Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
دووەم کۆرنسۆس 11
پۆڵسو نێرراوه درۆزنه‌كان
هیوادارم له‌ئاستی هه‌ندێ گێلایه‌تی من ئارام بگرن، هه‌رچه‌نده به‌ڕاستی ئارام ده‌گرن. من دڵگه‌رمیه‌كی خودایی دایگرتووم سه‌باره‌ت به ئێوه، چونكه نیشانم كردوون بۆ مرۆڤێك كه مه‌سیحه‌و ده‌مه‌وێ پێشكه‌شی ئه‌وتان بكه‌م وه‌ك كچێكی بێگه‌رد كه ته‌نها ه‌ی مێرده‌كه‌یه‌تی. به‌ڵام ده‌ترسم ئه‌مه‌م بۆ نه‌كرێ، هه‌روه‌ك چۆن ماره‌كه توانی حه‌وا له به‌هه‌شت به فێڵ هـه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێ، هه‌رواش ده‌توانرێ ئێوه له دڵسۆزی‌و پاكی مه‌سیح دووربخرێنه‌وه‌و چه‌واشه بكرێن. چونكه گه‌ر هه‌ندێ كه‌س هاتنه لاتان‌و عیسایه‌كی تریان ڕاگه‌یاند جگه لــه‌وه‌ی پێمان ڕاگه‌یاندن، یاخود ڕۆحێك وه‌رگرن جگه له‌و ڕۆحه‌ی وهرتانگــرتووه، یان مـزگێنییهكیتر قبوڵ بكه‌ن جگه له‌وه‌ی قبوڵتانكرد، ئه‌وا خۆتانی ده‌ده‌نه ده‌ست به‌وپه‌ڕی ئاماده‌ییه‌وه. له‌و باوه‌ڕه‌دام من نرخم كه‌متر نییه له‌و نێرراوه ناودارانه. له‌وانه‌یه لـه‌قـسه‌كـردن ئه‌وه‌نده زمـانپاراو نه‌بم، به‌ڵام زانیاریم هــه‌یه، له هه‌موو شتێكیش ئه‌وه‌مان بۆتان ڕوونكرده‌وه.
ئایا من گوناهم كردووه كاتێ به‌خۆڕایی مزگێنی خودام بۆ داون‌و خۆم نزمكــردهوه هــه‌تا ئێوه به‌رزبنه‌وه؟ من دزیم له كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره‌كانی تر ده‌كرد، كاتێ پاره‌م لێ‌وه‌رگرتن له‌جیاتی ئه‌و خزمه‌ته‌ی بۆ ئێوه‌ی ده‌كه‌م، هیچ قورساییه‌كم نه‌خستبووه سه‌ر شانتان، له‌كاتی پێویستیم كه له‌ناوتان بووم، چونكه ئه‌و برایانه‌ی لهمهكدۆنیاوه هاتبوون پێویستیه‌كانمیان جێ‌به‌جێ‌كرد. به‌م شێوه‌یه سوور بووم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆم بپارێزم له‌وه‌ی قورسایی بخه‌مه سه‌ر شانتانو سووریش ده‌بم. وه‌ك ڕاستی مه‌سیح له‌من دایه، هیچ كه‌سێ ناتوانێ له‌ناوچه‌ی ئه‌خائیه ئه‌م شانازیه‌م لـێ بسێنێته‌وه. به‌ڵام بۆچی؟ ئایا چونكه من ئێوه‌م خۆشناوێ؟ خودا ده‌زانێ من چه‌ند ئێوه‌م خۆشده‌وێ!
لــه‌گــه‌ڵ ئه‌مــانه‌ش ئه‌وه‌ی ده‌یكـه‌م له‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بم، هه‌تا بیانوی ئه‌وانه ببڕم كه ده‌یانه‌وێ وای ده‌ربخه‌ن ئه‌وانیش وه‌كــو ئێمه‌ن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی شانازی پێوه ده‌كه‌ن. ئه‌وانه نێرراوی درۆزن‌و ئیشكه‌ری فێڵبازن خۆیان لــهشێوهی نێرراوی مه‌سیح ده‌رده‌خه‌ن. جێی سه‌رسوڕمان نییه، چونكه شه‌یتان خۆی له‌شێوه‌ی فریشته ده‌رده‌خات. كه‌واته شتێكی سه‌یر نییه گه‌ر خزمه‌تكارانی له‌شێوه‌ی خزمه‌تكاری ڕاستودروستی خۆیان ده‌رخه‌ن. دواڕۆژی ئه‌وانه به‌پێی كرداریانه.
ئازاری پۆڵس له‌خزمه‌تی مه‌سیح
من جارێكی‌تر دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه، كه‌س من به‌نه‌زان دانه‌نێ، به‌ڵام گه‌ر بێت‌و من وا دابنێن، ئه‌وا وه‌ك نه‌زانێك قبوڵم بكه‌ن، تاكو منیش تۆزێ شانازی به‌خۆم بكه‌م. ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یڵێم به‌گوێره‌ی خوداوه‌ند نییه، به‌ڵكو وه‌ك نه‌زانێك ده‌یڵێم كه به‌باوه‌ڕ شانازی به‌خۆی ده‌كات، چۆن زۆر له‌خه‌ڵكی ده‌یانه‌وێ شانازی به‌شتی ئه‌م جیهانه بكه‌ن، منیش ده‌مه‌وێ جارێك ئه‌و شانازیه به‌خۆم بكه‌م. جا ئێوه به‌دڵشادیه‌وه له‌نه‌زانان قبوڵ ده‌كه‌ن، چونكه خۆتان ئه‌وه‌نده تێگه‌یشتوون! چونكه قبوڵ ده‌كه‌ن له‌وانه‌ی ده‌تانكه‌ن به‌كۆیله یان نێچیر، یاخود خۆیان به‌گه‌وره داده‌نێن به‌سه‌رتان، تاڵانتان ده‌كه‌ن، لهدهمو چاوتان ده‌ده‌ن. من ئێستا شه‌رمه‌زارم، پێویسته بڵێم ئێمه چه‌ند لاواز بووین سه‌باره‌ت به‌م شتانه!
به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی من وه‌ك نه‌زانێك ده‌دوێم، هه‌رچیه‌ك ئه‌وان ده‌توانن به‌چاونه‌ترسیه‌وه شانازی پێوه بكه‌ن منیش هه‌روه‌ها ده‌توانم. گه‌ر بێت‌و ئه‌وان عیبرانی بن؟ منیش هه‌روه‌ها. یان ئیسرائیلی؟ منیش هه‌روه‌ها. یاخود له‌نه‌وه‌ی ئیبراهیم؟ منیش هه‌روه‌ها. یان خزمه‌تكاری مه‌سیح؟ من له‌وان زیاتر (وه‌ك شێتێك قسه‌ده‌كه‌م.) زۆر زیاتر ماندووبووم، به‌ندیخانه‌م زیاتر چێشتووه، زۆر زیاتر داركاری كراوم، چه‌ندین جار مردنم به‌چاو بینیوه. جووله‌كه‌كان به‌قامچی پێنج جار سی‌و نۆ قامچیان لـێداوم، هه‌روه‌ها سێ جار داركاریكراوم، جارێك خه‌ڵك به‌ردبارنیان كردووم، سێ جار لهكهشتیدا بووم‌و شكاوه، جارێكیان شه‌و و ڕۆژێكی ته‌واو له‌ناو ئاوی ده‌ریا ماومه‌وه. به‌هوێ گه‌شتی زۆرم هه‌میشه كه‌وتوومه مه‌ترسی ڕووبار‌و مه‌ترسی دزو جه‌رده، هه‌روه‌ها مه‌ترسی گهلهكهمو مه‌ترسی میلله‌تان، مه‌ترسی لهشارهكانو مه‌ترسی لهدهشتو مه‌ترسی له‌ده‌ریاو مه‌ترسی برایانی درۆزن. زۆر تووشی زهحهمهتیو ماندووییو شه‌ونخونی زۆر، برسێتی‌و تینوێتی‌و ڕۆژوگرتنی زۆر، سه‌رماو ڕووتی بووم. ئه‌مانه‌ش هه‌موو له‌لایه‌ك، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ده‌بێ زیاتر خه‌می هه‌موو كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره‌كان بخۆم. جا كێ هه‌یه لاواز بێ‌و من له‌گه‌ڵی لاواز نه‌بم؟ یاخود كێ هه‌یه بكه‌وێته گوناه‌و من له‌خه‌فه‌تا بۆی نه‌سووتێم؟
گه‌ر بێت‌و شانازی به‌خۆم بكه‌م، ئه‌وا شانازی به‌ده‌رخستنی لاوازیم ده‌كه‌م. خودای باوكی عیسای خوداوه‌ندمان ده‌زانێ درۆ ناكه‌م ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه پیرۆزه، ئه‌و پارێزگاره‌ی له‌لایه‌ن هارتسی پادشاوه بۆ شاری دیمه‌شق دانرابوو، چاودێرییه‌كی زۆری خستبووه سه‌ر شاری دیمه‌شق بۆ گرتنم، به‌ڵام منیان خسته ناو سه‌به‌ته‌و له‌په‌نجه‌ره‌ی شووره‌ی چوار ده‌وری شاره‌كه منیان شۆڕكرده خواره‌وه، ئیتر به‌و شێوه‌یه ڕزگارم بوو له‌ده‌ستی.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.