Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
ئەفەسۆس 5
وه‌كو ڕۆڵه‌ی ڕووناكی بژین
كه‌واته لاسایی خودا بكه‌نه‌وه، وه‌ك ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستی، به خۆشه‌ویستی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، وه‌ك مه‌سیح چۆن ئێمه‌ی خۆشویستو له‌پێناوی ئێمه خۆی كرد به‌قوربانی، ئه‌و قوربانییه‌ی لای خودا بۆنخۆش‌و په‌سه‌ندكراوه.
به‌ڵام داوێنپیسی‌و گڵاویو چاوچنۆكی لهخوشكو برا پیرۆزه‌كان ناوه‌شێته‌وه، ئێوه‌ش له‌نێوانتان با ئه‌و شتانه ناویشی نه‌بێ. هه‌روه‌ها قسه‌ی ناشـیرینو ســووكو هـیچوپووچ شـایــانــی ئێوه نییه، به‌ڵكو باشتره بۆتان ده‌م به‌سـوپـاس بـن، بێ‌گومان بن لــه‌وه‌ی هــه‌مــوو داوێنپیسو گڵاو و چاوبرسییه‌ك بتپه‌رسته، میراتی نییه له‌پادشاهێتی مهسیحو خودا. باكه‌س به‌ووشه‌ی هیچوپووچ هه‌ڵتاننه‌خه‌ڵه‌تێنێ، چونكه به‌هۆی ئه‌و شتانه تووڕه‌یی خودا به‌سه‌ر ڕۆڵه‌كانی یاخیبوون دێت. له‌به‌ر ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا به‌شداری هیچ شتێك مه‌كه‌ن.
جاران ئێوه‌ش تاریكی بوون، به‌ڵام ئێستا ڕووناكین له‌خوداوه‌ند، كه‌واته وه‌ك ڕۆڵه‌ی ڕووناكی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن- چونكه به‌روبوومی ڕووناكی له‌هه‌موو باشه‌و دروستی‌و ڕاستیه‌ك دایه - هه‌وڵ بده‌ن ڕه‌زامه‌ندی خودا بدۆزنه‌وه. به‌شداری كاری هیچو پووچی تاریكی مه‌كه‌ن، به‌ڵكو ئاشكرای بكه‌ن. ئه‌و كارانه‌ی ئه‌وان به نهێنی ده‌یكه‌ن، ته‌نانه‌ت ناوهێنانی شه‌رمه‌زارییه. به‌ڵام هه‌موو شتێك كه ئاشكرا كرا به‌ڕووناكی ده‌بینرێ، چونكه هه‌ر شتێك كه بینرا ئه‌وه ڕووناكییه. بۆیه ووتویه‌تی:
(ئه‌ی نووستو خه‌به‌رت بێته‌وه،
له‌نێو مردووان هه‌سته‌وه، تامه‌سیح به‌سه‌رت بدره‌وشێته‌وه.(
كه‌واته به‌ووردی ئاگاتان لهههڵسوكهوتی خۆتان بێ، نه‌ك وه‌ك خه‌ڵكی نه‌فام، به‌ڵكو وه‌ك مرۆڤی دانا. هیچ كاتێك به‌فیڕۆ مه‌ده‌ن، چونكه زه‌مانه به‌دكاره. له‌به‌ر ئه‌وه نه‌فام مه‌بن، به‌ڵكو تێبگه‌ن خواستی خوداوه‌ند چییه. خۆتان به‌مه‌ی سه‌رخۆش مه‌كه‌ن، چونكه به‌ڕه‌ڵڵایی تیادایه، به‌ڵكو خۆتان به‌ڕۆحی پیرۆز پڕ بكه‌ن، له‌گه‌ڵ یه‌كتری به‌زه‌بوورو سروود‌و گۆرانی ڕۆحی بدوێن، به‌هه‌موو دڵتان گۆرانی‌و ستران بۆ خوداوه‌ند بڵێن، هه‌موو كاتێ سوپاسی خودای باوك بكه‌ن بۆ هه‌موو شتێك به‌ناوی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند، ملكه‌چی یه‌كتری بن به‌ترسی عیسای مه‌سیح.
ژن‌و مێرده‌كان
ئه‌ی ئافره‌تان ملكه‌چی مێرده‌كانتان بن هه‌روه‌ك بۆ خوداوه‌ند، چۆن مه‌سیح سه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی باوه‌ڕدارانه كه له‌شی خۆیه‌تیو خۆی ڕزگاركه‌ریه‌تی، ئاوا پیاو سه‌ری ژنه. جا چۆن كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران ملكه‌چ ده‌بێ بۆ مه‌سیح، هه‌روه‌ها با ژنانیش ملكه‌چ بن بۆ مێرده‌كانیان له‌هه‌موو شتێك.
ئێوه‌ش ئه‌ی پیاوان، ژنه‌كانتان خۆشبوێ هه‌روه‌ك مه‌سیح چۆن كۆمه‌ڵه‌ی باوه‌ڕدارانی خۆشویستو خۆیكرد به قوربانی له‌پێناوی. تا پیرۆزی بكات‌و پاكیبكاته‌وه به‌شووشتن به‌ئاو و به‌ووشه، تا كۆمه‌ڵێكی شكۆدار بۆ خۆی ئاماده بكات، بێ له‌كه‌و لۆچو هه‌ر شتێكی وه‌ك ئه‌وانه بێ، پاك‌و پیرۆز‌و بێ كه‌موكوڕی بێ. پێویسته له‌سه‌ر پیاوان ژنی خۆیان خۆشبوێ، وه‌ك له‌شی خۆیان خۆشده‌وێ، ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی خۆشبوێ خۆی خۆشده‌وێ. هه‌رگیز هیچ كه‌سێك ڕقی له له‌شی خۆی نابێته‌وه، به‌ڵكو خۆراكی ده‌داتێ‌و بایه‌خی پێ‌ده‌دات، به هه‌مان شێوه مه‌سیح بایه‌خ به‌كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران ده‌دات. چونكه ئێمه ئه‌ندامی له‌شی ئه‌وین، [[له‌به‌رئه‌وه پیاو دایك‌و باوكی خۆی به‌جێ‌ده‌هێڵێ‌و له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی یه‌كده‌گرێ، ئه‌وسا هه‌ر دووكیان ده‌بن به‌یه‌ك له‌ش.]] ئه‌مه نهێنیه‌كی گه‌وره‌یه، ئه‌مه ده‌ڵێم سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی مه‌سیح به‌كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران. له‌به‌رئه‌وه با هه‌ر یه‌ك له‌ئێوه ژنه‌كه‌ی وه‌ك خۆی خۆشبوێ، ژنیش ده‌بێ ڕێزی مێرده‌كه‌ی بگرێ.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.