Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
دووەم کۆرنسۆس 10
به‌رگری پۆڵس له‌خزمه‌ته‌كه‌ی
من پۆڵسم، به‌ڕۆح سووكی‌و نیانی مه‌سیح داواتان لێده‌كه‌م، من ساكارم كاتێ ڕووبه‌ڕووم له‌گه‌ڵ ئێوه، به‌ڵام زۆر چــاونه‌ترسم سه‌باره‌ت به ئێوه كاتێ لێتان دوورم. ناچارم مه‌كه‌ن به‌ڕاستی ڕهقبم له‌گه‌ڵتان كاتێ دێم بۆ لاتان، به‌تایبه‌تی لــه‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی وا بیرده‌كه‌نه‌وه به‌پێی خواستی له‌ش هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌م. ڕاسته ئێمه مـرۆڤینو له‌م جیهانه‌دا ده‌ژین به‌ڵام ئێمه وه‌ك خـه‌ڵكی ئه‌م جیهانه شه‌ڕ ناكه‌ین. چونكه ئه‌و چه‌كه‌ی شه‌ڕی پێ ده‌كه‌ین جـیهانی نییه، به‌ڵكو چه‌كی خودایه، توانای له‌ناوبردنی هه‌موو قه‌ڵایه‌كی پته‌وی هه‌یه. هه‌موو شهڕهقسهیهكو هه‌موو شتێك له‌ناوده‌بین كه خۆی ده‌رده‌خات بۆ به‌رهه‌ڵستی زانیاری خودا، هه‌روه‌ها هه‌موو بیرێكی مرۆڤانه به‌دیـل ده‌گـرین بۆ ملكه‌چی مه‌سیح. ئاماده‌ین سزای هـه‌مـوو كارێكی یاخیبووانه بده‌ین، گه‌ر ئێوه به‌ته‌واوی گوێڕایه‌ڵی خودا بن.
ڕاستییه‌ك هه‌یه پێویسته چاوی لێ‌نه‌پۆشرێ‌و ڕووبه‌ڕووی بنه‌وه. كاتێ یه‌كێك له‌و باوه‌ڕه‌دابێ سه‌ر به‌مه‌سیحه، با بێته‌وه یادی ئه‌و چه‌ند سه‌ر به‌مه‌سیحه، ئێمه‌ش هه‌روه‌ها. من شه‌رم ناكه‌م، گه‌ر بێت‌و تۆزێ زیاتر له‌وه‌ی پێویسته شانازیم به‌و ده‌سه‌ڵاته كردبێ كه خودا داویه‌تی پێمان، ئه‌مه‌ش بۆ بنیادنانتانه نه‌ك بۆ ڕووخاندنتان. نامه‌وێ وا ده‌ركه‌وم كه هه‌وڵ ده‌ده‌م به نامه‌كانم بتانترسێنم. چونكه هه‌ندێك ده‌ڵێن: (نامه‌كانی توندوتیژو به‌هێزه، به‌ڵام ئاماده‌بوونی خۆی كاریگه‌ر نییه‌و قسه‌كانی به‌تاڵه.) با ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌مه ده‌ڵێ بزانێ، ئه‌و شتانه‌ی له‌نامه‌كانم دهینووسمو له‌وێ نیم، هه‌مان شت ده‌كه‌م كاتێ خۆم هاتم بۆ ئه‌وێ.
ئێمه ناوێرین خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه به‌راورد بكه‌ین یاخود خۆمان بخه‌ینه ڕیزی ئه‌وانه‌ی شانازی به‌خۆیان ده‌كه‌ن. كاتێ خۆیان به خۆیان به‌راورد دهكهنو ده‌پێون، ئیتر هیچ تێناگه‌ن! به‌ڵام ئێمه زیاد له‌ئاستی پێویست شانازی به‌خۆمان ناكه‌ین. به‌ڵكو به‌و شێوه‌یه‌ی بگونجێ له‌گه‌ڵ ئه‌و سنووره‌ی خودا بۆی داناوین تا ئه‌و ئاسته‌ی بتوانین بگه‌ینه لاتان. ئێمه سنووری خۆمان نابڕینو واش داینانێین پێتان نه‌گه‌یشتووین، چونكه ئێمه یه‌كه‌م كه‌س بووین هاتینو مزگێنی مه‌سیحمان پێ‌ڕاگه‌یاندن. شانازی ناكه‌ین زیاتر له‌پێویست به ماندووبوونی خه‌ڵكی، به‌ڵكو هیوادارین باوه‌ڕتان به‌هیز بێ‌و ماوه‌ی كاركردنمان له‌نێوانتان فراوان بێ، تا مزگێنی بۆ دوورتر له‌ووڵاتانی ئێوه ببه‌ین، نابێ شانازی بكه‌ین به‌و كاره‌ی یهكێكیتر كردوویه‌تی. [[ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ شانازی بكات، با شانازی به‌خوداوه‌ند بكات.]] چونكه ئه‌وه‌ی خوداوه‌ند ستایشی بكات په‌سه‌ند كراوه، نه‌ك ئه‌وه‌ی ستایشی خۆی بكات.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.