Skip to content
BibleKenya

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

کۆلۆسی 3

باوه‌ڕدارو مه‌سیح

گه‌ر ئێوه‌ له‌گه‌ڵ مه‌سیح هه‌ستاونه‌ته‌وه‌، هه‌وڵ‎بده‌ن بۆ كاروباری ئاسمانی، ‏مه‌سیح له‌وێ‌ له‌‏لای ده‌سته‌ ڕاستی خودا دانیشتووه‌. بایه‌خ به‌كاروباری ئاسمانی بده‌ن، نه‌ك به‌كاروباری سه‌ر زه‌وی، چونكه‌ ئێوه‌ مردن، هه‌روه‌ها ژیانتان شارراوه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌سیح لای خودا. كاتێ‌ عیسا ئه‌وه‌ی ژیانتانه‌ ده‌ركه‌وت، ئه‌وسا ئێوه‌ش به‌شكۆمه‌ندی له‌گه‌ڵی ده‌رده‌كه‌ون.

كه‌واته‌ ده‌بێ‌ هه‌رچی شتی ئه‌م جیهانه‌ هه‌یه‌ تیاتان بیمرێنن وه‌ك: داوێن‎پیسی، گڵاوی، ئاره‌زووی خراپ، خواستی به‌د، چاوبرسێتی، ئه‌مانه‌ جۆرێكن له‌ بت ‎په‌رستی، چونكه‌ به‌هۆی ئه‌و شتانه‌وه‌ تووڕه‌یی خودا دێته‌خواره‌وه‌. هه‌روه‌ها ئێوه‌ش جاران وا ده‌ژیان. به‌ڵام ئێستا هه‌موو ئه‌وانه‌ فڕێ‌بده‌ن: تووڕه‌یی، ڕق‏وكینه‌، بوختان، قسه‌ی ناشیرین، درۆ مه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كتری، چونكه‌ مرۆڤه‌ كۆنه‌كه‌و هه‌موو كرداره‌كانیتان داكه‌ندوه‌و مرۆڤێكی نوێتان له‌به‌ركردوه‌، ئه‌وه‌ی له‌نوێ‌بوونه‌وه‌یه‌ له‌ناسین به‌پێی وێنه‌ی دروستكه‌ری. جووله‌كه‌و یۆنانی، خه‌ته‌نه‌كراو و خه‌ته‌نه‌‏نه‌كراو، به‌ربه‌ری‏و سكیسی، كۆیله‌‏و ئازاد نییه‌، به‌ڵكو مه‌سیح خۆی هه‌موو شتێكه‌و له‌هه‌موو شتێك‏دایه‌.

باوه‌ڕدارو كۆمه‌ڵه‌

‏ئێوه‌ی پیرۆزكراو، خۆشه‌ویست، هه‌ڵبژێرراو له‌لایه‌ن خودا :‏به‌زه‌یی، زمان‎شیرینی، ڕۆح سووكی، ساكاری، ئارام گرتن له‌به‌ر بكه‌ن. له‌یه‌كتری قه‌بووڵ بكه‌ن، له‌ یه‌كتر خۆش‎بن، گه‌ر یه‌كێكتان شكاتی دژی ئه‌ویكه‌ هه‌بوو، ده‌بێ‌ لیێ‌ خۆش‎بێت هه‌روه‌ك مه‌سیح لێتان خۆش بووه‌. به‌ڵام له‌سه‌رووی ئه‌مانه‌ هه‌موو به‌رگی خۆشه‌ویستی له‌به‌ر بكه‌ن‏، چونكه‌ هه‌موو شتێك به‌ته‌واوی به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێت.

‏ با ئاشتی مه‌سیح ده‌ست‎بگرێ‌ به‌سه‌ر دڵتان، ئه‌وه‌ی ئێوه‌ی بۆ بانگ‎كراوه‌ تا ببن به‌ یه‌ك له‌ش، هه‌روه‌ها ده‌م به‌سوپاس‏بن.

‏ با ووشه‌ی مه‌سیح به‌ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌‏دڵتان جێگیر بێت، یه‌كتری فێر بكه‌ن‏و ڕێ‌نیشانی یه‌كتری بده‌ن به‌ هه‌موو داناییه‌وه‌، زه‌بوورو سروودو گۆرانی ڕۆحی بڵێن، به‌ناخی دڵ سوپاسی خودا بكه‌ن. هه‌ر شتێك ده‌ڵێن‏و ده‌یكه‌ن با به‌‏ناوی عیسای خوداوه‌ند بێت، به‌‏ئه‌و سوپاسی خودای باوك بكه‌ن.

باوه‌ڕدارو خێزان

ئه‌ی ئافره‌تان ملكه‌چ بكه‌ن بۆ مێرده‌كانتان، به‌‏شێوه‌یه‌ك لێوه‌شاوه‌ بێت له‌‏خوداوه‌ند.

‏ ئه‌ی پیاوان، ژنه‌كانتان خۆش‏بوێ‌، له‌گه‌ڵیان ڕه‌ق‏مه‌بن. ‏ ئه‌ی منداڵان، گوێڕایه‌ڵی دایك‏و بــاوكـتان بن له‌‏هه‌موو شتێك، چونكه‌ ئه‌مه‌ مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوداوه‌نده‌.

ئه‌ی باوكان، منداڵه‌كانتان تووڕه‌ مه‌كه‌ن، تا ترسنۆك‏و سه‌رنه‌كه‌وتوو ده‌رنه‌چن.

باوه‌ڕدار له‌ كاركردن

ئه‌ی كۆیله‌كان، له‌‏هه‌موو شتێك ملكه‌چی گه‌وره‌كانتان بن له‌م جیهانه‌، به‌دڵسۆزی كار مه‌كه‌ن ته‌نها كاتێ‌ چاویان لێتانه‌ هه‌روه‌ك بتانه‌وێ‌ خه‌ڵكی ڕازی بكه‌ن، به‌ڵكو به‌ دڵسۆزیو به‌ترسی خوداوه‌ند بیكه‌ن. هه‌ر چییه‌ك ده‌كه‌ن، به‌‏هه‌موو دڵ بیكه‌ن، هه‌روه‌ك بۆ خوداوه‌ندی بكه‌ن نه‌ك بۆ خه‌ڵكی. بزانن له‌خوداوه‌نده‌وه‌ میرات به‌پاداشت وه‌رده‌گرن، چونكه‌ ئێوه‌ خزمه‌تی مه‌سیحی خوداوه‌ند ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كاری خراپ بكات سزای خراپه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێ‌، گرنگ نییه‌ بــه‌لای خودا ئه‌و كه‌سه‌ كێ‌ بێت.

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.