Skip to content
BibleKenya

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

ئەفەسۆس 4

یه‌ك له‌ش‏و یه‌ك ڕۆح

منی به‌ندكراو له‌پێناوی خوداوه‌ند، داوتان لێ‌ده‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌ك بژین شایانی ئه‌م بانگه‌وازه‌ بێ‌ كه‌ ئێوه‌ی پێ‌ بانگ‏كراوه‌. به‌ هه‌موو ساكاری‎و نه‌رم‏ونیانی‎و ئارام گرتنه‌وه‌، به‌ خۆشه‌ویستی له‌یه‌كتری قبوڵ بكه‌ن. به‌په‌رۆش بن بۆ پاراستنی یه‌كێتی ڕۆح به‌و ئاشتییه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌تان به‌ستێته‌وه‌. چونكه‌ یه‌ك له‌ش‎و یه‌ك ڕۆحتان هه‌یه‌و له‌یه‌ك هیوادا ئێوه‌ بانگ كراون، یه‌ك خوداوه‌ندو یه‌ك باوه‌ڕو یه‌ك له‌ئاوهه‌ڵكێشانمان هه‌یه‌. یه‌ك خودا باوكی هه‌مووانه‌، له‌‏سه‌رووی هه‌مووانه‌، به‌هۆی هه‌مووانه‌وه‌یه‌و له‌ناو هه‌موواندایه‌.

به‌ڵام هه‌ر یه‌كه‌مان به‌شی هه‌یه‌ له‌ به‌ره‌كه‌تی خودا، به‌پێی پێوانه‌ی به‌ره‌كه‌تی مه‌سیح، له‌م باره‌یه‌وه‌ كتێبی پیرۆز ده‌ڵێ‌:

]]كاتێ‌ ئه‌و به‌رزبووه‌وه‌ بۆ ئاسمان،

‏خه‌ڵكی به‌دیل‏گرت،

دیاری به‌‏خه‌ڵكی به‌خشی.[[

‏ كه‌ ده‌ووترێ‌ (به‌رزبووه‌وه‌) ته‌نها مانای ئه‌وه‌یه‌، هه‌ر ئه‌ویش بوو هاته‌ خواره‌وه‌ بۆ نزمترین شوێنی زه‌وی. ئه‌وه‌ی هاته‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ر زه‌وی هه‌ر ئه‌ویش بوو به‌رزبووه‌وه‌ بۆ سه‌ر هه‌موو ئاسمانه‌كان، تا هه‌موو شتێك پڕ بكاته‌وه‌. به‌هه‌ندێكی به‌خشیوه‌ ببن به‌ نێرراو، هه‌ندێك به‌ ووشه‌ی خودا بدوێن، هه‌ندێك ببن به‌ مزگێنیده‌رو هه‌ندێكی تر ببن به‌ شوان‎و مامۆستا، ‏بۆ ئاماده‌كردنی خوشك‎و برا پیرۆزه‌كان بۆ كاری خزمه‌تكردن له‌پێناوی بنیادنانی له‌شی مه‌سیح، هه‌تا هه‌موومان بگه‌ین به‌ یه‌كێتی باوه‌ڕو ناسینی ڕۆڵه‌ی خودا، ببین به‌مرۆڤێكی پێگه‌یشتوو، بگه‌ین به‌ ئاستی ته‌واوی باڵای مه‌سیح.

‏ ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر وه‌ك منداڵ نه‌مێنینه‌وه‌، شه‌پۆڵ بمانهێنێ‌و بمانبات، هه‌روه‌ها هه‌ر بایه‌كی فێركردنه‌كان هه‌ڵبكات له‌گه‌ڵ خۆیمان ببات، به‌ساخته‌ی مرۆڤ به‌لێزانینیان له‌فێڵبازی كه‌ به‌ره‌و تاریكیمان ده‌بات. به‌ڵكو له‌‏جیاتی ئه‌مه‌ ڕاستگۆ بن له‌خۆشه‌ویستی، گه‌شه‌ بكه‌ن له‌هه‌موو شتێك به‌هۆی ئه‌و، ئه‌وه‌ی سه‌ره‌، واته‌ مه‌سیح. به‌هۆی ئه‌و هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی له‌ش تێك هه‌ڵكێشراوه‌و به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌جومگه‌كان، به‌گوێره‌ی پێوانه‌ی كاركردنی هه‌ر ئه‌ندامێك، به‌مه‌ له‌ش گه‌شه‌ ده‌كات‏و خۆی بنیاد ده‌نێ‌ له‌خۆشه‌ویستی.

ژیانی نوێ‌ له‌مه‌سیح‏

من ئه‌مه‌تان پێ‌ ده‌ڵێم، به‌ناوی خوداوه‌نده‌وه‌ شایه‌تی ده‌ده‌م، ئێوه‌ پێویسته‌ ئیتر له‌مه‌ولا وه‌ك گه‌لانی بێ‌ باوه‌ڕ نه‌ژین، ئه‌وانه‌ بیریان هیچ‎و پووچه‌، مێشكیان تاریكه‌و دوورن له‌ژیانی خودا به‌هۆی ئه‌و نه‌زانیه‌ی تیایاندایه‌و به‌هۆی دڵڕه‌قیان. هه‌ستیان نه‌ماوه‌و خۆیان داوه‌ته‌ ده‌ست به‌ڕه‌ڵڵایی، چاوچنۆكن بۆ كردنی هه‌موو جۆره‌ كردارێكی گڵاو.

‏ به‌ڵام ئێوه‌ به‌م شێوه‌یه‌ مه‌سیح فێرنه‌بوون. گه‌ر گوێتان لێی گرتووه‌و ئه‌و شتانه‌ی لێ‌فێربوون هه‌روه‌ك ڕاسته‌ له‌عیسا، بۆ داكه‌ندنی مرۆڤه‌ كۆنه‌كه‌ كه‌ به‌گوێره‌ی ڕه‌فتاری پێشووتانه‌، گه‌نده‌ڵه‌ به‌هۆی ئاره‌زووه‌ ساخته‌كانی، هه‌روه‌ها به‌هۆی ڕۆحی پیرۆز مێشكتان تازه‌ بكه‌نه‌وه‌و مروڤی نوێ‌ له‌به‌ر بكه‌ن كه‌ له‌‏شێوه‌ی خودا دروستكراوه‌ له‌‏ڕاست‎ودروستیو پاك‏وپیرۆزی ڕاسته‌قینه‌.

‏ له‌به‌رئه‌وه‌ واز له‌درۆ بهێنن، [[‏با هه‌ر یه‌كه‌ ڕاستگۆ بێ‌ له‌گه‌ڵ نزیكه‌كه‌ی]]‏، چونكه‌ ئێمه‌ ئه‌ندامین بۆ یه‌كتری. ‏[[تووڕه‌بن به‌ڵام گوناه‌ مه‌كه‌ن]]، به‌ تووڕه‌یی مه‌مێننه‌وه‌ تا ڕۆژئاوا ده‌بێ‌، ده‌رفه‌ت به‌ شه‌یتان مه‌ده‌ن‏. ئه‌وه‌ی جاران دز بووه‌، بائیتر له‌مه‌ولا دزی نه‌كا، به‌ڵكو له‌جیاتی ئه‌وه‌ به‌ده‌ستی كارێكی پاك بكات، تا به‌وه‌ی هه‌یه‌تی یارمه‌تی ئه‌وانه‌ بدات كه‌ پێویستیان به‌ یارمه‌تییه‌.

‏ با ووشه‌ی خراپ له‌ ده‌متان نه‌یه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵكو باش بێت بۆ بنیادنان‏و به‌گوێره‌ی پێویست بێ‌، تا به‌ره‌كه‌ت بدات به‌وانه‌ی ده‌یبیستن. خه‌فه‌ت به‌ڕۆحی پیرۆزی خودا مه‌ده‌ن‏، ئه‌وه‌ی پێی مۆركران بۆ ڕۆژی ڕزگاری. خۆتان دووربخه‌نه‌وه‌ له‌تاڵی، ڕق‎وكینه‌، تووڕه‌یی، هاواركردن به‌سه‌ر یه‌كتری، بوختان‎و هه‌موو دڵڕه‌شیه‌ك. زمان شیرین بن له‌گه‌ڵ یه‌كتری، به‌به‌زه‌یی بن، له‌ یه‌كتر‏ی خۆش بن هه‌روه‌ك چۆن خودا به‌هۆی مه‌سیح له‌‏ئێوه‌ خۆش بووه‌.

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.