Skip to content
BibleKenya

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

یەکەم کۆرنسۆس 5

حوكمدان به‌سه‌ر داوێن‏پیس

له‌ڕاستیدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌نێوانتان داوێن‏پیسی هه‌یه‌. جۆره‌ داوێن‎پیسیه‌ك ته‌نانه‌ت له‌لای بت‎په‌رستانیش نییه‌، پیاو له‌گه‌ڵ باوه‌ژنی خۆی ده‌ست تێكه‌ڵ ده‌كات. له‌گه‌ڵ‎ ئه‌وه‌ش به‌لووت‎به‌رزیه‌وه‌ شانازی به‌خۆتان ده‌كه‌ن! ئایا له‌جیاتی ئه‌مه‌ باشتر نییه‌ ماته‌مدار‎بن هه‌تا ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ی كردووه‌ له‌نێوانتان نه‌مێنێ‌؟ من‏ به‌‏له‌ش لێتان دوورم، به‌ڵام به‌ڕۆح له‌گه‌ڵتانم، حوكمم داوه‌ به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و كاره‌ی كردووه‌ هه‌روه‌ك له‌وێ‌ بووبم. به‌ناوی خوداوه‌ندمان عیسا كۆببنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م شتانه‌ی كردووه‌، ئه‌وسا منیش به‌ڕۆح له‌گه‌ڵتان ده‌بم. به‌هۆی هێزو توانای خوداوه‌ندمان عیسا، ئه‌و پیاوه‌ بده‌نه‌ ده‌ستی شه‌یتان تا له‌شی بفه‌وتێ‌، بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆحی ڕزگاری بێ‌ له‌ڕۆژی لـێپرسینه‌وه‌ی خوداوه‌ند عیسا. باش نییه‌ ئێوه‌ شانازی به‌خۆتانه‌وه‌ بكه‌ن. ئایا نازانن هه‌ویرترشێكی بچووك هه‌موو هه‌ویره‌كه‌ هه‌ڵدێنێ‌؟ جا خۆتان پاك‏بكه‌نه‌وه‌ له‌ هه‌ویرترشی كۆن هه‌تا ببن به‌ هه‌ویرێكی تازه‌، چونكه‌ ئێوه‌ نانێكن هه‌ویرترشی تیا نییه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سیح ‏به‌رخی جه‌ژنی تێپه‌ڕبوونی ئێمه‌یه‌و كرا به‌ قوربانی. كه‌واته‌ ئێمه‌ با‏جه‌ژن بكه‌ین‏، به‌ڵام نه‌ك به‌نانی هه‌ویرترشی كۆن، هه‌ویرترشی چاوپیسیو خراپه‌، به‌ڵكو به‌‏نانی فه‌تیره‌ی پاكی‏و ڕاستی. من پێشتر بۆم نووسیون تێكه‌ڵ به‌‏داوێن‎پیسان مه‌بن، ‏مه‌به‌ستم له‌ داوێن‎پیس‏و چاوچنۆك‏و دزو بتپه‌رستانی ئه‌م جیهانه‌ نییه‌، ئه‌گینا ئێوه‌ ناچار ده‌بوون له‌م جیهانه‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌. به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ بۆم نووسیون تێكه‌ڵ به‌‏یه‌كێك مه‌بن، خۆی ناوناوه‌ برا له‌‏باوه‌ڕ‏، به‌ڵام له‌‏هه‌مان ‎كات گوناهباره‌ به‌ داوێن‏پیسی یان چاوچنۆكی یاخود بت‎په‌رستیو جنێوفرۆشی یان سه‌رخۆشیو دزی. ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ ته‌نانه‌ت بۆ نان ‎خواردنیش له‌گه‌ڵیان دامه‌نیشن. ئایا كاری منه‌ حوكم به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ بده‌م كه‌ له‌‏ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی باوه‌ڕدارانن‏؟ ئایا ئێوه‌ نین حوكم ده‌ده‌ن به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵه‌ن؟ چونكه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ن، خودا حوكمیان به‌سه‌ر ده‌دات. [[له‌ناو خۆتان خراپه‌كار ده‌ربكه‌ن.]]

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.