Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
لۆقا 22
ناپاكی یه‌هوزا
جه‌ژنی فه‌تیره كه پێی ده‌وترا جه‌ژنی تێپه‌ڕبوون* نزیكبووه‌وه. سه‌رۆك كاهینهكانو مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت به‌دوای ڕێگه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕان بۆ كوشتنی عیسا، چونكه له [ئاژاوه‌ی] گه‌ل ده‌ترسان.
شه‌یتان چووه یه‌هوزاوه، كه به ئه‌سخه‌ریوتی به‌ناوبانگ بوو، یه‌كێك بوو له‌دوانزه قوتابیه‌كه. ڕۆیشت‌و قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كاهینهكانو پاسه‌وانانی په‌رستگا كرد، چۆن عیسا بدا به‌ده‌ستیانه‌وه. ئه‌وانیش ئه‌مه‌یان زۆر به‌دڵ بوو، بڕیاریشیاندا هه‌ندێ پاره‌ی بده‌نێ. ئه‌ویش به‌مه ڕازی بوو، چاوه‌ڕێی هه‌لێكی ده‌كرد تا عیسا بداته ده‌ستیان، بێ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك پێی بزانن.
جه‌ژنی تێپه‌ڕبوون
ڕۆژی فه‌تیره هات ئه‌وه‌ی پێویسته قوربانی تێدا سه‌رببڕێ بۆ نانی ئێواره‌ی جه‌ژنی تێپه‌ڕبوون. عیسا پهترۆسو یۆحه‌ننای نارد‌و پێی ووتن: (بڕۆن نانی جه‌ژنی تێ‌په‌ڕبوونمان بۆ ئاماده‌كه‌ن، تا به‌یه‌كه‌وه بیخۆین.) لێیان پرسی: (ده‌ته‌وێ له‌كوێ ئاماده‌یكه‌ین؟) پێی ووتن: (كاتێ چوونه ناو شار، یه‌كێك ده‌بینن بهگۆزهیهك ئاوه‌وه، دوایكه‌ون بۆ ئه‌و ماڵه‌ی بۆی ده‌ڕوات. ئینجا به‌خاوه‌ن ماڵه‌كه بڵێن: مامۆستامان پێت ده‌ڵێت: كوا ئه‌و ژووره‌ی له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانم نانی جه‌ژنی تێ‌په‌ڕبوونی تێدا ده‌خۆم؟ ئه‌وسا ئه‌ویش ژوورێكتان له‌نهۆمی دووه‌می خانووه‌كه پیشان ده‌دات، گه‌وره‌و ڕاخراو، ئا له‌وێدا ئاماده‌یكه‌ن.) ئه‌وانیش ڕۆیشتن‌و شوێنه‌كه‌یان دۆزیه‌وه، هه‌روه‌ك عیسا پێی ووتبوون، ئیتر هه‌ر له‌وێ نانی جه‌ژنی تێ‌په‌ڕبوونیان ئاماده‌كرد.
نانخواردنی خوداوه‌ند
كه‌كاتی نانخواردن هات، عیسا له‌سه‌ر خوان له‌گه‌ڵ نێرراوان دانیشت. ئینجا عیسا پێی ووتن: (زۆر ئاره‌زووی ئه‌وه‌م ده‌كرد نانی جه‌ژنتان له‌گه‌ڵ بخۆم، پێش ئه‌وه‌ی بكه‌ومه ئازاره‌وه. پێتان ده‌ڵێم: ئیتر نانی جه‌ژن ناخۆم تاكو له‌پادشاهێتی خودا به‌ته‌واویی دێته‌دی.) جامێ شه‌رابی هه‌ڵگرت، سوپاسی خودایكردو ووتی: (بگرن، به‌شیكه‌ن له‌نێوانتان. پێتان ده‌ڵێم: ئیتر له‌به‌ری ترێ ناخۆمه‌وه تا پادشاهێتی خودا دێت.) دوای ئه‌مه نانێكی ههڵگرتو سوپاسی خودایكرد، نانه‌كه‌ی لهتكردو دای پێیان‌و ووتی: (ئه‌مه له‌شمه، ئه‌وه‌ی له‌پێناوتان به‌خت ده‌كرێ، ئه‌مه بكه‌ن بۆ یادكردنه‌وه‌م.) ئینجا دوای نانخواردنه‌كه، جامی هه‌ڵبڕیو ووتی: (ئه‌م جامه بریتییه له‌په‌یمانی نوێ كه به‌خوێنی من دروست ده‌بێت، ئه‌و خوێنه‌ی له‌پێناوتان ده‌ڕژێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مدات به‌ده‌سته‌وه ئێستا له‌سه‌ر ئه‌م خوانه له‌گه‌ڵمدایه. ڕۆڵه‌ی مرۆڤ پێویسته به‌و شێوه‌یه بڕوات كه بۆی دانراوه، به‌ڵام قوڕ به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یدا به‌ده‌سته‌وه.) قوتابیه‌كانی له‌ناوخۆیان كه‌وتنه پرسیاركردن، كێ بێ ئه‌مه بكات.
گه‌ڕان به‌دوای پایه‌و پله
ئینجا دوای ئه‌مه بوو به‌شه‌ڕه قسه‌یان له‌سه‌رئه‌وه‌ی كامیان مه‌زنتره له‌ناویان. عیسا پێی ووتن: (پادشاكان فه‌رمانڕه‌وایی میلله‌تان ده‌كه‌ن، ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیشی ده‌یانه‌وێ خه‌ڵكی به‌باشی ناویانببهن. به‌ڵام ئێوه ئاوا مه‌بن، باگه‌وره‌تان وه‌ك بچووك بێت، پێشڕه‌وتان وه‌ك خـزمه‌تكارتان بێت. كێ گه‌وره‌یه، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خوان دانیشتووه یان ئه‌وه‌ی خزمه‌ت ده‌كات؟ ئایا ئه‌وه نییه كه له‌سه‌ر خوان دانیشتووه؟ به‌ڵام من له‌نێوانتان وه‌ك خزمه‌تكارێكم.
ئێوه له‌ڕۆژانی تاقیكردنه‌وه‌و ناخۆشیمدا، دانتان بهخۆتانگرت له‌گه‌ڵم. منیش پادشایه‌تیتان ده‌ده‌مێ، هه‌روه‌ك باوكم داویه‌تیپێم. تاكو لهپادشایهتیهكهم، له‌سه‌ر خوانم بخۆن‌و بخۆنه‌وه‌و له‌سه‌ر كورسی حوكمڕانی دانیشن‌و حوكم بده‌ن به‌سه‌ر هه‌ر دوانزه هۆزه‌كه‌ی ئیسرائیل.
لاوازی باوه‌ڕی په‌ترۆس
( شه‌معون، شه‌معون، ئه‌وه‌تا شه‌یتان ده‌یه‌وێ ڕاتانكێشێ بۆ لای خۆی، تاكو له‌بێژنگتان بدات وه‌ك گه‌نم. به‌ڵام من نوێژم بۆ كردیت، هه‌تا باوه‌ڕت به‌با نه‌ڕوات، كاتێ ده‌گه‌ڕێیته‌وه، باوه‌ڕی برایانت به‌هێزكه.) په‌ترۆس ووتی: (گه‌وره‌م من ئاماده‌م بۆ به‌ندیخانه‌و بۆ مردنیش له‌گه‌ڵت بێم.) عیسا ووتی: (په‌ترۆس من پێت ده‌ڵێم، پێش ئه‌وه‌ی كه‌ڵه‌شێری به‌یانی بخوێنێ، تۆ سێ‌جار نكۆڵی ده‌كه‌یت كه من ده‌ناسی.)
ئینجا پێی ووتن: (كاتێ من ئێوه‌م نارد به‌بێ تووره‌كه‌ی پاره، به‌بێ توێشوو، به‌بێ پێڵاو، ئایا پێویستتان به‌هیچ بوو؟) ئه‌وانیش پێیان ووت: (نه‌خێر.) پێی ووتن: (به‌ڵام ئێستا، ئه‌وه‌ی جزدانی پاره‌ی هه‌یه، با بیبات له‌گه‌ڵ خۆی، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی تووره‌كه‌ی هه‌یه، با بیبات له‌گه‌ڵ خۆی. ئه‌وه‌ش شمشێری نییه، با جله‌كانی بفرۆشێت‌و به‌پاره‌كه‌ی شمشێرێكی پێ‌بكڕێ. من پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی منه‌وه نووسراوه كه ده‌ڵێ: {له‌ڕیزی تاوانباران دایان نا} پێویسته بێته‌دی، چونكه ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی منه‌وه له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه دێته‌دی. ئه‌وسا پێیان ووت: (گه‌وره‌م ئه‌وه‌تا دوو شمشێر لێره هه‌یه.) ئه‌ویش پێی ووتن (ئه‌مه به‌سه.)
نوێژی عیسا له‌كێوی زه‌یتون
عیسا هه‌روه‌ك جاران ڕۆیشت بۆ كێوی زه‌یتون، قوتابیه‌كانیش دوایكه‌وتن. كاتێ گه‌یشته ئه‌و شوێنه، به‌قوتابیه‌كانی ووت: (نوێژ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه تاقیكردنه‌وه.) ئینجا چه‌ند هه‌نگاوێك لێیان دووركه‌وته‌وه ماوه‌ی به‌رد هاوێشتنێك، چۆكی داداو ده‌ستی كرد به‌نوێژكردن. ووتی: (ئه‌ی باوك، گه‌ر ده‌بێت ئه‌م جامه‌م لـێدووربخهوه، به‌ڵام با به‌خواستی خۆت بێت نه‌ك به‌خواستی من.) له‌م كاته‌دا، فریشته‌یه‌ك له ئاسمانه‌وه ده‌ركه‌وت تا به‌هێزی بكات. كاتێ عیسا له‌ململانێیه‌كی ڕۆحی توند بوو، به‌گه‌رمی ده‌ستیكرد بهنوێژكردنو ئاره‌قه له له‌شی وه‌ك دڵۆپه‌ی خوێن ده‌ڕژایه سه‌ر زه‌وی. دوای ئه‌مه هه‌ستاو گه‌ڕایه‌وه بۆ لای قوتابیه‌كانی، سه‌یریكرد هه‌موو خه‌ویان لـێ‌كه‌وتووه له‌خه‌فه‌تا. ئینجا پێی ووتن: (ئه‌وه چییه هه‌ستن نوێژ بكه‌ن، تا نه‌كه‌ونه تاقیكردنه‌وه.)
گرتنی عیسا
له‌وكاته‌دا كه عیسا ده‌دوا، چه‌ند پیاوێك به‌ره‌و ڕووی هاتن، یه‌هوزا كه یه‌كێك بوو له‌قوتابیه‌كانی، پێشیان كه‌وتبوو، له‌عیسا هاته پێشه‌وه تاكو ماچیبكات. عیسا پێی‌ووت: (ئه‌ی یه‌هوزا، به‌ماچ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌ده‌یت به‌ده‌سته‌وه؟)
كاتێ ئه‌وانه‌ی ده‌وروپشتی عیسا، زانیان به‌وه‌ی خه‌ریكه شتێك ڕووده‌دات، ووتیان: (گه‌وره‌م ده‌ست بكه‌ینه شمشێر وه‌شاندن؟) هه‌ر له‌وێدا یه‌كێكیان شمشێری وه‌شاندو گوێی ڕاستی ئیشكه‌ری سه‌رۆك كاهینی بڕی.
عیسا فه‌رمانیداو ووتی: (ده‌ست هه‌ڵگرن، ڕاوه‌ستن) ئینجا ده‌ستی هێنا به‌گوێی كابراداو چاكیكردهوه. ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی هاتبوونه سه‌ر عیسا، بریتی بوون له‌سه‌رۆك كاهینهكانو پاسه‌وانانی په‌رستگاو پیران، عیسا پێی ووتن: (خۆ من یاخیبوو نیم، ئاوها به شمشێرو داره‌وه هاتوونه‌ته سه‌رم؟ هه‌موو ڕۆژێك له‌گه‌ڵتان بووم لهپهرستگادا كه‌چی كه‌ستان ده‌ستتان بۆ نه‌بردم. به‌ڵام ئه‌مه ڕۆژی ئێوه‌یه، كاتێ تاریكی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه.)
نكۆڵی په‌ترۆس له‌عیسا
ئینجا سه‌ربازه پاسه‌وانه‌كان، عیسایان گرت‌و بردیان بۆ كۆشكی سه‌رۆك كاهین. په‌ترۆسیش دوور به‌دوور دوایان كه‌وت. كاتێ له‌گۆڕه‌پانی كۆشكه‌كه‌دا، ئاگریانكردهوهو له‌ده‌وروپشتی ئاگره‌كه دانیشتن، په‌ترۆسیش چوو له‌گه‌ڵیان دانیشت. یه‌كێك له‌ژنه ئیشكه‌ره‌كانی ئه‌وێ كه لهڕووناكیهكهدا دانیشتبوو په‌ترۆسی بینی، جوان تێیڕوانیو ووتی: (ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵی بوو.) به‌ڵام په‌ترۆس نكۆڵی لێ‌كردو ووتی: (خوشكه، من ئه‌و كابرایه ناناسم.) دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م، یه‌كێكی تریش بینی، ووتی: (تۆش له‌وانیت.) به‌ڵام په‌ترۆس ووتی: (نه‌خێر كاكه، له‌وان نیم.) ئینجا نزیكه‌ی یه‌ك كاژێری تر، یه‌كێكیكه ووتی (به‌ڕاستی ئه‌میش له‌گه‌ڵی بوو، چونكه ئه‌میش خه‌ڵكی شاری جه‌لیله.) په‌ترۆس ووتی: (كاكه، من نازانم تۆ چیده‌ڵێیت.) هێشتا قسه‌كه‌ی ته‌واونه‌كردبوو، كه‌ڵه‌شێری به‌یانی خوێندی. خوداوه‌ند ئاوڕیدایه‌وه‌و سه‌یرێكی په‌ترۆسی كرد، ئینجا په‌ترۆس بیری كه‌وته‌وه كاتێ عیسا پێی ووت: ( پێش ئه‌وه‌ی كه‌ڵه‌شێری به‌یانی بخوێنێ تۆ سێ‌جار نكۆڵیم لێ‌ده‌كه‌یت.) ئه‌وسا په‌ترۆس چووه ده‌ره‌وه‌و گریانێكی به‌كوڵ گریا.
عیسا له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی باڵادا
ئه‌وانه‌ی پاسه‌وانی عیسایان ده‌كرد، ده‌ستیانكرد بهلێدانیو گاڵته پێ‌كردنی. چاویان دهگرتو لێیان ده‌پرسی: (پێمان بڵێ، كێ‌بوو ئه‌وه‌ی ئێستا لێیدایت؟) سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش قسه‌ی خراپی زۆریان پێ ووت. كاتێ ڕۆژ بووه‌وه، ئه‌نجوومه‌نی پیرانی گه‌ل، ئه‌وه‌ی له‌سه‌رۆك كاهینهكانو مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت پێك هاتبوو، كۆبوونه‌وه‌و عیسایان بانگكرده به‌رده‌میان، پێیان ووت: (ئه‌گه‌ر تۆ مه‌سیحی پێمان بڵێ.) ئه‌ویش پێی ووتن: (گه‌ر ئه‌مه‌تان پێ بڵێم، باوه‌ڕ ناكه‌ن، گه‌ر لێشتان بپرسم وه‌ڵام ناده‌نه‌وه. پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م، ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌لای ڕاستی خودای به‌تواناوه داده‌نیشێ.) هه‌موو ووتیان: (ده‌ته‌وێ بڵێیت كه تۆ ڕۆڵه‌ی خودای؟)
عیسا پێی ووتن: (ئێوه ده‌ڵێن، من ئه‌وم.) ئینجا ووتیان: (ئیتر پێویستی چیمان به‌شایه‌ت هه‌یه؟ ئه‌وه‌تا له‌ده‌می خۆیه‌وه گوێمان لـێ‌بوو.)
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.