Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
مه‌تا 6
خێركردن
(نه‌كه‌ن له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكی كاری چاكه بكه‌ن، به‌نیازی ئه‌وه‌ی بتانبینن. ئه‌گینا پاداشتتان نییه لای باوكی ئاسمانیتان.
گه‌ر خێره‌كت كرد، زوڕنا لـێ‌مه‌ده، وه‌ك دووڕووه‌كان لهكهنیشتو سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌یكه‌ن، تاخه‌ڵكی بیانبیننو بهشانو باهویان هه‌ڵبده‌ن. ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: به‌مه ئه‌وان پاداشتی خۆیان وه‌رگرت. به‌ڵام تۆ كه خێرێكت له‌گه‌ڵ یه‌كێ كرد، نه‌یه‌ڵیت ده‌ستی ڕاستت به‌چه‌پت بزانێ. با خێره‌كه‌ت نه‌بینراو بێت ئه‌و باوكه‌ت كه‌هه‌موو نهێنیه‌ك ده‌بینێت، ئه‌و پاداشتت ده‌داته‌وه.
نوێژ كردن
( كاتێ نوێژ* ده‌كه‌ن وه‌ك دووڕووه‌كان مه‌بن كه حه‌زده‌كه‌ن به پێوه لهكهنیشتهكانو سووچی شه‌قامه‌كان نۆیژ بكه‌ن تاخه‌ڵكی بیان بینن. ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: به‌مه ئه‌وان پاداشتی خۆیان وه‌رگرت. به‌ڵام تۆ كه نوێژ ده‌كه‌ی، ده‌رگا له‌سه‌ر خۆت داخه، نوێژ بكه بۆ باوكی نه‌بینراوت، ئه‌و باوكه‌ی هه‌موو نهێنیه‌ك ده‌بینێت، ئه‌و پاداشتت ده‌داته‌وه.
كاتێ نوێژ ده‌كه‌ن، ووشه‌كان ئه‌وه‌نده دووباره مه‌كه‌نه‌وه، وه‌ك بت په‌رسته‌كان ده‌یكه‌ن، ئه‌وان وابیر ده‌كه‌نه‌وه به‌دووباره‌كردنه‌وه، وه‌ڵام به‌ده‌ست ده‌هێنن. وه‌ك ئه‌وان مه‌بن، چونكه باوكتان ده‌زانێ پێویستیتان به‌چییه، پێش ئه‌وه‌ی داوای لـێ‌بكه‌ن. ده‌توانن ئاوه‌ها نوێژ بكه‌ن: (ئه‌ی باوكمان له‌ئاسمان با ناوت پیرۆز* بێت، با پادشاهی تۆ بێت، باخواستت له‌سه‌ر زه‌وی په‌یڕه‌و بكرێ وه‌ك له ئاسمان. نانی ڕۆژانه‌مان ئه‌مڕۆش بده‌رێ. له گوناهمان خۆش به، وه‌ك چۆن ئێمه له‌گوناهی ئه‌وانه خۆش ده‌بین، كه خراپه‌مان به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن. مه‌مان خه‌ره تاقیكردنه‌وه به‌ڵكو ڕزگارمانكه له‌شه‌یتان.) گه‌ر له‌هه‌ڵه‌ی خه‌ڵكی خۆش بوون، ئه‌وا باوكی ئاسمانیتان له‌هه‌ڵه‌كانتان خۆش ده‌بێت. ئه‌گه‌ر له‌هه‌ڵه‌ی خه‌ڵكی خۆش نه‌بوون، ئه‌وا باوكیشتان له‌هه‌ڵه‌كانتان خۆش نابێت.
ڕۆژووگرتن
( كاتێ به‌ڕۆژوو* ده‌بن، ڕووگرژ مه‌بن وه‌ك دووڕووه‌كان كه ڕووگرژ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكی ده‌رخه‌ن كه به‌ڕۆژوون. ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وانه پاداشتی خۆیان وه‌رگرتووه. به‌ڵام تۆ كه ڕۆژوو ده‌گری، دهمو چاوت بشۆ، بۆنی خۆش له‌سه‌رت بده، هه‌تا بۆ خه‌ڵكی ده‌رنه‌كه‌وێ كه به‌ڕۆژوویت، بۆ باوكی نه‌بینراوت نه‌بێت، ئه‌و باوكه‌ی هه‌موو نهێنیه‌ك ده‌بینێت، ئه‌و پاداشتت ده‌داته‌وه.
گه‌نجینه‌ی ڕاسته‌قینه
( له‌سه‌ر زه‌وی سامان كۆمه‌كه‌نه‌وه، كه مۆریانه و ژه‌نگ خراپی دهكهنو دز به‌شوێنی ده‌گه‌ڕێ‌و ده‌یدزێ. سامانتان له ئاسمان كۆبكه‌نه‌وه، كه مۆریانه‌و ژه‌نگ خراپی ناكاو دزیش به‌شوێنی ناگه‌ڕێ‌و نایدزێ. چونكه سامانت له‌كوێ بێت، دڵیشت له‌وێ ده‌بێت.
( چاو چرای له‌شه، گه‌ر چاوت ساغ بێت، ئه‌وا له‌شت هه‌مووی ڕووناكه، ئه‌گه‌ر چاوت خراپ بێت، ئه‌وا له‌شت هه‌مووی له‌تاریكیدایه، به‌ڵام گه‌ر ئه‌و ڕووناكییه‌ی تیاتدایه تاریك بێ، ئاخۆ ده‌بێ چ تاریكییه‌ك بێت. كه‌س ناتوانێ كۆیله‌ی دوو گه‌وره بێت، یان ڕقی له‌یه‌كێكیان دهبێتو ئه‌وه‌ی دیكه‌ی خۆش ده‌وێت یان دڵسۆزی یه‌كێكیان دهبێتو ئه‌وه‌ی دیكه پشتگوێ ده‌خات. ئێوه‌ش ناتوانن كۆیله‌ی پاره‌و خودا بن به‌یه‌كه‌وه.
خودا خه‌ممان ده‌خوات
( بۆیه پێتان ده‌ڵێم: خه‌می ژیانی خۆتان نه‌بێت، ئه‌وه‌نده خه‌می خواردن‌و خواردنه‌وه‌و له‌به‌ركردن مه‌خۆن. ئایا ژیان له خواردن زیاتر نییه؟ ئایا له‌شتان له جلوبه‌رگ گرنگتر نییه؟ سه‌یری باڵنده‌ی ئاسمان بكه‌ن. ناڕوێنێ، دروێنه ناكات، شت له‌عه‌مبار كۆناكاته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش باوكی ئاسمانیتان به‌خێوی ده‌كات. ئایا ئێوه له‌و باڵندانه زیاترنین؟ كێ له‌ئێوه گه‌ر خه‌می ئه‌مانه‌ی خوارد، ده‌توانێ یه‌ك كاژێر له‌ژیانی زیاتر بكات. بۆچی خه‌می به‌رگتانه؟ سه‌یری گوڵی كێڵگه بكه‌ن چۆن گه‌وره ده‌بێت، بێ‌ئه‌وه‌ی هیلاك بێت‌و بڕێسێت، با پێتان بڵێم: ته‌نانه‌ت سلێمانی داناش له‌وپه‌ڕی مه‌زنیدا وه‌ك ئه‌و گوڵانه‌ی له‌به‌رنه‌كردووه. گه‌ر بێت‌و خودا گیای ده‌شت ئاوها بپۆشێت، هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ ههنو به‌یانی ته‌نوریان پێ داده‌خرێت، ئایا ئێوه ئه‌ی كه‌م باوه‌ڕینه، له‌وان زیاتر نین تا پۆشته‌تان بكات؟ خه‌م مه‌خۆن بڵێن: چی بخۆین؟ یان چی بخۆینه‌وه؟ یان چی له‌به‌ر بكه‌ین؟ ئه‌م شتانه هه‌مووی بت په‌رستان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن. باوكی ئاسمانیتان ده‌زانێ پێویستیتان به‌مانه هه‌مووی هه‌یه. ئێوه یه‌كه‌مجار داوای پادشاهێتیو ڕاستودروستی خودا بكه‌ن، ئه‌وانی دیكه‌تان هه‌مووی بۆ جێ‌به‌جێ ده‌بێ.
ئه‌وه‌نده خه‌می به‌یانی مه‌خۆن، چونكه به‌یانی خه‌می خۆی دهخواتو هه‌ر ڕۆژێك به‌شی خۆی گیروگرفتی هه‌یه.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.