Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
مه‌تا 2
دیده‌نی ئه‌ستێره‌ناسه‌كان
دوای له‌دایك بوونی عیسا لهبهیتلهحمی یه‌هودیا* له‌سه‌رده‌می هێرۆدسی پادشا، هه‌ندێ ئه‌ستێره‌ناس له‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هاتنه قودس، پرسییان: (پادشای له‌دایك بووی جووله‌كه له‌كوێیه؟ ئێمه له‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ئه‌ستێره‌ی ئه‌ومان بینی، هاتووین كڕنوشی بۆ ببه‌ین.) كاتێ هێرۆدسی* پادشا ئه‌مه‌ی بیست، په‌شۆكاو هه‌موو قودس له‌گه‌ڵی په‌شۆكا. هه‌رچی سه‌رۆك كاهینهكانو مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت هه‌بوو هه‌مووی كۆكردنه‌وه، لێی پرسین: (ئایا مه‌سیح له‌كوێ له‌دایك ده‌بێت؟) وه‌ڵامیان دایه‌وه: (لهبهیتلهحم* لهیههودیا، چونكه پێغه‌مبه‌ر ئاوای نووسیوه: {تۆش ئه‌ی به‌یتله‌حمی خاكی یه‌هودیا كه‌متر نیت له‌شاره‌كانی دیكه‌ی یه‌هودیا، چونكه تیاتدا دادوه‌رێك ده‌رده‌كه‌وێت، گه‌لـی ئیسرائیلم بۆ به‌ڕێوه ده‌بات.})
دوای ئه‌مه هێرۆدس به‌نهێنی ئه‌ستێره‌ناسه‌كانی بانگكردو له‌باره‌ی كاتی ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كردن، ئینجا ناردنی بۆ به‌یتله‌حم، پێی ووتن: (بڕۆن، باش بگه‌ڕێن كاتێ منداڵه‌كه‌تان دۆزیه‌وه، هه‌واڵم بده‌نێ تاكو منیش بێم‌و كڕنوشی بۆ ببه‌م.) دوای ئه‌وه‌ی قسه‌ی پادشایان بیست ئه‌وێیان به‌جێ‌هێشت، هه‌مان ئه‌ستێره‌ی له‌ڕۆژهه‌ڵات بینی بوویان، دیسان ده‌ركه‌وت، پێشیان كهوتو هات له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی منداڵه‌كه‌ی لێ‌بوو ڕاوه‌ستا. كاتێ ئه‌ستێره‌كه‌یان بینی، زۆر شادومان بوون، چوونه ژووره‌وه، منداڵه‌كـه‌و مریه‌می دایكیان بینی، دانهوینو كڕنۆشیان بۆ برد‌و گه‌نجـیـنـه‌كانـیـان كـرده‌وه‌و زێـڕو بخوردو مـوڕیان* پـێـشـكه‌ش كرد. ئینجا خودا له‌خه‌ودا ئه‌ستێره‌ناسه‌كانی ئاگاداركرده‌وه نه‌گه‌ڕێنه‌وه لای هێرۆدس، ئه‌وسا ئه‌وانیش به‌ڕێگایه‌كی دیكه گه‌ڕانه‌وه بۆ ووڵاتی خۆیان.
هه‌ڵاتن به‌ره‌و میسر
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وان ڕۆیشتن، فریشته‌یه‌كی خوداوه‌ند له‌خه‌وا بهیوسفی ووت: (هه‌سته منداڵه‌كه‌و دایكی ببه‌و ڕابكه بۆ میسر، له‌وێ‌به هه‌تا فه‌رمانی گه‌ڕانه‌وه‌ت پێ‌ده‌ده‌م، چونكه هێرۆدس ده‌گه‌ڕێ به‌شوێن منداڵه‌كه تا بیكوژێ.) یوسفیش هه‌ستاو له‌هه‌مان شه‌ودا منداڵه‌كه‌و دایكی برد‌و به‌ره‌و میسر ڕۆیشت. له‌وێ مایه‌وه تا هێرۆدس مرد، تاوه‌كو ئه‌وه‌ی خوداوه‌ند له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ر ووتویه‌تی بێته‌دی: {ڕۆڵه‌ی خۆم له‌میسره‌وه بانگكردووه.}
كاتێ هێرۆدس هه‌ستی به‌وه‌كرد ئه‌ستێره‌ناسه‌كان گاڵته‌یان پێ‌كردووه تووڕه بوو، هه‌ستا به‌كوشتنی هه‌موو منداڵانی شاری بهیتلهحمو ده‌وروبه‌ری له‌دوو ساڵ به‌ره‌و خوارتر، به‌پێی ئه‌و كاته‌ی لهئهستێرهناسهكانهوه پێی ووترابوو. به‌مه‌ش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ر ئیرمیا* ووتراوه هاته‌دی: {له‌شاری ڕامه‌وه هاوار دئه‌بیسترێ، گریان‌و شیوه‌نێكی زۆر، ڕاحیل1بۆ منداڵه‌كانی ده‌گری. ڕازی نییه سه‌ره‌خۆشی لـێ‌بكرێ چونكه منداڵه‌كانی نه‌ماون}.
گه‌ڕانه‌وه بۆ شاری ناسیره
كاتێ هێرۆدس مرد، فریشته‌یه‌ك له‌لایه‌ن خوداوه‌نده‌وه چووه خه‌وی یوسف له‌میسر، پێی ووت: (هه‌سته، منداڵه‌كه‌و دایكی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئیسرائیل، ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی كوشتن‌یان ده‌دا مردن.) ئه‌ویش هه‌ستا، منداڵه‌كه‌و دایكی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئیسرائیل. به‌ڵام كاتێ یوسف بیستی ئه‌رخێلاوس له‌شوێنی هێرۆدسی باوكی حوكمڕانه له‌ناوچه‌ی یه‌هودیا، ترسا بڕوا بۆ ئه‌وێ. ئینجا له‌خه‌ودا پێی نیشان درا بڕوا بۆ ناوچه‌ی جه‌لیل*. له‌وێ گه‌یشته شارێك به‌ناوی ناسیره، تیایدا نیشته‌جێ‌بوو. به‌مه‌ش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ران ووتراوه هاته‌دی: {به ناسیره‌یی ناوده‌برێ.}
Source notes (1)
- Footnote ui راحیل : یه‌كێكه له‌ژنه‌كانی حه‌زره‌تی یاقوب، دایكی یوسف‌و بنیامینه، لێره‌دا هێمایه بۆ دایكه بنیامینیه‌كان.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.