Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
دووەم کۆرنسۆس 7
ئه‌ی خۆشه‌ویستان، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌م به‌ڵێنه‌مان هه‌یه، باخۆمان پاك بكه‌ینه‌وه له‌هه‌موو گڵاویه‌كی لهشو ڕۆح، له‌ترسی خودا با پاكوپیرۆزی ته‌واو به‌ده‌ست بهێنین.
تۆبه‌كردن به‌هۆی غه‌مباری
دڵتان بكه‌نه‌وه بۆمان. هه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ كه‌ستان نه‌كردووه، ڕه‌وشتی كه‌سمان تێك نه‌داوه له‌ئێوه، هه‌روه‌ها كه‌سمان له‌ئێوه نه‌خڵه‌تاندووه. ئیتر ئه‌مه ناڵێم تا گله‌ییتان لـێ‌بكه‌م، چونكه له‌پێشا پێم ووتون ئێوه لهدڵماندان به شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ین له‌گه‌ڵتان بمرینو بژین. من زۆر پشتتان پێدهبهستمو زۆر شانازیتان پێوه ده‌كه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ته‌نگانه‌و ناخۆشیانه‌دا دڵم پڕه لهدڵنهواییو خۆشییه‌ك به ده‌م باسی ناكرێ.
ڕاسته، له‌وكاته‌ی گه‌یشتووینه مه‌كدۆنیا له‌شمان هیچ نه‌حه‌ساوه‌ته‌وه، به‌ڵكو له‌هه‌موو لایه‌ك ته‌نگوچه‌ڵه‌مه ڕووی لـێناوین، ئه‌مه‌ش ئه‌و ناكۆكیه‌ی ده‌وروبه‌رمان بوو، ترسی له‌دڵمان زیادكرد. به‌ڵام ئه‌و خودایه‌ی دڵنه‌واییكه‌ری ئه‌وانه‌یه كه ووره‌یان به‌رداوه، دڵنه‌وایی ئێمهیكرد به هاتنی تیتۆس بۆ لامان، ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی تیتۆس بۆ لامان هاتووه، به‌ڵكو له‌وه زیاتر دڵمان به‌وه خۆش‌بوو تیتۆس چه‌ند دڵنه‌وایی كراوه له‌لایه‌ن ئێوه. ئه‌وسا بۆی گێڕامه‌وه سه‌باره‌ت به‌په‌رۆشیو غه‌مباری ئێوه، هه‌روه‌ها دڵگه‌رمیتان بۆ من، لێره ناتوانم ده‌ریبڕم چه‌ند به‌وه دڵشادبووم.
هه‌رچه‌نده دڵته‌نگم كردوون به‌و نامه‌یه‌ی بۆم ناردن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من ئێستا لێی په‌شیمان نیم، ڕاسته من په‌شیمان بوومه‌وه، كاتێ زانیم نامه‌كه‌م بۆ ماوه‌یه‌ك دڵگرانی كردوون، به‌ڵام ئێستا دڵشادم، ئه‌و نامه‌یه‌م نووسیووه، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه نییه كه‌وا غه‌مبارم كردوون، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی غه‌مباریتان بووه هۆی تۆبه‌كردنتان، ئه‌مه‌ش غه‌مێك بوو له‌لایه‌ن خوداوه بوو، تا ئیتر به‌هۆی ئێمه‌وه ئازار نه‌چێژن. چونكه ئه‌و غه‌مباریه‌ی له‌خوداوه‌یه، ده‌بێته هۆی تۆبه‌كردن، ئه‌مه‌ش ڕزگاری تیادایه‌و په‌شیمانبوونه‌وه له‌سه‌ری پێویست ناكات، به‌ڵام ئه‌و غه‌مباریه‌ی له جیهانه‌وه‌یه ده‌بێته هۆی مردنمان. كه‌واته سه‌یركه‌ن ئه‌و غه‌مباریه‌ی له‌خوداوه هات، چی له‌ئێوه دروستكردووه، چ په‌رۆشییه‌ك، چ چـالاكـییه‌ك بۆ پاكانه‌كردن له‌خۆتان، چ تـووڕه‌ییـه‌ك، چ تـرسێك، چ ئاره‌زوویه‌كی به‌هێز، چ دڵگه‌رمییه‌ك، چ حه‌زێك بۆ دادپه‌روه‌ری! به‌مانه ئێوه ده‌رتانخست له‌و شتانه هه‌مووی بێ‌تاوانن كه ڕوویداوه. كه‌واته ئه‌م شتانه‌م بۆ نه‌نووسیون له‌پێناوی تاوانبار یاخود تاوان لـێكراو، به‌ڵكو تا ده‌ركه‌وێ له‌به‌رده‌م خودا چ دڵگه‌رمییه‌كتان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌ئێمه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی دڵنه‌واییمان.
له‌مه‌ش زیاتر دڵخۆش بووین به دڵخۆشی تیتۆس، كه چۆن به‌هۆی هه‌مووتان حه‌ساوه‌ته‌وه. گه‌ر من شانازیم به‌ئێوه كردبێ ئه‌وه پێم شه‌رم نییه، هه‌روه‌ك ڕاستی هه‌موو شتێكم بۆ باسكردن، هه‌روه‌ها تیتۆسیش ڕاستی شانازی ئێمه‌ی بۆ ده‌ركه‌وت. ئه‌و ئێستا له‌دڵه‌وه زیاتر له جاران ئێوه‌ی خۆشده‌وێ، كاتێ ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته‌وه یاد چۆن ئێوه بهگوێڕایهڵیو ڕێز‌و ترسه‌وه پێشوازیتان لـێكرد. من دڵشادم به‌وه‌ی ده‌توانم له‌هه‌موو شتێك به‌ته‌واوی پشتتان پێ‌ببه‌ستم.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.