Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
دووەم کۆرنسۆس 13
خۆتان تاقیبكه‌نه‌وه
ئه‌مه سێهه‌م جاره دێم بۆ لاتان، [[هه‌ر مــه‌سه‌له‌یه‌ك پێویـسته به‌شایه‌تی دووان یان سـیان بچه‌ســپێ.]] جاری پێشوو كـه لاتان بووم ئێوه‌م ئاگـاداركـرده‌وه، ئێستاش جارێكی‌تر له‌م نامه‌یه ئه‌وانه‌ی جـاران گــوناهیان كردووه له‌گه‌ڵ هــه‌مــوو ئه‌وانیتر ئاگاداریان دهكــهمـهوهو پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نم گه‌ر هــاتوو جــارێكیتر بۆ لاتان بێم به‌زه‌ییم به كـه‌س نایه‌ته‌وه، چــونكــه ئێوه داوای به‌ڵگه له‌من ده‌كه‌ن كه‌وا عیسا به‌هۆی مــن ده‌دوێ لــه‌گه‌ڵتان. ئه‌و سه‌باره‌ت به ئێوه لاواز نییه، به‌ڵكــو به‌توانــایه لــه‌ناوتان. ڕاسته عیسا له‌لاوازی له‌خاچدرا، به‌ڵام ئێستا زیندووه به‌هۆی توانای خوداوه، چونكه ئێمه لاوازین لــه‌ئه‌ودا، به‌ڵام لــه‌لایه‌ن ئێو ئێمه پێویسته لــه‌ئه‌ودا بژین به‌هێزو توانای خودا. جــا خــۆتان تاقــیبكه‌نه‌وه‌و سه‌یری خۆتان بكه‌ن بزانن به باوه‌ڕ ده‌ژیـن! له‌خــۆتان بكــۆڵنه‌وه، ئایا نازانن عیسای مــه‌سیح لـهناوتاندایه؟ گــه‌ر ئه‌مه نه‌زانن ئه‌وا ئێوه سه‌رنه‌كـه‌وتوون لــه‌تاقیكردنه‌وه. به‌ڵام هــیوادارم، بزانن ئێمه له‌و تاقـــیكـردنه‌وه‌یه ده‌رچـووین. ئێمه نوێژ ده‌كـــه‌ین بۆ خودا تا یارمــه‌تیتان بدات‌و هــه‌ڵه نه‌كـه‌ن، ئه‌مه‌ش لــه‌به‌رئه‌وه نییه تا ده‌ركــه‌وێ ئێمه مرۆڤی چاكین، به‌ڵكو ته‌نهــا بۆ ئـه‌وه‌یه ئێوه چی چاك‌و ڕاسـته بیـكه‌ن، هــه‌رچـه‌نده خه‌ڵكی به ســه‌رنه‌كـه‌وتوومان دابنێن. چونكه ناتوانین هــیچ شــتێ بكه‌ین دژی ڕاستی، به‌ڵكو ده‌مـانه‌وێ خزمه‌تی بكـه‌ین. ئه‌وسـا چـه‌ند دڵشاد ده‌بین گــه‌ر لـه بێ هــێزی ئێمـه ئێوه به‌هێز بن، نـوێژی ئێمــه‌ش بۆ تـه‌واوی ئـێوه‌یـه. وا پێــش ئــه‌وه‌ی بۆ لاتان بێم هــه‌مــوو شتێكم بۆ نووسین، هه‌تا كــاتێ هــاتم بۆ لاتان ناچار نه‌بم به ڕه‌قی له‌گه‌ڵتان بجوڵێمه‌وه، چـونكه خــوداوه‌ند ده‌ســه‌ڵاتی داوه پێم تا بنیادتان بكـــه‌م نه‌ك هــهڵــتانبوهشێنم.
هاندان‌و سڵاوی كۆتایی
لـه‌كـۆتاییدا ئه‌ی برایان، خواحافیز، بۆ ته‌واوی هه‌وڵبده‌ن، ئاگاتان لـه‌داواكاریه‌كانم بێ، ڕێك بكه‌ون، له‌گه‌ڵ یه‌كتری به‌ئاشتی بژین، ئه‌وسا خودای ئاشتی‌و خۆشه‌ویستی لـه‌گــه‌ڵتان ده‌بێ. به‌مــاچی پیرۆز سڵاو له‌یه‌كتری بكه‌ن. هه‌موو خوشــكو برا پیرۆزه‌كــانی ئێره سڵاوتان لـێ ده‌كه‌ن.
بابه‌ره‌كه‌تی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمانو خۆشه‌ویستی خودا‌و به‌شــداری ڕۆحی پیرۆز له‌گه‌ڵ هه‌مــووتان بێ.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.