Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
کردار 20
پۆڵس لهمهكدۆنیاو یۆنان
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و شڵه‌ژانه لهئهفهسۆس ته‌واوبوو، پۆڵس قوتابیه‌كانی بانگ كرد، ماڵئاوایی لێكردن‌و ووره‌ی به‌رزكردنه‌وه، ئه‌وسا به‌ره‌و ناوچه‌ی مه‌كدۆنیا ڕۆیشت، كاتێ به‌و ناوچانه‌دا تێده‌په‌ڕی ووره‌ی باوه‌ڕدارانی له‌هه‌موو لایه‌كدا به‌رز ده‌كرده‌وه. پاشان گه‌یشته یۆنان، له‌وێ سێ مانگی به‌سه‌ربرد، به‌ڵام كاتێ خۆی ئاماده‌كرد به‌ڕێگای ده‌ریا بچێ بۆ سوریا، زانی جووله‌كه‌كان پلانێكیان داناوه بۆ كوشتنی ئه‌وسا بڕیاریدا به‌ڕێگای مه‌كدۆنیا بگه‌ڕێته‌وه. لهگهشتهكه ئه‌مانه‌ی له‌گه‌ڵ بوو: سوپاتورسی كوڕی بورسی خه‌ڵكی بیریه، ئهرستهرخوسو سه‌كه‌ندوسی ته‌سالۆنیكی، غایوسو تیمۆساوسی ده‌ربه، تیخیكسو توروفیمسی ناوچه‌ی ئاسیا. ئه‌مانه پێشمان كهوتنو چاوه‌ڕێیان كردین لهترواس. به‌ڵام ئێمه دوای جه‌ژنی فه‌تیره‌ی جووله‌كه، به‌ڕێگای ده‌ریا چووین بۆ فیلیپی، پاش پێنج ڕۆژ گه‌یشتینه ترواس، چووینه لایان‌و حه‌وت ڕۆژ له‌وێ ماینه‌وه.
پۆڵس له‌تراوس
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كۆبووینه‌وه بۆ نان له‌تكردن، پۆڵس قسه‌ی بۆ ئاماده‌بووانكرد، تا نیوه‌ی شه‌و درێژه‌ی به ووتاره‌كه‌یدا، به‌یانیش ده‌یویست بڕوات. كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌ژوورێك بوو له‌نهۆمی سه‌ره‌وه، چرای زۆری لێ داگیرسابوو. له‌وێدا گه‌نجێك هه‌بوو ناوی ئه‌فتیخوس بوو له‌ناو په‌نجه‌ره‌كه‌دا دانیشتبوو، خه‌وێكی قورس دایگرتبوو، پۆڵسیش به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ووتاره درێژه‌كه‌ی، جا كوڕه له‌نهۆمی سێهه‌م كه‌وته‌خواره‌وه‌و به مردوویه‌تی هه‌ڵیان گرته‌وه. لێره پۆڵس هاته‌خواره‌وه خۆیدا به‌سه‌ری، گرتیه باوه‌شیو ووتی: (مه‌په‌شۆكێن، هێشتا ژیانی تیاداماوه!) دوایی پۆڵس چووه سه‌ره‌وه‌و نانی لهتكردو خواردی، ئیتر هه‌تا به‌ره‌به‌یان به‌رده‌وام بوو لهووتارهكهی، پاشان له‌وێ ڕۆیشت. ئه‌وسا كوڕه‌كه‌یان به‌زیندوویه‌تی هێنا، ئه‌مه‌ش دڵنه‌واییه‌كی گه‌وره‌بوو بۆیان.
له ترواسه‌وه بۆ میلیتوس
به‌ڵام ئێمه به‌كه‌شتی به‌ره‌و شاری ئه‌سۆس ڕۆیشتینو پێش پۆڵس كه‌وتین، له‌وێ چاوه‌ڕێی گـه‌یشتنمان كرد به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی بۆی دانابووین به‌پێ به‌دوامــان بێت. كاتێ پێمان گه‌یشت، له‌گه‌ڵ خۆمـان بردمــان، به‌ناو ئاو به‌ره‌و ده‌ربه‌ندی میتیلینی ڕۆیشتین. له‌وێش ڕۆیشتین، بۆ به‌یانی گه‌یشتینه به‌رامبه‌ر خیۆس، بۆ ڕۆژی دووه‌میش گه‌یشتینه سامۆس [دوای ئه‌وه‌ی له‌ترۆگیلیۆن ماینه‌وه]. هه‌روه‌ها له‌ڕۆژی سێهه‌م گه‌یشتینه میلیتۆس. جا پۆڵس بڕیاری دابوو بهئهفهسۆسدا تێنه‌په‌ڕێت، نه‌وه‌ك داوای لێبكه‌ن ماوه‌یه‌ك بمینێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌له‌ی بوو به‌ڵكو بتوانێ له‌ڕۆژی په‌نجاهه‌مین بگاته قودس.
ووته‌ی پۆڵس بۆ پیرانی ئه‌فه‌سۆس
لهمیلیتوسهوه پۆڵس ناردی به شوێن پیرانی كۆمه‌ڵی باوه‌ڕدارانی ئه‌فه‌سۆس. كاتێ گه‌یشتنه لای پێی‌ووتن: (ده‌زانن هه‌ڵسوكه‌وتم چۆن بوو له‌گه‌ڵتان به‌درێژایی ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵتان به‌سه‌رمبرد، له‌یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه كه هاتمه ناوچه‌ی ئاسیا، خزمه‌تی خوداوه‌ندم ده‌كرد به‌فرمێسكی زۆر‌و به‌ملكه‌چییه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌زانن چه‌ند ناخۆشیم تووش هات به‌هۆی پیلانی جووله‌كه‌كانه‌وه. له‌هه‌ر شتێك سوودی هه‌بێ كه‌موكوڕیم نه‌كردووه له‌گه‌ڵتان، به‌ڵكو ماڵ بهماڵو به‌ئاشكرا بۆم باسكردوونو فێرمكردوون. هه‌روه‌ها شایه‌تیم بۆ جووله‌كه‌و یۆنانیه‌كان داوه تا تۆبه له‌لای خودا بكهنو باوه‌ڕبهێنن به‌عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند. جا ئه‌مڕۆ به‌ڕۆحی پیرۆزه‌وه بهستراومو ده‌چم بۆ قودس، له‌وێ نازانم چی دێته ڕێم. ڕۆحی پیرۆز له‌هه‌موو شارێك بۆی ڕۆیشتووم ئاگاداری كردووم له‌و گرتن‌و ناخۆشیانه‌ی چاوه‌ڕێم ده‌كات. به‌ڵام نرخم بۆ ژیانی خۆم دانه‌ناوه، خۆشم به‌گرانبه‌ها دانانێم، چونكه به ئه‌ركی سه‌رشانم ههڵدهستمو ئه‌و كاره‌ی له‌عیسای خوداوه‌ند وه‌رمگرتووه ته‌واوی ده‌كه‌م، هه‌تا شایه‌تی بۆ مزگێنی به‌ره‌كه‌تی خودا بده‌م. ئیتر من ده‌زانم له‌ئه‌مڕۆ به‌دواوه ده‌موچاوم نابینن، ئێوه ئه‌وانه‌ن كه به‌ناو هه‌مووتان ده‌گه‌ڕام‌و پادشاهێتی خودام ڕاده‌گه‌یاند. له‌به‌رئه‌وه ئه‌مڕۆ شایه‌تی بۆ هه‌مووتان ده‌ده‌م، من له‌خوێنی هه‌مووتان بێ‌تاوانم، چونكه دوانه‌كه‌وتم له‌ڕاگه‌یاندنی هه‌موو مه‌به‌سته‌كانی خودا بۆتان.
(كه‌واته ئاگاتان له‌مێگه‌ل بێ ئه‌وه‌ی ڕۆحی پیرۆز ئێوه‌ی وه‌ك سه‌رپه‌رشتیكه‌ر بۆ داناوه، تا ئێوه پارێزگاری كۆمه‌ڵی باوه‌ڕدارانی خودا بكه‌ن ئه‌وه‌ی به‌خوێنی ڕۆڵه‌كه‌ی به‌ده‌ستی هێناوه. من ده‌زانم پاش ڕۆیشتنم گورگی ڕفێنه‌ر دێته ناوتان، به‌زه‌یی به مێگه‌له‌كه نایه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له‌ناوتان چه‌ند كه‌سێك په‌یدا ده‌بن ڕێگای خوارو چه‌وت فێر ده‌كه‌ن، تا قوتابیه‌كان بۆلای خۆیان ڕاكێشن. له‌به‌رئه‌وه ئێشك بگرن‌و بیربكه‌نه‌وه، من بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ شه‌و و ڕۆژ به فرمێسكه‌كانی چاوم ئامۆژگاری یه‌كه یه‌كه‌تانم كرد. جا ئێستا ده‌تانده‌مه ده‌ست خودا‌و ووشه‌ی به‌ره‌كه‌تی، ئه‌و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه بنیادتان بكات‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پیرۆزكراون میراتتان پێ‌ببه‌خشێ.
(ڕۆژێ من حه‌زم له‌زیو یا زێڕ یا جلی كه‌س نه‌كرد. ئێوه ده‌زانن من به‌م دوو ده‌سته ئیشم كردووه تا پێویستی خۆم‌و هاوڕێكانم به‌ده‌ست بهێنم. من به‌ڕوونی بۆم ده‌رخستن چۆن پێویسته ڕهنجبدهین. تا یارمه‌تی نه‌داران بده‌ین، به‌مه‌ش ووشه‌كانی عیسای مه‌سیحمان بیرده‌كه‌وێته‌وه كه ده‌ڵێ: (به‌خشین خۆشتره له‌وه‌رگرتن.) دوای ئه‌م قسانه پۆڵس له‌گه‌ڵ هه‌موویان چۆكیداداو نوێژیكرد. ئه‌وسا هه‌موویان زۆر گریان، باوه‌شیان كرد بهپوڵسداو به‌گه‌رمی ماچیانكرد. ئیتر زۆر دڵته‌نگ بوون، به‌تایبه‌تی چونكه پێی‌ووتن جارێكیكه ده‌موچاوی نابیننه‌وه، ئینجا تا لای كه‌شتیه‌كه له‌گه‌ڵی ڕۆیشتن.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.