی: ( ڕێوی كونی هه‌یه‌و باڵنده‌كانی ئاسمانیش هێلانه، به‌ڵام ڕۆڵه‌ی مرۆڤ، جێی نییه سه‌ری بخاته سه‌ر.) هه‌روه‌ها یه‌كێ له‌قوتابیه‌كانی پێی ووت: (گه‌وره‌م، ڕێگه‌م بده جارێ بچم باوكم بنێژم.) عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه: (دوامكهوه، واز له مردووان بهێنه مردووه‌كانیان بنێژن.)
عیسا ڕه‌شه‌با هێمن ده‌كات
ئینجا عیسا سه‌ركـه‌وته سه‌ر بهلهمێكو قوتابیه‌كانی دوای كه‌وتن. لـه‌ناكاو ڕه‌شــه‌بایه‌كی به‌هێز هـه‌ڵی كـرده سه‌ر ده‌ریاچه‌كه، ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو شه‌پۆڵـی ئاو به‌لـه‌مــه‌كـه نقووم بكات، به‌ڵام عیسا نووستبوو. قوتابیه‌كانی خێرا چوونه لای، ههڵیانسـاندو ووتیان: (گه‌وره‌م ڕزگارمان كه وا له‌ناو ده‌چین.) ئه‌ویــش پـێی ووتن: (ئه‌ی كـه‌م باوه‌ڕیـنه، بۆچی ده‌ترسن؟) ئینجا هه‌ستا فـه‌رمانیدا به‌ڕه‌شه‌باو ده‌ریاچــه‌كـه، هێمـنی باڵی كێشا به‌و ناوه‌دا. هه‌موو سه‌ریان سـوڕماو ووتیان: (ئه‌مه چ مرۆڤێكه، وا ڕه‌شه‌باو ده‌ریا گوێڕایه‌ڵی ده‌كه‌ن؟)
ده‌ركردنی ڕۆحی پیس
كاتێ عیسا گه‌یشته ئه‌وبه‌ری ده‌ریاچـه‌كـه، له‌شـاری جـه‌ده‌رین دوو پیاوی بینی ڕۆحی پیسیان تێدا بوو، تازه لـه نێوان گۆڕه‌كانی گۆڕستان هاتبوونه ده‌ره‌وه، ئه‌مانه زۆر دڕنده بوون، ته‌نانه‌ت كـه‌س نه‌یده‌توانی له‌و ڕێگه‌یه‌وه بڕوات. له‌ناكاو هاواریان كرد‌و ووتیان: (چیت لێمان ده‌وێ، ئه‌ی عیسای ڕۆڵه‌ی خودا؟ هاتووی بۆ ئێره پێش كاتی خۆی، تا ئازارمان بده‌ی؟) له‌و نزیكانه ڕانه به‌رازێك ده‌له‌وه‌ڕان، ڕۆحه پیسه‌كانی ناو دوو مرۆڤه‌كه لێیپاڕانه‌وه‌و پێیان ووت: (ئه‌گه‌ر ده‌رمان ده‌كه‌یت، بماننێره ناو ئه‌و به‌رازانه‌وه.) ئه‌ویش پێی ووتن: (بڕۆن.) ئه‌وانیش له مرۆڤه‌كان چوونه ده‌ره‌وه‌و چــوونه ناو به‌رازه‌كانه‌وه، ڕانه به‌رازه‌كه له‌قه‌دپاڵی گرده‌كه‌وه به‌ره‌و ده‌ریاچه‌كه ههڵدێرانو له‌ناو ئاوه‌كه خنكان. شوانه‌كان كـاتێ ئه‌مه‌یان بینی، خێرا ڕایان كرد بۆ ناو شــار، ئه‌وه‌ی بینییان لـه دوو پیاوه‌كــه‌ی ڕۆحـی پیســـیان تیا بوو و لــه‌ڕانه به‌رازه‌كه، هه‌موویان بۆ خه‌ڵكی شار گێڕایه‌وه. ئه‌وه‌بوو شـاره‌كه هه‌مووی هــاته ده‌ره‌وه بۆ بینینی عیسا، دوای ئه‌وه‌ی بینییان، داوایان لـێ‌كرد ئاواییه‌كــه‌یان به‌جــێ‌بهێڵێ.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.