Skip to content
BibleKenya

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

مه‌تا 3

حه‌زره‌تی یه‌حیا

هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، یه‌حیای خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵكێش، له‌‏ده‌شتی یه‌هودیا ده‌ركه‌وت‏و مزگێنی ووشه‌ی خودای ده‌دا، ده‌یووت: (تۆبه‌* بكه‌ن، چونكه‌ پادشاهێتی ئاسمان ‏نزیك بۆته‌وه‌.) ئه‌م یه‌حیایه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ر ئه‌شعیا‏* ده‌رباره‌ی ووتراوه‌: {ده‌نگێك له‌ده‌شت‎وده‌ر بانگه‌واز ده‌كات، ڕێگا بۆ خوداوه‌ند ئاماده‌بكه‌ن، ڕێ‌ڕه‌وی ڕێك بخه‌ن.} به‌رگی یه‌حیا له‌‏تووكی ووشتر چنرا بوو، ناوقه‌دی به‌‏پشتێنێكی چه‌رم ده‌به‌ست، خواردنیشی بریتی بوو له‌كولله‌و هه‌نگوینی كێوی. ‏خه‌ڵكی قودس‎و ناوچه‌ی یه‌هودیاو دێیه‌كانی نزیك ئوردن ده‌هاتن بۆ لایو ‏له‌سه‌ر ده‌ستی دانیان به‌گوناهه‌كانیان ده‌ناو له‌‏ڕووباری ئوردن له‌‏ئاو هه‌ڵده‌كێشران.

یه‌حیا كه‌ بینی زۆر له‌ فه‌ریسیه‌كان*و سه‌دوقیه‌كان دێن بۆ له‌ئاوهه‌ڵكیشان، پێی ووتن: (ئه‌ی بێچوه‌ ماران، كێ‌ ئاگاداریكردن له‌ده‌ست تووڕه‌یی داهاتوو هه‌ڵبێن؟ با به‌رووبوومتان هه‌بێ‌ شایانی تۆبه‌كردن بێ‌. به‌خۆتان مه‌ڵێن: ئیبراهیم باوكمانه‌، پێتان بڵێم خودا توانای هه‌یه‌ له‌م به‌ردانه‌ نه‌وه‌ بۆ ئیبراهیم دروست بكات. ئه‌وه‌تا ته‌ور خراوه‌ته‌ سه‌ر قه‌دی دارو هه‌ر دارێك به‌رووبوومی چاك نه‌دات، ده‌بڕێته‌وه‌و فڕێ‌ ده‌درێته‌ ناو ئاگر. من بۆ تۆبه‌كردن له‌ئاوهه‌ڵتانده‌كێشم*، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دوای من دێت، له‌من به‌تواناتره‌، من شایانی ئه‌وه‌ نیم ته‌نانه‌ت پێڵاوه‌كانیشی بۆ هه‌ڵگرم. ئه‌و له‌ڕۆحی پیرۆزو له‌ئاگر هه‌ڵتانده‌كێشێت. شه‌نی خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌گرێت‎و كاو دانه‌وێڵه‌ له‌یه‌ك جیا ده‌كاته‌وه‌، دانه‌وێڵه‌ له‌عه‌مباردا كۆده‌كاته‌وه‌و كایه‌كه‌ش به‌ ئاگرێ‌ ده‌سوتێنێ‌ كوژانه‌وه‌ی بۆ نییه‌.

له‌ئاوهه‌ڵكێشانی عیسا

ئینجا عیسا له‌ناوچه‌ی جه‌لیله‌وه‌ بۆ سه‌ر ڕووباری ئوردن هات، تاله‌سه‌ر ده‌ستی یه‌حیا له‌ئاوهه‌ڵبكێشرێت. به‌ڵام یه‌حیا به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌ ڕاوه‌ستاو ووتی: (من پێویستیم به‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی تۆدا له‌ئاوهه‌ڵبكێشرێم، كه‌چی تۆ دێیت بۆ لای من؟) عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (با ئێستا ئه‌مه‌ ببێت، تاهه‌موو ڕاست‏ودروستیه‌ك بێته‌دی.) ئینجا یه‌حیا قبوڵیكرد. كاتێ‌ عیسا له‌ئاوهه‌ڵكێشراو له‌ئاوه‌كه‌ به‌رزبووه‌وه‌، ئاسمان كرایه‌وه‌و ڕۆحی خودا له‌شێوه‌ی كۆترێك هاته‌خواره‌وه‌ بۆیو له‌سه‌ری نیشته‌وه‌، ئینجا ده‌نگێك له‌ئاسمانه‌وه‌ هات، ووتی: (ئه‌مه‌ ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستمه‌ ئه‌وه‌ی زۆر پێی دڵشادم.)

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.