Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
دووەم کۆرنسۆس 9
به‌خشین بهدڵشادیهوه
من به‌پێویستی نازانم له‌باره‌ی یارمه‌تیدانی خوشك‌و برا پیرۆزه‌كان بۆتان بنووسم، چونكه ئاماده‌ییتان دهزانمو شانازیم پێوه كردووه لای مهكدۆنیهكانو پێم ووتن، ناوچه‌ی ئه‌خائیه له ساڵی ڕابوردووه‌وه ئاماده‌ن، ئه‌م دڵگه‌رمیه‌ی ئێوه بووه هۆی هاندانی زۆربه‌یان. من ئه‌و برایانه‌م نارده لاتان، تا وا ده‌رنه‌كه‌وێ شانازیمان له‌و باره‌یه‌وه هه‌روا به‌خۆڕایی بوو بێت، به‌ڵكو ده‌مه‌وێ به‌ته‌واوی ئاماده‌بن به‌و شێوه‌یه‌ی باسمكردووه. تا شه‌رمه‌زار نه‌بین به‌رامبه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه زۆره‌ی هه‌مانه پێتان، كاتێ هه‌ندێ لهمهكدۆنیهكان هاتن له‌گه‌ڵمان بۆ لاتان‌و بینیان ئێوه ئاماده نین. له‌به‌رئه‌وه به‌پێویستم زانی داوا له‌و برایانه بكه‌م كه پێش من بۆ لاتان دێن، سه‌رپه‌رشتی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌خشینه بكه‌ن كه به‌ڵێنتان داوه بیده‌ن، تاكو ئاماده‌بێ، هیوادارم ئه‌مه‌ش ده‌ربڕینێك بێ لهدهستو دڵفراوانیتان نه‌ك وه‌ك سه‌رانه.
له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی كه‌م بچێنێ، كه‌م دروێنه ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی زۆر بچێنێ، زۆر دروێنه ده‌كات. با هه‌ر یه‌كه‌تان ئه‌وه‌نده‌ی خۆی ده‌یه‌وێ بیدا، ئه‌مه‌ش با به ئاره‌زووی خۆی بێ نه‌ك به ناچاری، چونكه ئه‌وه‌ی به‌دڵخۆشیه‌وه ده‌به‌خشی خودا خۆشیده‌وێ. خودا‌ش ده‌توانێ هه‌موو به‌ره‌كه‌تتان پێ ببه‌خشێ تا پڕی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كاتێك‌و له‌هه‌موو شتێك بــه‌گوێره‌ی پێویستتان هه‌بێ هه‌روه‌ها تـا پێتان ببـه‌خشــێ بـه‌پڕییه‌وه بۆ هه‌موو كردارێكی باش. هه‌روه‌ك لهزهبوور نووسراوه: [[بهدهستو دڵفراوانیه‌وه یارمه‌تی هه‌ژارانیدا، ڕاستودروستیهكهی تاهه‌تایه ده‌مێنێته‌وه.]] جا ئه‌و خودایه‌ی تۆ‌و ده‌دات به جوتیارو نان ده‌به‌خشێ بۆ خۆراك، تۆ‌و به ئێوه‌ش دهداتو دروێنه‌ی ڕاستودروستیتان زیاد ده‌كات. له‌هه‌موو شتێك ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن، تا هه‌موو كاتێ دڵفراوانبن، به‌مه‌ش ده‌بینه هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر سوپاسی خودا بكه‌ن. هه‌ستانتان به‌م خزمه‌ته پیرۆزه ته‌نها پێویستیه‌كانی برا پیرۆزه‌كان جێ‌به‌جێ ناكات، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر سوپاسی خودا بكه‌ن. به‌تاقیكردنه‌وه‌ی خزمه‌ته‌كه‌تان، ده‌بنه مایه‌ی ستایشكردنی خودا به‌هۆی ملكه‌چیتان لهدانپیانان به‌مزگێنی مه‌سیح، هه‌روه‌ها دڵفراوانیتان له‌به‌شداریكردن له‌گه‌ڵ ئهوانو له‌گه‌ڵ هه‌مووان. ئه‌وان نوێژتان بۆ دهكهنو به‌په‌رۆشن بۆ بینینتان، چونكه به‌ره‌كه‌تی خودا كه له‌سه‌رووی بیری مرۆڤه له ئێوه‌دا ده‌ركه‌وت. سوپاس بۆ خودا به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌خشینه‌ی كه به‌ده‌م باسی ناكرێ.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.