Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
دووەم کۆرنسۆس 8
به‌خشین به‌دڵفراوانی
ده‌مه‌وێ، ئه‌ی برایان، ئێوه‌ش بزانن سه‌باره‌ت به‌و به‌ره‌كه‌ته‌ی خودا كه ده‌ركه‌وتووه بۆ كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره‌كانی مه‌كدۆنیا. چونكه له‌تاقیكردنه‌وه‌ی ته‌نگانه‌ی توند خۆشیان لێده‌ڕژاوه، هه‌روه‌ها له‌نه‌بوونیه‌كی سه‌خت ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌كی به‌دڵفراوانیان لێده‌ڕژا. من شایه‌تی ئه‌وه ده‌ده‌م له‌خۆیانه‌وه به‌پێی توانای خۆیان به‌ڵكو زیاتر له‌توانای خۆیان پاره‌یان داوه. زۆر به‌گه‌رمی داوایان لـێكردین به‌شداریان په‌سه‌ند بكه‌ین بۆ یارمه‌تیدانی خوشك‌و برا پیرۆزه‌كان. به‌مه ئه‌وان زیاتریان كرد له‌وه‌ی چاوه‌ڕێمان ده‌كرد، چونكه یه‌كه‌مجار خۆیان دایه‌ده‌ست خوداوه‌ند ئینجا ئێمه به‌گوێره‌ی خواستی خودا. ئیتر داوامان لهتیتۆس كرد ئه‌م به‌ره‌كه‌ته‌ی ده‌ستی پێكردوه لاتان ته‌واوی بكات. هه‌روه‌ك ئێستا له‌هه‌موو شتێك زیادتان كردووه، له‌باوه‌ڕ، له‌قسه‌كردن، له‌زانین، له‌چالاكی، له‌خۆشه‌ویستیان بۆ ئێمه، هه‌وڵ بده‌ن له‌م به‌ره‌كه‌ته‌ش زیاد بكه‌ن.
من نامه‌وێ فه‌رمان به‌سه‌رتان بده‌م، به‌ڵكو تا ڕاستی خۆشه‌ویستیتان ده‌ركه‌وێ، ده‌مه‌وێ تاقیتان بكه‌مه‌وه له‌چاو خه‌ڵكیكه‌دا. چونكه ده‌زانن به‌ره‌كه‌تی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند چییه، هه‌رچه‌نده ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ند بوو به‌ڵام له‌پێناوی ئێوه‌دا بووه هه‌ژار، هه‌تا ئێوه به هه‌ژاری ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ند بن.
ئه‌مه ڕای منه له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه‌یه: ئه‌وه‌ی ساڵی ڕابردوو ده‌ستتان پێكرد، ته‌نها به‌كرده‌وه نا به‌ڵكو به خواست. ئێستا ئه‌م كاره ته‌واو بكه‌ن، به‌و په‌رۆشییه‌ی ده‌ستتان پێ‌كردووه، ئه‌وه‌نده بده‌ن له تواناتاندایه. گه‌ر به‌ڕاستی ئاماده‌ییتان هه‌بێ، ئه‌وا خودا پێی ڕازی ده‌بێ به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌تانه نه‌ك ئه‌وه‌ی نیتانه.
مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه خه‌ڵكی تر ده‌بێ بحه‌سێنه‌وه‌و بارگرانی بۆ ئێوه بێ. به‌ڵام مه‌به‌ستم له یه‌كسانی ئه‌وه‌یه: له داهاتوودا با پڕی ئێوه كه‌موكوڕی ئه‌وان پڕ بكاته‌وه‌و پڕی ئه‌وانیش كه‌موكوڕی ئێوه پڕ بكاته‌وه، تاكو یه‌كسان ببێ. له‌م باره‌یه‌وه كتێبی پیرۆز ده‌ڵێ: [[ئه‌وه‌ی زۆری كۆكردۆته‌وه زۆر زۆری نییه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه‌می كۆكردۆته‌وه زۆر كه‌می نییه.]]
ناردنی تیتۆس بۆ كورنسۆس
من له دڵه‌وه سوپاسی خودا ده‌كه‌م، كه‌وا تیتۆس زۆر به‌په‌رۆشه‌وه‌یه بۆ ئێوه‌و بایه‌ختان پێ‌ده‌دات. ئه‌و پێشوازی له داواكاریه‌كه‌ی ئێمه كرد‌و له‌مه‌ش زیاتر یه‌كسه‌ر ئاماده‌بوو بۆ لاتان بێت بێ‌ئه‌وه‌ی من داوای لـێ‌بكه‌م. له‌گه‌ڵ ئه‌و برایه‌كمان نارد كه ناوبانگی ده‌ركردووه به مزگێنیدانی له‌لای هه‌موو كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره‌كان. ته‌نها هه‌ر ئه‌مه نا به‌ڵكو ئه‌و برایه له‌كۆمه‌ڵه‌كانه‌وه هه‌ڵبژێراوه له‌گه‌ڵمان گه‌شت بكات بۆ ئه‌و خزمه‌ته به‌ره‌كه‌تداره‌ی هه‌ڵمان گرتووه، بۆ شكۆمه‌ندی خوداوه‌ندو پێشاندانی خواسته باشه‌كه‌مان. ئێمه بایه‌خ به‌وه ده‌ده‌ین، كه‌س سه‌رزه‌نشتمان نه‌كات له‌سه‌ر شێوه‌ی دابه‌شكردنی ئه‌و به‌خشینه زۆره. چونكه مه‌به‌ستمان چاكه‌یه، نه‌ك ته‌نها له‌به‌رچاوی خوداوه‌ند، به‌ڵكو له‌به‌رچاوی خه‌ڵكیش. له‌گه‌ڵ ئه‌و دووانه برایه‌كیترمان نارد، ئه‌ویش زۆر جار تاقیمانكردۆتهوه سه‌یرمانكرد له زۆر شت چالاكه، ئه‌و ئێستا چالاكتر بووه چونكه زۆر پشتتان پێ‌ده‌به‌ستێ. تیتۆس هاوڕێو ئیشكه‌ره له‌گه‌ڵم له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه، به‌ڵام ئه‌و دوو برایه‌ی له‌گه‌ڵیان، نێرراوانی كۆمه‌ڵه‌كانن، شكۆمه‌ندی مه‌سیحن. كه‌واته له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌كان خۆشه‌ویستی خۆتانیان بۆ ده‌رخه‌ن، تا ڕاستی شانازیمان به‌ئێوه بۆ ئه‌وان ده‌ركه‌وێ.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.