Skip to content
BibleKenya

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

دووەم کۆرنسۆس 12

بینینی پۆڵس‏و دڕكی له‌ش

پێویسته‌ شانازی بكه‌م، هه‌رچه‌نده‌ هیچ سوودی نییه‌، به‌رده‌وام ده‌بم له‌سه‌ر بینین‏و ئه‌و شتانه‌ی خوداوه‌ند بۆم ئاشكرا ده‌كات. من پیاوێك ده‌ناسم له‌مه‌سیحدا بوو، پێش چوارده‌ ساڵ فڕاندیان بۆ سێهه‌م ته‌به‌قه‌ی ئاسمان. ئایا به‌ له‌شه‌وه‌ بوو یاخود بێ‌ له‌ش؟ نازانم! ‏خودا ده‌زانێ‌. هه‌روه‌ها ده‌زانم ئه‌و پیاوه‌ بۆ به‌هه‌شــت فــڕێندرا، به‌له‌شه‌وه‌ بوو یاخــود بێ‌ لــه‌ش؟ نازانم! خـودا ده‌زانێ‌. ‏له‌وێ‌ گوێی له‌ قسه‌یه‌ك بوو مرۆڤ نابی بیڵێ‌و ناتوانێ‌ باسی بكات. ســـه‌باره‌ت به‌و پیـاوه‌ شــانازی ده‌كه‌م، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌خۆم شانازی ناكه‌م، ته‌نها به‌ لاوازیه‌كانم شانازی ده‌كه‌م. گه‌ر بێتو بمه‌وێ‌ شانازی به‌ خۆمه‌وه‌ بكه‌م، بێ‌ مێشكی نییه‌، چونكه‌ من ڕاستی ده‌ڵێم، به‌ڵام من ده‌ترسم له‌وه‌ی یه‌كێك وا له‌ من بگات زیاتر له‌وه‌ی ده‌یبینن‏و لێم ‎ده‌بیستن. تا لووت‎به‌رز نه‌بم به‌و شته‌ گــه‌ورانه‌ی خودا بۆی ئاشكرا كردووم، دڕكێكم لێدرا له‌له‌شم، وه‌ك له‌نێرراوی شه‌یتان بێت، تا ئازارم بداو خۆم هه‌ڵنه‌كێشم. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سێ‌ جار له‌خودا پاڕامــه‌وه‌ ئه‌وه‌م لــه‌‏كۆڵ بكـاته‌وه‌، به‌ڵام خــودا پێی ووتم: (به‌ره‌كـه‌تی منت به‌سه‌، چونكــه‌ توانای من له‌لاوازی ته‌واو ده‌بێ‌.) له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌دڵشادیه‌وه‌ شانازی به‌ لاوازی خۆم ده‌كه‌م، هــه‌تا توانای مــه‌سیح بێته‌ سه‌رم، جا له‌پێناوی مـه‌سیح، ڕازی ده‌بم به‌رگه‌ی لاوازیو سووكایه‌تی‏و ناخۆشیو چــه‌وسانه‌وه‌و ماڵوێرانی بگــرم، چــونكه‌ هــه‌ر كاتێ‌ لاوازبم به‌هێز ده‌بم.

ناچارتان ‎كردم وه‌ك شێتم لـێ‌ بێت! چونكه‌ كه‌متر نیم له‌‏نێرراوه‌ ناوداره‌كان، هــه‌رچه‌نده‌ هیچ نیم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویست بوو له‌سه‌رتان ستایشم بكه‌ن. ئه‌و نیشانانه‌ی نێرراو ده‌رده‌خات، به‌وپه‌ڕی ئارام‏گرتنه‌وه‌ له‌نێوانتان ئه‌نجامــم داوه‌، به‌هۆی نیشانه‌و كاری سه‌رسوڕهێنه‌رو كرداره‌وه‌. ئایا ئێوه‌م به‌كه‌متر زانیوه‌ له‌كۆمه‌ڵه‌ باوه‌ڕداره‌كانی تر، جگه‌ له‌وه‌ش بارگرانیم نه‌بووه‌ بۆ ئێوه‌؟ گه‌ر وایه‌ له‌م هه‌ڵه‌یه‌م ببورن!

ئێستا ئاماده‌م بۆ سێهه‌م جار بۆ لاتان بێم، هه‌روه‌ها نابمه‌ بارگرانی به‌ســه‌رتان، چونكـه‌ خــۆتانم ده‌وێ‌ نه‌ك پاره‌تان. لـه‌به‌رئه‌وه‌ی ‏ڕۆڵه‌ پاره‌ بۆ دایك‏و باوك كــۆناكـه‌نه‌وه‌، به‌ڵكو له‌سه‌ر دایك‏و باوكــه‌ بۆ ڕۆڵه‌كانیان ئه‌وه‌ بكه‌ن. به‌ دڵشادیه‌وه‌ پاره‌و هه‌رچیه‌كم هه‌یه‌ خه‌رجـی ده‌كه‌م له‌پێناوی ئێوه‌. ‏گه‌ر ئێوه‌م زۆرتر خۆشه‌ویست، ئایا كه‌متر منتان خۆش ده‌وێ؟ به‌ڵام با وابێ‌ من بارگرانیم نه‌بووه‌ بۆ ئێوه‌. ئێوه‌ ده‌ڵێن: من كابرایه‌كی فێڵبازم‏و به‌ فێڵ ده‌ستم به‌سه‌رتان‏دا گرتووه‌. ئایا به‌هۆی ئه‌وانه‌ی ناردوومه‌ بۆ لاتان فێڵم لێ‌ كردوون؟ كاتێ‌ له‌سه‌ر داواكاری من تیتۆس له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌‏برایان هات بۆ لاتان، ئایا تیتۆس فێڵی لێكردوون؟ ئایا ئێمه‌ به‌ هه‌مان ڕۆح كار ناكه‌ین، به‌هه‌مان ڕێگادا ناڕۆین؟

ئایا ئێوه‌ له‌و باوه‌ڕه‌دان، ئێمه‌ ئه‌م هه‌موو شته‌ی ده‌یڵێین بۆ به‌رگریكردنه‌ له‌ خۆمان؟ به‌ڵام ئه‌ی خۆشه‌ویستان ئێمه‌ له‌به‌رده‌م خودا له‌مه‌سیحدا ده‌دوێن‏و هه‌مووی بۆ بنیادنانتانه‌. من ده‌ترسم كاتێ‌ بێم بۆ لاتان، به‌ شێوه‌یه‌ك بتانبینم كه‌ نامه‌وێ‌، ئێوه‌ش به‌ شێوه‌یه‌ك من ببینن ‎كه‌ نه‌تانه‌وێ‌. به‌واتای له‌ نێوانتان ناكۆكی، چاوپیسی، توڕه‌یی، خۆویستی، بوختان، قسه‌ هێنان‏و بردن، له‌خۆبایی، به‌ڕه‌ڵڵایی هه‌بێ. من ده‌ترسم كاتێ‌ بێم بۆ لاتان خودا نزمم بكات له‌نێوانتان، به‌وه‌ی زۆر خه‌فه‌ت بخۆم بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌پێشا گوناه‌و هه‌ڵه‌یان ‎كردووه‌، كه‌چی تۆبه‌یان نه‌كردووه‌ له‌وه‌ی كردوویانه‌ له‌ گڵاویو داوێن پیسی‏و به‌دڕه‌وشتی.

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.