Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
گەلاتیا 3
باوه‌ڕ یاخود شه‌ریعه‌ت؟
ئه‌ی دانیشتوانی بێ‌مێشكی غه‌ڵاتیه! كێ جادووی لـێ‌كردوون؟ ئایا له‌پێش چاوتان وێنه‌ی عیسای مه‌سیح به له‌خاچدراوی به‌ڕوونی نه‌كێشراوه؟ ته‌نها وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌م بده‌نه‌وه: ئایا ڕۆحی پیرۆزتان به‌هۆی كاركردن به‌شه‌ریعه‌ت وه‌رگرت، یاخود به‌هۆی باوه‌ڕتان به‌وه‌ی بیستتان؟ باشه چۆن ده‌بێت ئه‌وه‌نده بێ‌مێشك بن؟ ئه‌وه‌ی به‌ڕۆح ده‌ستتان پێ‌كرد، ئایا ئێستا به‌له‌ش كۆتایی پێ‌ده‌هێنن؟ ئایا ئازاركێشانتان بێ سوود بوو؟ گه‌ر به‌ڕاستی بێ‌سوود بوو. ئایا ئه‌وه‌ی ڕۆحتان پێ ده‌به‌خشێ‌و كاری سه‌رسوڕهێنه‌رتان لاده‌كات، ئه‌مه به‌هۆی كاركردن به‌شه‌ریعه‌ته، یاخود به‌هۆی باوه‌ڕتان به‌وه‌ی بیستتان؟
وه‌ك چۆن ئیبراهیم [[باوه‌ڕی به‌خودا هێنا، ئه‌مه‌ش به ڕاستودروستی بۆی دانرا.]] جا بزانن ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ڕێگای باوه‌ڕ ده‌ڕۆن نه‌وه‌ی ئیبراهیمن. كتێبی پیرۆزیش پێشبینی ده‌كات، گه‌لان بێ‌تاوان ده‌بن به‌هۆی باوه‌ڕ. خودا مزگێنی به ئیبراهیمداو ووتی: [[به‌هۆی تۆوه هه‌موو گه‌لان پیرۆز ده‌بن.]] كه‌واته ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕدارن پیرۆزبوون له‌گه‌ڵ ئیبراهیمی باوه‌ڕدار. هه‌موو ئه‌وانه‌ی پشت به‌كرداری شه‌ریعه‌ت ده‌به‌ستن، له‌ژێر نه‌فره‌ت دان، چونكه له‌كتێبی پیرۆز نووسراوه: [[نه‌فره‌ت لێ‌كراوه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌موو نووسراوه‌كانی شه‌ریعه‌ت ناچهسپێتو په‌یڕه‌ویان ناكات.]] ئه‌وه‌ش ئاشكرایه كه‌س به‌شه‌ریعه‌ت له‌به‌رامبه‌ر خودا بێ‌تاوان نابێت، چونكه كتێبی پیرۆز ده‌ڵێ: [[ئه‌وه‌ی به باوه‌ڕ بێ‌تاوان ده‌بێ، ده‌ژی.]] به‌ڵام شه‌ریعه‌ت پشتنابهستێ به باوه‌ڕ، چونكه كتێبی پیرۆز ده‌ڵێت: [[ئه‌وه‌ی كار به‌ڕاسپارده‌كانی شه‌ریعه‌ت بكات، به‌شه‌ریعه‌ت ده‌ژی.]] مه‌سیح ئێمه‌ی به‌خوێن كڕییه‌وه له‌نه‌فره‌تی شه‌ریعه‌ت به‌وه‌ی بوو به‌نه‌فره‌ت لێكراو له‌پێناوی ئێمه، چونكه نووسراوه: [[نه‌فره‌ت لـێ‌كراوه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر دار هه‌ڵبواسرێ]]. ئێمه‌ی به‌خوێن كڕیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پیرۆزی ئیبراهیم به‌هۆی عیسای مه‌سیح به‌میلله‌تانیش ببه‌خشرێ‌و به‌ڵێنی ڕۆح وه‌رگرین ئه‌وه‌ی به‌باوه‌ڕه.
پهیمانو شه‌ریعه‌ت
ئه‌ی برایان، با نموونه‌یه‌كی مرۆڤانه‌تان بۆ بهێنمه‌وه، شتێكی ئاشكرایه گه‌ر یه‌كێك په‌یمانێكی مۆركراوی پێ بێ، یه‌كێكی تر ناتوانێ به‌تاڵی بكاته‌وه یاخود شتێكی بخاته سه‌ر.
كاتێ خودا به‌ڵێنیدا به ئیبراهیمو نه‌وه‌كه‌ی، مه‌به‌ست له ووشه‌ی نه‌وه‌كه‌ی ته‌نها مه‌سیحه كه شێوه‌ی تاكی هه‌یه، چونكه نه‌یووتوه نه‌وه‌كانی تا شێوه‌ی كۆمه‌ڵ وه‌رگرێ. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه: ئه‌و شه‌ریعه‌ته‌ی دوای چوارسه‌دو سی ساڵ هات، پاش په‌یمانی خودا له‌گه‌ڵ ئیبراهیم، په‌یمانی چه‌سپاوی پێشووی خودا به‌تاڵ ناكاته‌وه، تاكو به‌ڵێنه‌كه بشكێنێ. گه‌ر میراتی خودا به شه‌ریعه‌ت بێ، ئیتر په‌یوه‌ندی به به‌ڵێن نییه. به‌ڵام خودا به به‌ره‌كه‌تی خۆی به‌ڵێنی به ئیبراهیمداو كردی به میراتگر.
مه‌به‌ستی شه‌ریعه‌ت
كـه‌واته شه‌ریعه‌ت بۆ چییه؟ خودا دایناوه به‌هۆی پێشێلكاریه‌كان، كاریشی پێ‌كرا تا ئه‌و كاته‌ی نـه‌وه‌كــه‌ی ئیبراهیم هات، ئه‌وه‌ی خــودا بـه‌ڵێنـی پێــدابوو. ئه‌م شه‌ریعه‌ته‌ش لهفریشتهكانهوه به‌هۆی په‌یوه‌ندیڕێكخه‌رێك بۆ ئێمه هێنرا. هه‌ر چۆنێك بێ په‌یوه‌ندیڕێكخه‌ر ته‌نها نوێنه‌ری یه‌ك لایه‌ن نییه، به‌ڵام خودا یه‌كه.
ئایا ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ شه‌ریعه‌ت دژی به‌ڵێنه‌كانی خودایه؟ نه‌خێر بێ‌گومان، چونكه گه‌ر ئه‌و شه‌ریعه‌ته‌ی دراوه به مرۆڤ بیتوانیایه ژیان ببه‌خشێ، ئه‌وا به‌ڕاستی بێتاوانی به‌شه‌ریعه‌ت ده‌بوو. به‌ڵام كتێبی پیرۆز هه‌موو شتێكی كردۆته دیلی گوناه، تا ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به‌هۆی باوه‌ڕ دراوه له‌عیسای مه‌سیح، بدرێ به‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنن.
پێش ئه‌وه‌ی باوه‌ڕمان بۆ بێت، له‌لایه‌ن شه‌ریعه‌ته‌وه به‌ندكرا بووین، به‌به‌ستراوی مابووینه‌وه تا ڕاگه‌یاندنی باوه‌ڕ. كه‌واته، تا هاتنی مه‌سیح شه‌ریعه‌ت ته‌مێكه‌رمان بوو، تاكو به‌باوه‌ڕ بێ‌تاوان بین، به‌ڵام ئێستا باوه‌ڕ هاتووه، ئێمه ئیتر له‌ژێر سایه‌ی ته‌مێكه‌ر نین.
چونكه ئێوه به‌هۆی باوه‌ڕ له‌عیسای مه‌سیحدا هه‌موو ڕۆڵه‌ی خودان. ئیتر مه‌سیحتان له‌به‌ركردووه، چونكه به‌ناوی ئه‌وه‌وه له‌ئاوهه‌ڵكێشراون. ئێستا جیاوازی نییه، گه‌ر جووله‌كه یاخود یۆنانی، كۆیله یاخود ئازاد، ژن یاخود پیاوبن، چونكه هه‌مووتان یه‌كن له‌عیسای مه‌سیح. جا گه‌ر ئێوه سه‌ر به مه‌سیح بن، ئه‌وا له‌نه‌وه‌ی ئیبراهیمن، میراتگرن به‌پێی به‌ڵێنه‌كه.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.