Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
مه‌تا 4
تاقیكردنه‌وه‌ی عیسا
عیسا به‌هۆی ڕۆحی پیرۆزه‌وه برایه ده‌شتوده‌ر، تاكو شه‌یتان* تاقی بكاته‌وه. دوای ئه‌وه‌ی چل ڕۆژو چل شه‌و به‌ڕۆژوو بوو، برسی بوو. تاقیكه‌ره‌وه هاته پێشه‌وه، پێی ووت: (ئه‌گه‌ر تۆ ڕۆڵه‌ی خودای* به‌و به‌ردانه بڵێ ببن به نان.) عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌و ووتی: (له‌كتێبی پیرۆز نووسراوه: {مرۆڤ ته‌نها به نان ناژی، به‌ڵكو به‌هه‌موو ووشه‌یه‌ك كه له‌ده‌می خوداوه دێته‌ده‌ر.}) ئینجا له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه به‌ره‌و شاری پیرۆز برا، له‌قه‌راغی سه‌ربانی په‌رستگا* ڕایگرتو پێی ووت: (ئه‌گه‌ر تۆ ڕۆڵه‌ی خودای لێره‌وه خۆت هه‌ڵده خواره‌وه. چونكه نووسراوه: {فه‌رمان ده‌دات به‌فریشته‌كانی ئاگادارت بن‌و له‌سه‌ر ده‌ستیان هه‌ڵتگرن نه‌وه‌ك پێت به‌ر به‌ردێ بكه‌وێ.}) عیسا پێی ووت: (هه‌روه‌ها نووسراوه: {خوداوه‌ند خودات تاقی مه‌كه‌ره‌وه.}) دیسان له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه برایه سه‌ر لووتكه‌ی شاخێكی زۆر به‌رزو هه‌موو مهزنێتیو پادشاهێتی جیهانی پیشانداو پێی ووت (هه‌موو ئه‌مانه‌ت پێ‌ده‌ده‌م گه‌ر سه‌ردانوێنیو كڕنۆشم بۆ به‌ری.) لێره‌دا عیسا پێی ووت: (ئه‌ی شه‌یتان لێم دووركه‌وه، چونكه نووسراوه: {بۆ خوداوه‌ند خودات كڕنوش به‌ره‌و ته‌نها ئه‌و بپه‌رسته}) دوای ئه‌مه شه‌یتان وازی لـێ‌هێنا، ئینجا چه‌ند فریشته‌یه‌ك هاتن بۆ لای‌و ده‌ستیان كرد به‌خزمه‌تكردنی.
مزگێنیدان له‌ناوچه‌ی جه‌لیل
كاتێ عیسا بیستی یه‌حیا گیراوه، گه‌ڕایه‌وه بۆ ناوچه‌ی جه‌لیل. له‌وێ شاری ناسیره‌ی بهجێهێشتو له‌شاری كه‌فه‌رناحوم كه كه‌وتۆته سه‌ر ده‌ریاچه له‌سنووری زهبولونو نه‌فتالیم نیشته‌جێ بوو، تا ووته‌ی پێغه‌مبه‌ر ئه‌شعیا بێته‌دی كه ده‌ڵێ: {ئه‌ی ناوچه‌ی زهبولونو نه‌فتالیم1، ئه‌ی ناوچه‌ی سه‌ر كه‌ناری ده‌ریاچه‌و پشتی ڕووباری ئوردن، ئه‌ی ناوچه‌ی جه‌لیلی ناجووله‌كه، ئه‌و گه‌له‌ی له‌تاریكی دانیشتوون، ڕووناكییه‌كی مه‌زنیان بینی، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ژێر سێبه‌ری مردنا دانیشتوون ڕووناكییان لـێ‌هه‌ڵهات.}
لــه‌و كــاته‌دا عیـسا ده‌ســتیكــرد بـه مـزگێنیدانو ده‌یووت: (تـۆبه بكـه‌ن، چـونكه پادشـاهێتی ئاسـمان نزیك بۆته‌وه.)
عیسا قوتابیه‌كانی هه‌ڵده‌بژێرێ
كاتێ عیسا به‌كـه‌ناری ده‌ریاچـه‌ی جه‌لیلدا* ده‌ڕۆیشت، دوو برای بینی، شـه‌مــعـون كــه پێی ده‌ووترا په‌ترۆس لـه‌گـه‌ڵ ئه‌ندراوس، تۆڕیان فڕێ ده‌دایه ناو ده‌ریا، ئیشیان ڕاوه ماسی بوو. پێی ووتن: (وه‌رن دوام كه‌ون، ده‌تانكه‌م به‌ڕاوكه‌ری مرۆڤ.) ده‌ست به‌جێ تۆڕه‌كانیان بهجێهیشتو دوای كه‌وتن. كه له‌وێ تێ‌په‌ڕی، دوو برای تری بینی، یاقوبی كوڕی زهبدیو یۆحه‌ننای برای، له‌به‌له‌مێكـدا لــه‌گــه‌ڵ زه‌بـدی باوكـیان تۆڕه‌كـانیان چــاك ده‌كـردوه، ئه‌وانیشی بانگكـرد. ده‌ست به‌جێ به‌له‌مه‌كه‌و باوكیان بهجێهێشتو دوای كه‌وتن.
عیسا خه‌ڵكی فێر ده‌كات
عیسا به‌هه‌موو ناوچه‌ی جه‌لیلدا ده‌گه‌ڕا، له‌كه‌نیشته‌كانیان فێری ده‌كردن‌و مزگێنی پادشاهێتی ده‌دانێ‌و هه‌موو نهخۆشیو ده‌ردێكی له‌ناو خه‌ڵكدا چاره‌سه‌ر ده‌كرد. به‌مه ده‌نگوباسی عیسا گه‌یشته هه‌موو سوریا. چی نهخۆشو ده‌ردی گران هه‌بوو، به‌جۆره‌ها ئازاره‌وه، ئه‌وانه‌ی ڕۆحی پیسیان تێدا بوو، هه‌روه‌ها فێدارهكانو شهلو گۆجه‌كان هه‌موویان بۆ لای هێناو چاكیكردنه‌وه. هه‌روه‌ها خه‌ڵكێكی زۆر كه له‌ناوچه‌ی جهلیلو ده شاره‌كه*و قودس‌و ناوچه‌ی یه‌هودیه‌و پشت ئوردنه‌وه هاتبوون هه‌موو دوای كه‌وتن.
Source notes (1)
- Footnote زهبولونو نه‌فتالیم: دوو ناوچه‌ی بچووكن ده‌كه‌ونه باكووری فهلهستینو ڕۆژئاوای ده‌ریاچه‌ی جه‌لیل، به ناوی دووان له كوڕه‌كانی حه‌زره‌تی یاقوب ناو نراون
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.