Skip to content
BibleKenya

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

دووەم کۆرنسۆس 6

وه‌ك ئیشكه‌رێك له‌گه‌ڵ خودا داواتان لـێ‌ده‌كه‌ین، به‌ره‌كه‌تی خودا بێ‌ سوود وه‌رمه‌گرن. چونكه‌ خودا ده‌ڵێ‌: [[ئه‌و كاته‌ی جێی ڕه‌زامه‌ندیم بوویت، گوێم بۆ گرتویت، له‌ ڕۆژی ڕزگاری یارمه‌تیم ‎دایت.]] جا سه‌یركه‌ ئه‌وه‌تا ئێستایه‌ كاتی ڕه‌زامه‌ندی‏و ئێستایه‌ ڕۆژی ڕزگاری. نامانه‌وێ‌ له‌‏هیچ شتێك ببین به‌ كۆسپ له‌ڕێگای كه‌س، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ له‌‏خزمه‌تمان نه‌گیرێ‌، به‌ڵكو وه‌ك خزمه‌تكاری خودا له‌‏هه‌موو شتێك خۆمان ده‌رده‌خه‌ین: به‌ ئارام‏گرتنی مه‌زنمان له‌كاتی ته‌نگانه‌و ناخۆشی‏و لێقه‌ومان، ‏لـێدان‏و گرتن‎و شڵه‌ژان، ماندوویی‏و شه‌ونوخونی‏و برسێتیدا، ‏به‌پاكی‎و زانیاریو دان‎به‌خۆگرتن‎و زمان شیرینی، هه‌روه‌ها به‌‏ڕۆحی پیرۆزو خۆشه‌ویستی پاك، به‌قسه‌ی ڕاست‏و هێزی خوداو چه‌كه‌كانی ڕاست‏ودروستی بۆ ده‌ستی ڕاست‏و چه‌پ، ‏له‌ستایش كردنمان‏و سووكایه‌تی پی كردنمان، ناوبانگی باش‏و ناوبانگی خراپ، هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر له‌كاتێك ڕاستگۆین، ‏ ‏نه‌ناسراو له‌كاتێك باش ناسراوین، مردوو له‌كاتێك زیندووین، سزادراو له‌كاتێك نه‌كوژراوین، ‏غه‌مبار له‌كاتێك هه‌رده‌م دڵشادین، هه‌ژار له‌كاتێك زۆر كه‌س ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌ین. وه‌ك یه‌كێك هیچی نه‌بێ‌، هه‌رچه‌نده‌ هه‌موو شتێكمان هه‌یه‌.‏ ئه‌ی دانیشتوانی كۆرنسۆس، ده‌ممان كراوه‌یه‌و دڵمان فراوانه‌. بێ‌گومان ئێوه‌ شوێنی خۆتان گرتووه‌ له‌‏دڵمان، هه‌رچه‌نده‌ ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ شوێنتان نییه‌ بۆمان. وه‌ك منداڵی خۆم له‌گه‌ڵتان ده‌دوێم، ‏كه‌واته‌ ئێوه‌ش دڵتان بكه‌نه‌وه‌ بۆمان.

په‌رستگای خودای زیندوو

له‌گه‌ڵ بێ‌باوه‌ڕان تێكه‌ڵاو مه‌بن، چونكه‌ ڕاست‎ودروستیو خراپه‌ چ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌‏یه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌؟ هه‌روه‌ها ڕووناكی چ هاوبه‌شییه‌كی له‌گه‌ڵ تاریكی هه‌یه‌؟ یان چ ته‌باییه‌ك له‌نێوان مه‌سیح‏و به‌لیعال [[[شه‌یتان]]] هه‌یه‌؟ یان چ شتێك هه‌یه‌ باوه‌ڕدارێك به‌ بێ‌باوه‌ڕێكه‌وه‌ ببه‌ستێته‌وه‌؟ هه‌روه‌ها په‌رستگای خودا چ ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ بته‌كان هه‌یه‌؟ ئێمه‌ په‌رستگای زیندووی خوداین، به‌پێی ئه‌وه‌ی خودا ووتویه‌تی: [[له‌نێوانیان نیشته‌جێ‌ ده‌بم‏و له‌گه‌ڵیان ده‌ڕۆم، ‏ده‌مه‌وێ‌ ببم به‌ خودایان‏و ئه‌وانیش ببن به‌ گه‌لـم‏]]، [[له‌به‌رئه‌وه‌ له‌ناویان بڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌و به‌جێیان بهێڵن، چی گڵاوه‌ ده‌ستی بۆ مه‌به‌ن، خوداوه‌ند ده‌ڵێ، ئینجا به‌خێرهاتنتان ده‌كه‌م]]‏و ‏[[ده‌بم به‌ باوكتان، ئه‌وسا ئێوه‌ش ده‌بن به‌ كوڕو كچم، ئه‌مه‌ ‏خوداوه‌ندی توانادار ده‌یڵێ‌.]]

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.