Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
گەلاتیا 1
له‌پۆڵسه‌وه، ئه‌وه‌ی نه‌له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌و نه به‌هۆی خه‌ڵك نێرراوه، به‌ڵكو له‌لایه‌ن عیسای مهسیحو خودای باوك ئه‌وه‌ی مه‌سیحی له‌نێو مردووان زیندووكرده‌وه. هه‌روه‌ها له‌هه‌موو ئه‌و خوشك‌و برایانه‌ی لێره له‌گه‌ڵمدان. بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵه باوه‌ڕدارانه‌ی له‌ناوچه‌ی غه‌ڵاتیه‌ن. با ئاشتی‌و به‌ره‌كه‌تی خودای باوك‌و عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندتان له‌گه‌ڵ بێ، ئه‌وه‌ی خۆی كرد به قوربانی له‌پێناوی گوناهه‌كانمان، تا ڕزگارمان بكات له‌م جیهانه خراپه‌ی ئێستا، به‌پێی خواستی خودای باوكمان. بۆ ئه‌وه شكۆمه‌ندی تاهه‌تایه. ئامین.
مزگێنییه‌كی دیكه نییه
من سه‌رم سوڕماوه. چۆن وا به‌خێرایی واز له‌و كه‌سه ده‌هێنن كه به‌به‌ره‌كه‌تی مه‌سیح بانگی كردوون، شوێنی مزگێنییه‌كی دیكه ده‌كه‌ون؟ مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه مزگێنیه‌كی دیكه هه‌بێ، به‌ڵكو هه‌ندێك له‌ناوتان ده‌یانه‌وێ سه‌رتان لـێبشێوێننو مزگێنی مه‌سیح تێكبده‌ن. به‌ڵام ته‌نانه‌ت گه‌ر ئێمه مزگێنیهكمان پێ‌دان، یاخود فریشته‌ی ئاسمان مزگێنییه‌كی پێ‌دان، جگه له‌وه‌ی له‌ئێمه‌وه پێتان دراوه، با نه‌فره‌تی لـێ بێت. هه‌روه‌ك پێشتر پێمان ووتون ئێستاش پێتان ده‌ڵێمه‌وه، گه‌ر یه‌كێك مزگێنییه‌كی پێ‌دان جگه له‌وه‌ی له ئێمه‌وه پێتان دراوه، با نه‌فره‌تی لـێ‌بێ. ئایا ئێستا هه‌وڵ ده‌ده‌م بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵكی یاخود ڕه‌زامه‌ندی خودا؟ یان داوای ئه‌وه ده‌كه‌م خه‌ڵكی ڕازی بكه‌م؟ گه‌ر تا ئێستا خه‌ریكی ڕازیكردنی خه‌ڵكی بوومایه نه‌ده‌بوومه به‌نده‌ی مه‌سیح.
چۆن پۆڵس بوو به نێرراو؟
برایان باش بزانن ئه‌و مزگێنییه‌ی ڕامگه‌یاندووه، مزگێنییه‌ك نییه له‌مرۆڤ بێ، لهكهسیشم وه‌رنه‌گرتوه، كه‌سیش فێری نه‌كردووم، به‌ڵكو به‌ڕاگه‌یاندنی عیسای مه‌سیح بۆم هاتووه.
چونكه ده‌زانن، چۆن جاران وه‌ك جووله‌كه‌یه‌ك ژیاوم، چۆن كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره‌كانی خودام دڕندانه چه‌وساندۆته‌وه‌و هه‌وڵمداوه له‌ناویان ببه‌م، هه‌روه‌ها چۆن له‌باره‌ی جێ‌به‌جێ‌كردنی كاروباری ئایینی جووله‌كه باشتر بووم له‌زۆربه‌ی هاوڕێیه‌كانم، هه‌روه‌ها زۆر دڵگه‌رمتر بووم له‌وان بۆ دابونه‌ریتی باوباپیرانمان. به‌ڵام خودا به به‌ره‌كه‌تی خۆی پێش له‌دایكبوونم ههڵیبژاردمو بانگی كردم، خۆشحاڵ بووم ڕۆڵه‌كه‌ی بۆ من ڕابگه‌ینێ، هه‌تا منیش مزگێنی پێ‌بده‌م له‌ناو میلله‌تان، ئه‌و كاته ڕاوێژم له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س نه‌كرد. نه‌چووم بۆ قودس بۆ لای ئه‌وانه‌ی پێش من نێرراو بوون، به‌ڵكو یه‌كسه‌ر ڕۆیشتم بۆ عه‌ره‌بستان، له‌وێشه‌وه گه‌ڕامه‌وه بۆ دیمه‌شق.
ئینجا دوای سێ ساڵ ڕۆیشتم بۆ قودس، تاكو په‌ترۆس ببینم، پانزه ڕۆژ لای ئه‌و مامه‌وه. به‌ڵام له‌وێ هیچ نێرراوێكی ترم نه‌دی جگه لهیاقوبی برای خوداوه‌ند نه‌بێ. ئه‌وه‌ی بۆتانی ده‌نووسم، خودا ده‌زانێ درۆ نییه. دوایی بۆ هه‌رێمه‌كانی سوریا‌و كیلیكیه چووم. به‌ڵام هێشتا كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره‌كانی ناوچه‌ی یه‌هودیه كه له‌مه‌سیحن منیان نه‌ده‌ناسی. ته‌نها بیستبوویان: (ئه‌و پیاوه‌ی جاران ئێمه‌ی ده‌چه‌وسانده‌وه، ئێستا خۆی مزگێنی ئه‌و باوه‌ڕه ده‌دات، كه جاران هه‌ولـێ له‌ناوبردنی ده‌دا.) ئیتر ئه‌وان ستایشی خودایان كرد به‌هۆی منه‌وه.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.