Skip to content
BibleKenya

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

یەکەم تیمۆساوس 6

مه‌سه‌له‌ی كۆیله‌

با هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ژێر نیری كۆیلایه‌تین، ئه‌وپه‌ڕی ڕێز له‌گه‌وره‌كانیان بگرن، تا قسه‌‏ی خراپ نه‌خرێته‌ پاڵ ناوی خوداو فـێركــردنـه‌كــه‌ی. ئـه‌وانـه‌ی گه‌وره‌كانیان باوه‌ڕداره‌ نابێ‌ به‌سووكی سه‌یریان بكه‌ن، چونكه‌ بران له‌باوه‌ڕ، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌بێ‌ به‌ملكه‌چی خزمه‌تیان ‎بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌وانه‌ی خزمه‌تیان ‎ده‌كه‌ن باوه‌ڕدارو خۆشه‌ویستن. جا هه‌مووان فێری ئه‌م شتانه‌ بكه‌و ئاگاداریان بكه‌وه‌.

خۆشه‌ویستی پاره‌

گه‌ر یه‌كێك فێركردنیكی تری فێركرد كه‌ نه‌گونجێت له‌گه‌ڵ ووشه‌ی ڕاستی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان‏و له‌گه‌ڵ ئه‌و فێركردنه‌ی له‌سه‌ر خوداترسی وه‌ستاوه‌. ئه‌وه‌ یه‌كێكه‌ لووت‎به‌رزی كوێری كردووه‌و هیچ شتێك تێناگات، حه‌ز له‌‏شه‌ڕه‌قسه‌و ده‌م‏ده‌مانێ‌ ده‌كات كه‌ ده‌بێته‌ هۆی چاوپیسی، ململانێ، جنێو، بیری خراپ‏و جۆره‌ها ناكۆكی، ئه‌مانه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌یكه‌ن كه‌ بیریان خراپ بووه‌و ڕاستییان وون‏كردووه‌، خواترسی به‌‏بازرگانی داده‌نێن. ‏ ڕاسته‌ خواترسی گه‌ر به‌‏قه‌ناعه‌ته‌وه‌ بێت قازانجێكی گه‌وره‌یه‌، چونكه‌ هیچمان نه‌هێناوه‌ بۆ جیهان، ئاشكرایه‌ ناتوانین هیچیشی لـێ‌‏ببه‌ینه‌ ده‌ره‌وه‌. جا گه‌ر خواردن‏و به‌رگمان هه‌بوو با پێی ڕازیبین‏. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی حه‌ز ده‌كه‌ن ده‌وڵه‌مه‌ند بن، ده‌كه‌ونه‌ تاقیكردنه‌وه‌و داو، هه‌روه‌ها ده‌كه‌ونه‌ زۆر ئاره‌زووی كوێرانه‌ی زیانبه‌خش كه‌وا ده‌كات مرۆڤ تێ‌بكه‌وێت‏و له‌ناوبچێ. چونكه‌ خۆشه‌ویستی پاره‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌موو خراپه‌یه‌كه‌، گه‌ر خه‌ڵكی به‌دوایدا بگه‌رێن وون‏ده‌بن له‌باوه‌ڕیان‏و خۆیان تووشی ئازارێكی زۆر ده‌كه‌ن.

تێكۆشانی باوه‌ڕ

به‌ڵام تۆ، ئه‌ی پیاوی خودا له‌م شتانه‌ دووربكه‌وه‌، شوێنی ڕاست‎ودروستیو له‌خواترسی‏و باوه‌ڕ، خۆشه‌ویستی‏و ئارام‏گرتن‎و زمان شیرینی بكه‌وه‌. تێكۆشانێكی باش تێ‌بكۆشه‌ له‌باوه‌ڕدا، ده‌ست به‌‏ژیانی هه‌تاهه‌تاییه‌وه‌ بگره‌، ئه‌وه‌ی خودا بانگی كردووی بۆی‏، كاتێ‌ زۆر باش دانت‎پیاناوه‌ له‌به‌رده‌م شایه‌تی زۆر. ڕات‎ده‌سپێرم له‌به‌رده‌م ئه‌و خودایه‌ی ژیان به‌ هه‌مووان ده‌دات‏و له‌به‌رده‌م عیسای مه‌سیح، ئه‌وه‌ی باشترین شایه‌تیدا له‌لای پیلاتۆسی پونتی، كه‌وا له‌سه‌ر ئه‌و ڕاسپاردانه‌ بڕۆیت به‌پاكی‏و بێ‌كه‌م‏وكوڕی هه‌تا ڕۆژی ده‌ركه‌وتنی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان. ئه‌وه‌ی خودا له‌كاتی دیاریكراو ده‌ریده‌خات، پیرۆزو تاقه‌ سه‌رۆك، پادشای پادشایان، گه‌وره‌ی گه‌وره‌كان، ته‌نها ‏ئه‌و نه‌مره‌، له‌ڕووناكی نیشته‌جێ‌یه‌و كه‌س لـێی نزیك نابێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌یبینیوه‌و ناتوانێ‌ بیبینێت، بۆ ئه‌وه‌ ڕێزو توانای هه‌تاهه‌تایی! ئامین. ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئه‌م جیهانه‌ ڕاسپێره‌ لووتبه‌رز نه‌بن‏و هیوایان به‌سامانی له‌ناوچوو نه‌بێت، به‌ڵكو به‌‏خودا كه‌ هه‌موو شتێكمان به‌‏تێروپڕی ده‌داتێ‌ هه‌تا خۆشی لـێ‌ببینین. ‏با چاكه‌ بكه‌ن‎و له‌‏كاری چاكه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بن، له‌به‌خشین دڵفراوان بن، ئاماده‌بن به‌شی خه‌ڵكیتر له‌‏سامانیان بده‌ن، به‌م شێوه‌یه‌ گه‌نجینه‌و بناغه‌یه‌كی چاك بۆ دواڕۆژ داده‌نێن‏و ژیانی ڕاسته‌قینه‌ به‌ده‌ست ده‌هێنن.

تیمۆساوسی خۆشه‌ویست، به‌‏باشی پارێزگاری ئه‌و شته‌ بكه‌ كه‌ خودا داویه‌تی پێت، خۆت دووربخه‌وه‌ له‌‏هه‌موو ووته‌یه‌كی هیچ‏و پووچ‏و له‌و ووته‌ بێ‌‏كه‌ڵكانه‌ی خه‌ڵكی ناویان‎ناوه‌ زانست، جا هه‌ندێك هه‌ن باوه‌ڕیان له‌ده‌ست‎چووه‌‏، چونكه‌ دوای ئه‌و زانسته‌ كه‌وتوون.

به‌ره‌كه‌تتان له‌گه‌ڵ بێت.

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.