Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
کردار 5
حه‌نانیاو سه‌فیره
به‌ڵام پیاوێك ناوی حه‌نانیا بوو، له‌گه‌ڵ سه‌فیره‌ی ژنی ڕێ‌كه‌وت ئه‌و كێڵگه‌یه‌ی هه‌یبوو فرۆشتی، به ئاگاداری ژنه‌كه‌ی به‌شێ له‌نرخه‌كه‌ی بۆ خۆی هه‌ڵگرت، ئه‌وه‌ی مایه‌وه هێنایو خستیه به‌رده‌م نێرراوان. به‌ڵام په‌ترۆس پێی‌ووت: (ئه‌ی حه‌نانیا، بۆچی ڕێگه‌تدا به شه‌یتان بچێته دڵته‌وه، درۆت له‌گه‌ڵ ڕۆحی پیرۆز كرد‌و به‌شێ له‌نرخی كێڵگه‌كه‌ت بۆ خۆت دانا؟ ئایا نه‌تده‌توانی كێڵگه‌كه بۆ خۆت دانێیو نه‌یفرۆشی كاتێ كه هی خۆت بوو؟ پاش فرۆشتنی ئایا مافی ئه‌وه‌ت نه‌بوو نرخه‌كه‌ی هه‌ڵگریت؟ ئیتر بۆچی له‌دڵی خۆتدا ویستت ناپاكی بكه‌یت؟ تۆ درۆت له‌گه‌ڵ خه‌ڵك نه‌كرد، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ خودا.) كاتێ حه‌نانیا گوێی له‌م قسه‌یه بوو كه‌وت به زه‌ویداو مرد. هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌مه‌یان زانی ترسێكی زۆریان لـێ‌نیشت. ئه‌وسا هه‌ندێ گه‌نج هه‌ستان حه‌نانیه‌یان كفنكرد، ههڵیانگرتو ناشتیان.
پاشان نزیكه‌ی دوای سێ كاژێر ژنه‌كه‌ی حه‌نانیا هاتو ئه‌وه‌ی ڕووی دابوو نه‌یده‌زانی، په‌ترۆس لێیپرسی: (پێم بڵێ: ئایا به‌م نرخه كێڵگه‌كه‌تان فرۆشت؟) ژنه‌ش له وه‌ڵامدا ووتی: (به‌ڵێ، به‌و نرخه.) جا په‌ترۆس پێی‌ووت: (بۆچی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ت ڕێككه‌وتی تا ڕۆحی خوداوه‌ند تاقیبكه‌نه‌وه؟ ئا ئه‌وه‌تا ئه‌و گه‌نجانه‌ی مێرده‌كه‌یان ناشتی گه‌یشتنه به‌رده‌رگا، تۆش هه‌ڵده‌گرن.) ژنه ده‌ستبه‌جێ له‌به‌رپێی په‌ترۆس كهوتو مرد. كاتێ گه‌نجه‌كان هاتنه‌ژووره‌وه‌و بینییان مردووه، لاشه‌كه‌یان ههڵگرتو له‌ته‌نیشت مێرده‌كه‌ی ناشتیان. ئیتر ترسێكی زۆر گه‌وره باڵیكێشا به‌سه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران، هه‌روه‌ها هه‌ر كه‌سێ ئه‌و هه‌واڵه‌ی ده‌بیست.
زۆربوونی باوه‌ڕداران
له‌سه‌ر ده‌ستی نێرراوان زۆر نیشانه‌و كاری سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌نێو گه‌ل ئه‌نجامدرا. هه‌موویان له‌هۆڵی سلێمان له‌په‌رستگا كۆده‌بوونه‌وه. كه‌س نه‌یده‌وێرا به‌شـداریان بێت، به‌ڵام گه‌ل زۆر ڕێزی ده‌گرتن. ژماره‌ی باوه‌ڕداران به‌خوداوه‌ند زیاتربوو، به باوه‌ڕهێنانی چه‌ند كۆمه‌ڵێ له‌ژن‌و له‌پیاو. خه‌ڵكه‌كه نه‌خۆشه‌كانیان به جێگاكانیانه‌وه ده‌برده سه‌ر شه‌قامه‌كان، ته‌نانه‌ت گه‌ر سێبه‌ری په‌ترۆس له‌كاتی ڕۆیشتنی بكه‌وتایه‌ته سه‌ر هه‌ر یه‌كێكیان چاك ده‌بووه‌وه. خه‌ڵكێكی زۆر له‌شارو دێهاته‌كانی ده‌وروپشته‌وه ده‌هاتن بۆ قودس نه‌خۆشه‌كانیان هه‌ڵده‌گرت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ست ڕۆحی پیس ده‌تلانه‌وه، ئیتر هه‌موویان چاكبوونه‌وه.
به‌ڵام سه‌رۆك كاهینو هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیبوون له‌و كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ربه سه‌دوقیه‌كان بوون حه‌سوودییان پێ بردن. نێرراوه‌كانیان گرت‌و خستیاننه به‌ندیخانه‌ی گشتی. به‌ڵام فریشته‌یه‌كی خوداوه‌ند له‌شه‌ودا ده‌رگای به‌ندیخانه‌كه‌ی كرده‌وه‌و ئازادیكردنو پێی‌ووتن: (بڕۆن له‌په‌رستگا ڕاوه‌ستن، ته‌واوی په‌یامی ئه‌م ژیانه تازه‌یه به‌خه‌ڵكی بڵێن.) ئه‌وانیش كه گوێیان له‌م قسانه‌بوو، به‌یانی زوو چوون بۆ په‌رستگاو ده‌ستیانكرد به فێركردن. ئینجا ئه‌نجوومه‌نی باڵا كۆبووه‌وه، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك كاهینو هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیبوون، هه‌روه‌ها پیرانی ئیسرائیل، به‌شوێن نێرراوانیان نارد له‌به‌ندیخانه تا بیانهێنن، به‌ڵام ئه‌فسه‌ره‌كان چوونه به‌ندیخانه‌و نه‌یاندۆزینه‌وه. ئه‌وانیش گه‌ڕانه‌وه‌و هه‌واڵیان دانێ‌و ووتیان: (ده‌رگای به‌ندیخانه‌كه‌مان بینی به باشی داخرابوو، پاسه‌وانه‌كان له‌به‌رده‌می وه‌ستابوون، به‌ڵام كاتێ كردمانه‌وه كه‌سمان تیادا نه‌دی.(
كاتێ سه‌رۆكی پاسه‌وانی په‌رستگاو سه‌رۆك كاهین ئه‌مه‌یان بیست سه‌ریان سوڕما، پرسییان: (چۆن شتی واده‌بێ؟) ئینجا پیاوێك هاته ناو كۆڕه‌كه‌و ووتی: (ئه‌و پیاوانه‌ی خستبووتانه ناو به‌ندیخانه ئێسـتا له‌په‌رستگا وهستاونو خه‌ڵكی فێر ده‌كه‌ن.) ئه‌وسا سه‌رۆك پاسهوانهكانو ئه‌فسه‌ره‌كان ڕۆیشتن نێرراوانیان بێتوندو تیژی هێنا، چونكه له‌گه‌ل ده‌ترسان به‌ردبارانیان بكه‌ن. كاتێ ڕایانگرتن له‌به‌رده‌م كۆڕه‌كه‌دا، كاهینی به‌رز لێیانی پرسی‌و ووتی: (به توندی فه‌رمانمان پێدان بــه‌م نــاوه خه‌ڵكی فێر مه‌كه‌ن، به‌ڵام ئێوه هه‌موو قودستان پڕكرد له فێركردنه‌كانتان، ده‌تانه‌وێ خوێنی ئه‌و پیاوه بخه‌نه ئه‌ستۆمان.(
پهترۆسو نێرراوان وه‌ڵامیاندایه‌وه: (ئێمه پێویسته زیاتر ملكه‌چی خودا بین نه‌ك خه‌ڵك!) ئه‌و عیسایه‌ی ئێوه له‌سه‌ر دار هه‌ڵتانواسی، خودای باوك‌و باپیرانمان له‌نێو مردووان‌دا زیندوویكرده‌وه. هه‌روه‌ها خودا به‌رزیكرده‌وه بۆلای ده‌سته ڕاستی خۆی، كردی به سهرۆكو ڕزگاركه‌ر هه‌تا تۆبه‌كردن‌و لـێ‌خۆش بوونی گوناه به ئیسرائیل ببه‌خشێ. جا ئێمه شایه‌تی ئه‌مه ده‌ده‌ین، هه‌روه‌ها ڕۆحی پیرۆزیش شایه‌تی ئه‌مه ده‌دا، ئه‌وه‌ی خودا به‌خشیویه‌تی به‌وانه‌ی ملكه‌چن بۆی.)
كاتێ ئه‌وانه‌ی كۆببوونه‌وه له‌وێ گوێیان له‌م قسانه بوو زۆر تووڕه‌بوون، ویستیان نێرراوان بكوژن. به‌ڵام یه‌كێ له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ناوی غه‌مالائیل بوو، مامۆستای شهریعهتو فهریسیبوو، هه‌موو گه‌ل ڕێزی لـێ‌ده‌گرت، هه‌ستاو فه‌رمانیدا نێرراوان بۆ ماوه‌یه‌ك ببرێنه ده‌ره‌وه. ئینجا به‌ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی ووت: (ئه‌ی پیاوانی ئیسرائیل، ئاگاداربن له‌وه‌ی ده‌تانه‌وی بیكه‌ن به‌م پیاوانه. ماوه‌یه‌كی كورت له‌مه‌وبه‌ر سوداس ناوێك هه‌ستاو خۆی به‌شتێك داده‌نا، نزیكه‌ی چوارسه‌د پیاو دوایكه‌وتن، به‌ڵام كوژراو ئه‌وانه‌ی دوای كه‌وتبوون بڵاوبوونه‌وه، ئیتر ناوی نه‌ما. ئینجا له كاتی ناونووسینه‌كه‌دا یه‌هوزای جه‌لیلی هه‌ستاو ژماره‌یه‌كی زۆر له‌خه‌ڵك ڕوویان تێ‌كردو شوێنی كه‌وتن، به‌ڵام ئه‌ویش له‌ناوچوو هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی شوێنی كه‌وتبوون بڵاوبوونه‌وه. جا ئێستا من ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م، دووربكه‌ونه‌وه له‌و پیاوانه‌و وازیان لـێ‌بهێنن، گه‌ر ئه‌م بیروباوه‌ڕو كاره له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه بێت، مسۆگه‌ر له‌ناوده‌چێ، به‌ڵام گه‌ر له‌لایه‌ن خوداوه بێ هه‌رگیز ناتوانرێ به‌رامبه‌ری ڕابوه‌سترێ، یاخود ده‌تانه‌وێ ببنه دوژمنی خودا‌ش؟(
ئیتر ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه به‌م ئامۆژگاریه كاریانكردو نێرراوانیان بانگ‌كرد، قامچیان لـێدانو فه‌رمانیان پێدان له‌مه‌ولا به‌ناوی عیسا كار نه‌كه‌ن، دوایی ئازادیانكردن.
به‌ڵام نێرراوان به‌دڵشادیه‌وه له‌هۆڵی دادگاكه هاتنه‌ده‌ره‌وه، چونكه ئه‌وان واحیسابكرا بوون شایانی ئه‌وه بن بێ‌نرخ سه‌یر بكرێن له‌پێناوی ناوی عیسا. جا ئه‌وانیش بێ‌ووچان هه‌موو ڕۆژێك له‌په‌رستگاو له ماڵان، خه‌ڵكیان فێرده‌كردو ڕایانده‌گه‌یاند كه عیسا مه‌سیحه.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.