Skip to content
BibleKenya

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

کۆلۆسی 2

ده‌مه‌وێ‌ بزانن من چه‌ند تێده‌كۆشم له‌پێناوتان‏و له‌‏پێناوی ئه‌وانه‌ی له‌‏شاری لاودكیه‌ن‏، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی منیان ڕووبه‌ڕوو نه‌بینیوه‌، تاوه‌كو ووره‌یان به‌رزبێته‌وه‌، یه‌ك‎بگرن به‌ خۆشه‌ویستیو داناییو تێگه‌یشتنی ته‌واویان هه‌بێت بۆ ناسینی نهێنی خودا كه‌ مه‌سیحه‌، ئه‌وه‌ی هه‌موو گه‌نجینه‌ی داناییو زانستی تیادا شارراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌تان پێ‌ده‌ڵێم تا كه‌س به‌ قسه‌ی دره‌وشاوه‌ هه‌ڵتان نه‌خه‌ڵه‌تێنێ‌. هه‌رچه‌نده‌ به‌ له‌ش له‌ناوتان نیم، به‌ڵام به‌ ڕۆح له‌گه‌ڵتانم، دڵشاد ده‌بم كاتێ‌ باوه‌ڕی چه‌سپاو و ته‌واوتان به‌‏عیسای مه‌سیح ببینم.

تێرو پڕی مه‌سیح

جا چۆن عیسای مه‌سیحتان قه‌بووڵ كرد وه‌ك خوداوه‌ندی خۆتان، له‌ئه‌ویش بژین، با ڕه‌گتان له‌‏ئه‌و پنج داكوتێ‌، باوه‌ڕتان به‌هێزو چه‌سپاو بێت به‌و شێوه‌یه‌ی فێربوون، هه‌میشه‌ ده‌م به‌‏سوپاس‏بن.

ئاگاداربن كه‌س نه‌تانخاته‌ داوی فه‌لسه‌فـه‌و چه‌واشه‌ی به‌ خۆڕایی، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خووڕه‌وشتی خه‌ڵكی‏و یاسای سه‌ره‌كی ئه‌م گه‌ردوونه‌ وه‌ستاوه‌ نه‌ك له‌سه‌ر مه‌سیح. چونكه‌ خودا به‌ هه‌موو پڕی خۆی له‌ له‌شی مه‌سیح نیشته‌جێ‌ بووه‌، ئێوه‌ش به‌ ئه‌و پڕ ده‌بن له‌ژیان، ئه‌وه‌ی سه‌ری هه‌موو پێشه‌واو حوكمڕانێكه‌. له‌عیساوه‌ خه‌ته‌نه‌یه‌ك كراون به‌ده‌ست نه‌كراوه‌، به‌ڵكو به‌داماڵینی سروشتی گوناهبار به‌ خه‌ته‌نه‌كردنی مه‌سیح. كاتێ‌ ‏له‌ئاوهه‌ڵكێشران به‌ناوی عیسا، ئه‌وا له‌گه‌ڵ ئه‌و نێژران‏و له‌گه‌ڵی زیندووبوونه‌وه‌، چونكه‌ باوه‌ڕتان به‌‏كرداری خودا كرد كه‌ له‌ناو مردووان زیندووی كرده‌وه‌.

‏ ئێوه‌ به‌هۆی گوناه‌و به‌هۆی خه‌ته‌نه‌ نه‌كردنی له‌شی گوناهبارتان مردبوون، به‌ڵام خودا له‌گه‌ڵ عیسا زیندوویكردنه‌وه‌و له‌‏هه‌موو گوناهتان خۆش بوو. ‏ئه‌و شكاتنامه‌یه‌ی له‌سـه‌رمــان نــووسرابوو، ئــه‌وه‌ی دژی ئێمه‌ بوو، عیسا سڕییه‌وه‌و به‌‏خاچه‌وه‌ بزماركوتی كرد. ‏سه‌رۆك‏و حوكمڕانه‌كانی چه‌ك‏كردو كردنی به‌په‌ند، له‌خۆپیشاندانه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی وه‌ك دیل ‏ڕاپێچی‏كردن.

با‏كه‌س حوكمی خواردن‏و خواردنه‌وه‌و جۆری هه‌ڵسوكه‌وتی جه‌ژن‏و سه‌ری مانگان‏و شه‌ممانتان به‌سه‌ر نه‌دات. ئه‌مانه‌ هه‌مووی سێبه‌ری داهاتوون، به‌ڵام ڕاستیه‌كه‌ی ته‌نها لای مه‌سیحه‌. باكه‌س مافتان لێ‌داگیر نه‌كات به‌وه‌ی داوای ساكاریو په‌رستنی فریشته‌كانتان لێ‌بكات، به‌و بینینانه‌ی خۆی ده‌یبینێ‌، خۆی به‌ زل ده‌زانێ‌ به‌خه‌یاڵه‌ مرۆڤانیه‌ پووچه‌كانی. بێ‌ئه‌وه‌ی بایه‌خ بدات به‌ سه‌ر‏، ئه‌وه‌ی هه‌موو له‌ش خواردنی لـێ‌وه‌رده‌گرێ‌‏و ده‌یبه‌ستێت به‌ هه‌موو جومگه‌و پارچه‌كانی له‌شه‌وه‌، تا نه‌شونما بكات به‌و شێوه‌یه‌ی خودا ده‌یه‌وێ‌.

گه‌ر ئێوه‌ مردوون له‌گه‌ڵ مه‌سیح سه‌باره‌ت به‌یاسا سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م جیهانه‌، كه‌واته‌ بۆچی وا ده‌ژین هه‌روه‌ك سه‌ربه‌م جیهانه‌ بن؟ بۆچی ملكه‌چ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م ڕاسپاردانه‌: (مه‌یگره‌! تامی مه‌كه‌! ده‌ستی لێ‏مه‌ده‌!)؟ ئه‌م ڕاسپاردانه‌ هه‌موویان شتێكن به‌ به‌كارهێنان له‌ناوده‌چن، چونكه‌ به‌گوێره‌ی فێركردنه‌كان‏و ڕاسپارده‌كانی مرۆڤن. به‌‏ڕواڵه‌ت دانایی ده‌رده‌خات، چونكه‌ په‌رستنێكی تایبه‌تی‏و ملكه‌چیو توندوتیژی تیادایه‌ سه‌باره‌ت به‌له‌ش. به‌ڵام نرخێكی وای نییه‌ له‌‏دامركاندنی ئاره‌زوو و داواكاری له‌ش.

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.