Skip to content
BibleKenya

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

ئەفەسۆس 3

په‌یامی پۆڵس بۆ ناجووله‌كه‌

من كه‌ پۆڵسم له‌پێناوی ئێوه‌ی نا‏جووله‌كه‌ ئێستا به‌ندێكی عیسای مه‌سیحم...

‏ بێ‌گومان به‌و ئه‌ركه‌تان بیستووه‌ كه‌ خودا داویه‌تی پێم، ئه‌ویش به‌ڕێوه‌بردنی به‌ره‌كه‌تی خودایه‌ بۆ ئێوه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ نهێنی بۆ من ئاشكرا كرد، هه‌روه‌ك به‌كورتی بۆم نووسیون. گه‌ر ئێوه‌ نامه‌كه‌م بخوێننه‌وه‌، هه‌ست ده‌كه‌ن خودا چ شاره‌زاییه‌كی داوه‌ پێم له‌نهێنی مه‌سیح. ئه‌و نهێنییه‌ی بۆ هیچ مرۆڤێك ئاشكرا نه‌كراوه‌ له‌نه‌وه‌كانیتر، ئه‌وه‌ی ئێستا خودا بۆ نێرراوه‌ پیرۆزه‌كان‎و ئه‌وانه‌ی به‌ووشه‌كانی ئه‌و ده‌دوێن به‌هۆی ڕۆحی پیرۆزه‌وه‌ ئاشكرای كردووه‌. ئه‌م نهێنیه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناجووله‌كه‌ به‌شداری جووله‌كه‌ ده‌كه‌ن له‌‏میرات‎و له‌له‌ش، هه‌روه‌ها له‌به‌ده‌ست هێنانی به‌ڵێن كه‌ له‌عیسای مه‌سیحه‌ به‌هۆی مزگێنی.

‏ ئه‌وه‌ی خودا كردمی به‌ خزمه‌تكار بۆی، به‌و به‌ره‌كه‌ته‌ی پێی به‌خشیووم به‌هۆی كرداری هێزی خۆی. بۆ من كه‌ بچووكترم له‌هه‌موو برا پیرۆزه‌كان، ئه‌م به‌ره‌كه‌ته‌ی پیێ‌ به‌خشیووم، تا مزگێنی ده‌وڵه‌مه‌ندی بێ‌ سنووری مه‌سیح بده‌م به‌ نا‏جووله‌كه‌كان، تا ڕوونی بكه‌مه‌وه‌ بۆ هه‌مووان، ئه‌وه‌ی خودای دروستكه‌ری هه‌موو شتێك، چه‌ند نه‌وه‌یه‌ به‌ نهێنی هێشتویه‌تیه‌وه‌. بۆ ئه‌وه‌ی ئێستا به‌هۆی كۆمه‌ڵی بــاوه‌ڕداران دانــایـی هـه‌مه‌ جۆره‌ی خودا ئاشكرابێ‌ بۆ سه‌رۆكه‌كان‏و فه‌رمانڕه‌وایان له‌‏ئاسمان. ئه‌مه‌ش به‌پێی خواستی هه‌تاهه‌تایی بوو كه‌ به‌هۆی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمانه‌وه‌ هێنایه‌دی. ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌وه‌وه‌ ده‌توانین بێ‌ترس‏و دڵنیا له‌ خودا نزیك‎بینه‌وه‌، به‌هۆی باوه‌ڕمان پێی. بۆیه‌ داواتان لـێ‌ده‌كه‌م نائومێد مه‌بن به‌و ناخۆشیانه‌ی له‌پێناوی ئێوه‌ ده‌یچێژم، چونكه‌ شكۆمه‌ندیه‌ بۆ ئێوه‌.

له‌به‌رئه‌وه‌ چۆك دا‎ده‌ده‌م بۆ خودای باوك، ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌ودا هه‌موو باوكایه‌تییه‌ك له‌ئاسمان‎و له‌زه‌ویدا ناونراوه‌. لێی ده‌پاڕێمه‌وه‌ به‌پێی ده‌وڵه‌مه‌ندی شكۆمه‌ندی خۆی هێزتان پێ‌ ببه‌خشێ‌ به‌هۆی ڕۆحی خۆی له‌ناخی مرۆڤ، تا مه‌سیح به‌ باوه‌ڕ له‌دڵتان نیشته‌جێ‌ بێ‌، ڕه‌‏گ‏و بناغه‌تان له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی دامه‌زرێ‌، هه‌روه‌ها هێزتان هه‌بێ‌ بۆ تێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ هه‌موو خوشك‎و برا پیرۆزه‌كان سه‌باره‌ت به‌ درێژیو پانیو قووڵیو به‌رزی خۆشه‌ویستی مه‌سیح، ئه‌وسا ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ ده‌ناسن كه‌ له‌ سه‌رووی هه‌موو زانستێكه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پڕ بن له‌هه‌موو پڕی خودا.

‏ بۆ خودای توانا‎دار به‌پێی ئه‌و هێزه‌ی تیاماندایه‌ كار ده‌كات‏، زۆر زیاتر له‌وه‌ی داوای ده‌كه‌ین یاخود بیری لـێ‌ده‌كه‌ینه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ شكۆمه‌ندی له‌كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران‏و له‌عیسای مه‌سیح بۆ هه‌موو نه‌وه‌كان تاهه‌تایه‌. ئامین.

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.