Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
مه‌تا 1
بنه‌چه‌ی عیسا
ئه‌مه‌ش ناوی ئه‌وكه‌سانه‌ن كه ده‌بنه پشت بۆ عیسای* مه‌سیحی* ڕۆڵه‌ی داود* ڕۆڵه‌ی ئیبراهیم*: ئیبراهیم باوكی ئیسحاق بوو، ئیسحاق باوكی یاقوب بوو، یاقوب باوكی یه‌هوزاو براكانی بوو، یه‌هوزا باوكی فارس‌و زارح بوو كه سامار دایكیانه، فارس باوكی حه‌سرون بوو، حه‌سرون باوكی ئارام بوو. ئارام باوكی عه‌میناداب بوو، عه‌میناداب باوكی نه‌حشون بوو، نه‌حشون باوكی سه‌لمون بوو، سه‌لمون باوكی بوعه‌ز بوو كه ڕاحاب* دایكێتی، بوعه‌ز باوكی عوبه‌ید بوو كه ڕاعوس دایكێتی، عوبێد باوكی یه‌سا بوو، یه‌سا باوكی داودی پادشا بوو.
داود باوكی سلێمان بوو له‌و ژنه‌ی كه ژنی ئوریا بوو، سلێمان باوكی ڕه‌حه‌به‌عام بوو، ڕه‌حه‌به‌عام باوكی ئه‌بیا بوو، ئه‌بیا باوكی ئاسا بوو، ئاسا باوكی یه‌هوشافات بوو، یه‌هوشافات باوكی یورام بوو، یورام باوكی عه‌زه‌یا بوو، عه‌زه‌یا باوكی یوسام بوو، یوسام باوكی ئاحاز بوو، ئاحاز باوكی حه‌زقیا بوو، حه‌زقیا باوكی مه‌نه‌سا بوو، مه‌نه‌سا باوكی ئامۆن بوو، ئامۆن باوكی یووشیا بوو، یووشیا باوكی یه‌كنیاو خوشك‌و براكانی بوو، له‌كاتی ڕاپێچكردنیان به‌ره‌و بابل. دوای ڕاپێچكردنیان بۆ بابل، یه‌كنیا باوكی شالتیئل بوو، شالتیئل باوكی زه‌ربابل بوو، زه‌ربابل باوكی ئه‌بیهود بوو، ئه‌بیهود باوكی ئه‌لیاقیم بوو، ئه‌لیاقیم باوكی عازور بوو، عازور باوكی سادوق بوو، سادوق باوكی ئه‌خیم بوو، ئه‌خیم باوكی ئه‌لیود بوو، ئه‌لیود باوكی ئه‌لیعازر بوو، ئه‌لـیعازر باوكی مه‌تان بوو، مه‌تان باوكی یاقوب بوو، یاقوب باوكی یوسفی ده‌زگیرانی مریه‌م بوو، ئه‌و مریه‌مه‌ی عیسای لـێ بووه، كه به‌مه‌سیح ناوده‌برێ.
ژماره‌ی نه‌وه‌كان لهئیبراهیمهوه بۆ داود چوارده نه‌وه‌ن، لهداودهوه بۆ ڕاپێچكردنیان به‌ره‌و بابل دیسان چوارده نه‌وه‌ن، هه‌روه‌ها لهڕاپێچكردنیان بۆ بابل تا عیسا چوارده نه‌وه‌ن.
له‌دایك بوونی عیسا
له‌دایك بوونی عیسا به‌م شێوه‌یه بوو: له‌كاتێكدا مریه‌م ده‌زگیرانی یوسف بوو، پێش ئه‌وه‌ی بگوێزرێته‌وه، به‌هۆی ڕۆحی پیرۆز سكی پڕبوو. یوسفی ده‌زگیرانی كوڕێكی چاكبوو نه‌یویست ئابڕووی ببات، بڕیاریدا به‌نهێنی وازی لـێ‌بهێنێت. كاتێ بیری له‌مه ده‌كرده‌وه، فریشته‌یه‌كی خوداوه‌ند له‌خه‌ودا بۆی دهركهوتو پێی ووت: (ئه‌ی یوسفی كوڕی داود، مه‌ترسه له‌وه‌ی مریه‌م بهێنیت، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌و سكی پێی هه‌یه له‌ڕۆحی پیرۆزه. كوڕێكی ده‌بێت ناوی ده‌نێیت عیسا، چونكه گه‌له‌كه‌ی ڕزگار ده‌كات له‌گوناهه‌كانیان) ئه‌مانه هه‌مووی ڕوویدا، تاكو ئه‌وه‌ی خوداوه‌ند له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ری خۆی ڕایگه‌یاند بێته‌دی: {ئا ئه‌وه‌تا كچێك سكی پڕ ده‌بێت، كوڕێكی ده‌بێت ناوی ده‌نرێ (عه‌مانۆئێل) واته خودا له‌گه‌ڵمانه.} كاتێ یوسف خه‌به‌ری بووه‌وه، ئه‌وه‌ی فریشته‌كه‌ی خوداوه‌ند فه‌رمانی پێدا كردی، هه‌ستاو ده‌زگیرانه‌كه‌ی هێنایه لای خۆی بێ‌ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵی جووت بێت تا له‌دایك بوونی منداڵه‌كه، كاتێ له‌دایك بوو ناوینا عیسا.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.