Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
لۆقا 23
عیسا ده‌به‌نه لای پیلاتۆس
دوای ئه‌مه هه‌موو ههستانو عیسایان برده لای پیلاتۆس، ده‌ستیانكرد به تاوانباركردنیو ووتیان: (بۆ مان ده‌ركـه‌وتووه ئه‌م پیــاوه ڕێ تێكده‌دات له‌گه‌له‌كه‌مان، هه‌روه‌ها هانی خه‌ڵكی ده‌دات ســه‌رانه نه‌ده‌ن بهقهیســهرو خــۆشی به‌مه‌سیحی پادشا داده‌نێ.) پیلاتۆس لێیپرسی: (تۆ پادشای جــوولـه‌كــه‌ی؟) عیسـا وه‌ڵامی دایه‌وه: (تۆ ووتت.) ئینجا پیلاتۆس به‌سه‌رۆك كاهینهكانو خه‌ڵكـه‌كــه‌ی ووت: (من هیچ گوناهێك له‌م پیاوه‌دا نابینم.) به‌ڵام ئـه‌وان پێیان داگـرتو ووتیـان: (ئه‌م كــابرایه گـه‌ل ده‌وڕوژێنێ له‌هه‌موو ناوچـه‌ی یه‌هــودیادا، هه‌ر له‌جه‌لیله‌وه تا ئێره خـه‌ریكـی فێركردن‌و هاندانی خه‌ڵكه.)
كاتێ پیلاتۆس ئه‌مه‌ی بیست، ووتی: (ئایا ئه‌م كابرایه خه‌ڵكی جه‌لیله؟) كه زانی ئه‌و سه‌ر به‌و ناوچه‌یه كه هیرۆدس حوكمڕانی تیاده‌كات، عیسای نارد بۆ لای هیرۆدس، كه له‌وكاته‌دا له‌قودس بوو. كاتێ هیرۆدس عیسای بینی، زۆری پێ خــۆش بــوو، چــونكـه ده‌مێك بوو باسی عیسای بیستبوو، ده‌یویست خۆی‌و كارێك له‌كاره سه‌رسووڕهێنه‌ره‌كانی ببینێت. جۆره‌ها پرسیاری لـێ‌كرد، به‌ڵام ئه‌و هیچ وه‌ڵامێكی نه‌دایه‌وه. سه‌رۆك كاهینهكانو مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت، به‌گه‌رمی تاوانباریان ده‌كرد. هه‌روه‌ها هیرۆدسو سه‌ربازه‌كانیش به‌ڕقه‌وه سهیریانكردو تێر گاڵته‌یان پێ‌كرد، ئینجا پاڵتۆیه‌كی بریسكه‌داری پادشاهانه‌یان له‌به‌ركردو ناردیانه‌وه بۆ لای پیلاتۆس. هه‌رچه‌نده هیرۆدسو پیلاتۆس دوژمنایه‌تی كۆنیان له‌نێوان بوو، به‌ڵام له‌و ڕۆژه‌دا بوو بوون به‌هاوڕێی یه‌كتری.
بڕیاری له‌خاچدانی عیسا
پیلاتۆس سه‌رۆك كاهینهكانو پێشهوایانو گه‌لـی بانگ‌كرد، پێی ووتن: (ئێوه ئه‌م كابرایهتان وه‌ك ڕێ له‌گه‌ل تێكده‌ر هێنا بۆ لام، ئه‌وه‌تا منیش دوای ئه‌وه‌ی له باسه‌كه‌م كۆڵییه‌وه، هیچ گوناهێك نابینم له‌م كابرایه‌دا، به‌وه‌ی ئێوه تاوانباری ده‌كه‌ن. دیاره هیرۆدسیش هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی تیا شك نه‌بردووه، بۆیه ناردویه‌تیه‌وه بۆمان. ئه‌م كابرایه شتێكی وای نه‌كردووه شایانی مردن بێت. فه‌رمانی لهقامچیدانی دهدهمو ئازادی ده‌كه‌م.) [پیلاتۆس ده‌بووایه هه‌موو ساڵێك له‌جه‌ژندا له‌سه‌ر داواكردنی خه‌ڵكه‌كه یه‌كێك له‌به‌ندكراوانی ئازادبكردایه.]
به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه هاواریانكرد، ئه‌مه بكوژه‌و باراباسمان بۆ ئازادبكه. ئه‌م كابرایه‌ش به‌ندكرابوو به‌هۆی ئاژاوه‌نانه‌وه‌و كوشتنه‌وه. پیلاتۆس دیسان بۆ دووه‌م جار، ئاره‌زووی خۆی ده‌ربڕی، بۆ ئازادكردنی عیسا. هه‌موو هاواریان كرد: (له‌خاچیبده، له‌خاچیبده.) ئینجا بۆ جاری سێهه‌م، لێیپرسین: (چ خراپه‌یه‌كی كردووه، من هیچ گوناهێكی تیادا نابینم كه شایانی مردن بێت، ئێستا فه‌رمانی لهقامچیدانی بۆ دهردهكهمو ئازادی ده‌كه‌م.) ئه‌وانیش پێیان داگرت، به‌ده‌نگی به‌رز هاواریانكردو داوای له‌خاچدانیان كرد، به‌مه قسه‌یان سه‌ركه‌وت. ئینجا پیلاتۆس فه‌رمانیدا داواكاریه‌كه‌یان جێ‌به‌جێ بكرێ. ئه‌وه‌ی له‌به‌ر ئاژاوه‌و كوشتن زیندان كرابوو، له‌سه‌ر داواكاری ئه‌وان ئازادیكرد. عیساشی خسته ژێر بڕیاری ئه‌وانه‌وه.
له‌ڕێگا بۆ له‌خاچدان
له‌وكاته‌ی عیسایان ده‌برد بۆ له‌خاچدان، كابرایه‌كیان گرت له‌شاری قه‌یڕه‌وانه‌وه هاتبوو، به‌ناوی شه‌معون تازه له‌كێڵگه‌كه‌ی گه‌ڕابووه‌وه، خاچه‌كه‌یان دابه‌سه‌ر شانی تاكو دوابه‌دوای عیسا هه‌ڵیگرێ. خه‌ڵكێكی زۆر دوای كه‌وتبوون، هه‌روه‌ها چه‌ند ژنێك دهگریانو له‌خۆیان ده‌دا. عیسا ئاوڕی لێ‌دانه‌وه‌و ووتی: (ئه‌ی كچانی قودس بۆ من مه‌گرین، بۆ خۆتان‌و بۆ منداڵه‌كانتان بگرین. ڕۆژانێك دێت، تیایدا ده‌ڵێن، خۆزگه‌مان به‌و ژنانه‌ی نه‌زۆك بوون، به‌و سكانه‌ی منداڵیان نه‌بووه، به‌و مه‌مكانه‌ی شیریان نه‌داوه. ئینجا به‌شاخه‌كان ده‌ڵێن، بڕوخێ به‌سه‌رمان، بهگردهكانیش ده‌ڵێن دامانپۆشه. گه‌ر ئاوا بكه‌ن به‌لقی سه‌وز، ئاخۆ ده‌بێ حاڵی لقی ووشك چۆن بێ؟)
له‌خاچدان
هه‌ر له‌وكاته‌دا له‌گه‌ڵ عیسا، دوو تاوانباریش ده‌بران بۆ له‌خاچدان. كاتێ گه‌یشتنه ئه‌و شوێنه‌ی بهكاسهی سه‌ر ناوده‌برا، له‌گه‌ڵ دوو تاوانباره‌كه له‌خاچیاندا، یه‌كێك له‌لای ڕاستیه‌وه ئه‌وی تر له‌لای چه‌پیه‌وه. عیسا ووتی: (ئه‌ی باوك، لێیان خۆشبه، چونكه نازانن چی ده‌كه‌ن.) ئینجا جله‌كانی عیسایان دانا‌و شێروخه‌تیان له‌سه‌ركرد. خه‌ڵكه‌كه ڕاوه‌ستا بوون سه‌یریان ده‌كرد، سه‌رۆكه‌كانیش، گاڵته‌یان پێ‌ده‌كردو ده‌یانووت: (خه‌ڵكی تری ڕزگاركرد، گه‌ر ئه‌مه مه‌سیحی هه‌ڵبژێرراوی خودایه، باخۆی ڕزگاركات.) هه‌روه‌ها سه‌ربازه‌كانیش، گاڵته‌یان پێ‌ده‌كرد، لێی نزیك ده‌بوونه‌وه‌و سركه‌یان پێ‌ده‌دا، ده‌یانووت: (گه‌ر تۆ پادشای جووله‌كه‌ی، خۆت ڕزگاركه.) ته‌خته‌یه‌كیان به‌سه‌ر سه‌ری هه‌ڵواسیبوو، له‌سه‌ری نووسرابوو، ئه‌مه‌تا پادشای جووله‌كه.
یه‌كێك له‌تاوانباره‌كان، ده‌ستیكرد به‌قسه پێ ووتنیو ووتی: (تۆ مه‌سیحی؟ ده‌باشه خۆت ڕزگاركه‌و ئینجا ئێمه‌ش.) به‌ڵام ئه‌وه‌یتریان، چوو به‌گژیداو ووتی: (له‌خودا ناترسی، هه‌رچه‌نده هه‌مان سزات به‌سه‌ر دراوه؟ سزای ئێمه دادپه‌روه‌رانه‌یه، له‌جیاتی كرداره‌كانمان وه‌رمانگرتووه، به‌ڵام ئه‌و هیچ خراپه‌یه‌كی نه‌كردووه.) ئینجا ووتی: (عیسا له‌یادم مه‌كه كاتێ ده‌چیته ناو پادشایه‌تیه‌كه‌ت.) عیسا پێی ووت: (ڕاستیت پێ ده‌ڵێم: هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵم ده‌بیت له‌به‌هه‌شت.)
مردنی عیسا
نزیكی كاتژمێری دوانزه‌ی نیوه‌ڕۆ، تاریكی باڵی كێشا به‌سه‌ر هه‌موو زه‌ویدا، هه‌تا كاتژمێری سێی نیوه‌ڕۆ. ڕۆژ تاریك بوو، په‌رده‌ی په‌رستگا له‌ناوه‌ڕاسته‌وه دڕا. عیسا به‌ده‌نگی به‌رز هاواریكردو ووتی: (ئه‌ی باوك، ڕۆحی خۆم به ده‌ستی تۆ ده‌سپێرم.) ئه‌مه‌ی ووت‌و ڕۆحی سپارد. كاتێ ئه‌و سه‌رپه‌له‌ی له‌وێدا بوو، ئه‌مه‌ی بینی، ستایشی خودایكردو ووتی: (به‌ڕاستی ئه‌و كابرایه بێتاوانبوو.) ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌وێدا كۆبووبوونه‌وه، بۆ سه‌یركردنی له‌خاچدانه‌كه، كاتێ ئه‌مه‌یان بینی به‌سنگ كوتان گه‌ڕانه‌وه. به‌ڵام هه‌موو ناسیاوه‌كانی عیسا، له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌جه‌لیله‌وه له‌گه‌ڵی هاتبوون، له‌دووره‌وه ڕاوهستابوونو ده‌یانڕوانییه ئه‌م ڕووداوانه.
ناشتنی عیسا
له‌ناو ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی باڵا، كابرایه‌ك هه‌بوو ناوی یوسف بوو، كابرایه‌كی چاك‌و سه‌رڕاستبوو، ڕازی نه‌بوو به‌بڕیارو هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن‌و كرداریان. خه‌ڵكی شاری ڕامه‌ی ناوچه‌ی یه‌هودیا بوو، له‌وانه‌بوو كه چاوه‌ڕوانی پادشاهێتی خودای ده‌كرد. هاته لای پیلاتۆسو داوای ته‌رمه‌كه‌ی عیسای لـێ‌كرد. ئینجا له‌سه‌ر خاچه‌كه هێنایهخوارهوهو لهقوماشێكی كه‌تانی پێچا. بردیو خستیه گۆڕێكی له‌به‌رد هه‌ڵكه‌نراو هێشتا كه‌سی تیادا نه‌نێژرابوو. ئه‌و ڕۆژه‌ش كاتی خۆئاماده‌كردن بوو بۆ شه‌ممه، چونكه ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو بۆ شه‌ممه. ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌جه‌لیله‌وه به‌دوای عیساوه بوون، دوای یوسف كه‌وتن، گۆڕه‌كه‌یان بینی‌و بینیان چۆن ته‌رمه‌كه‌ی تیادا دانرا. ئینجا گه‌ڕانه‌وه‌و بابه‌تی مانه‌وه‌و بۆن‌و ئه‌و شتانه‌یان ئاماده‌كرد بۆ چه‌وركردنی ته‌رمه‌كه، ڕۆژی شه‌ممه‌ش به‌پێی ڕاسپارده، پشوویاندا.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.