Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
یەکەم کۆرنسۆس 6
شكاتی نێوان باوه‌ڕداران
گه‌ر هاتوو له‌نێوانتان یه‌كێك شكاتێكی هه‌بوو دژی ئه‌ویتر، ئایا ده‌وێرێ شكاته‌كه‌ی بباته لای زۆرداران له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بیباته لای برایانی پیرۆز؟ ئایا نازانن برایانی پیرۆزن حوكم به‌سه‌ر جیهان ده‌ده‌ن؟ گه‌ر هاتوو ئێوه بتوانن حوكم به‌سه‌ر جیهان بده‌ن، ئایا توانای ئه‌وه‌تان نییه به‌سه‌ر كاروباری ساكار‌و ئاسان حوكم بده‌ن؟ ئایا نازانن ئێمه ته‌نانه‌ت حوكم به‌سه‌ر فریشته‌كانیش ده‌ده‌ین؟ ئیتر چۆن توانا‌مان نییه به‌سه‌ر گیروگرفتی ڕۆژانه‌مان زاڵبینو حوكم به‌سه‌ر كاروباری ئه‌م ژیانه‌دا بده‌ین؟ گه‌ر ئێوه له‌م باره‌یه‌وه ناكۆكی كه‌وته نێوانتان، ئایا ده‌یبه‌نه لای ئه‌وانه‌ی بێ‌نرخن له‌لای كۆمه‌ڵه‌ی باوه‌ڕداران؟ من ئه‌مه ده‌ڵێم تاكو شه‌رم بكه‌ن. ئایا له‌ناوتان یه‌كێكی دانای تیادا نییه بتوانێ بڕیار سه‌باره‌ت به‌م كاروبارانه بدات؟ برا برای خۆی ڕاده‌كێشێ بۆ دادگا، ئه‌مه‌ش بۆ لای بێ‌باوه‌ڕان!
له‌ڕاستیدا شوره‌ییه بۆ ئێوه له‌نێوانتان شكاتو شكاتكاریو ئاژاوه هه‌بێ. باشتر نه‌بوو بۆتان زۆرلێكراوبن؟ باشتر نه‌بوو بۆتان ڕووتێنراوبن؟ به‌ڵام ئێوه خۆتان خراپه‌و تاڵان به‌رامبه‌ر براكانیشتان ده‌كه‌ن. ئایا نازانن زۆردار نابێته میراتگری پادشاهێتی خودا؟ هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن، نه داوێنپیسو نه بتپهرستو نه مێ‌بازو نه هه‌تیوباز، نه دزو نه چڵێسو نه سهرخۆشو نه جنێوفرۆشو نه تاڵانكه‌ر نابنه میراتگری پادشاهێتی خودا. جا هه‌ندێكتان به‌م شێوه‌یه بوون، به‌ڵام ئێستا شۆراونه‌وه، به‌ڵكو پیرۆزكراونو بێ‌تاوان بوون به‌ناوی خوداوه‌ند عیسای مهسیحو ڕۆحی خودامان.
به‌له‌ش ستایشی خودا بكه‌ن
له‌وانه‌یه یه‌كێك بڵێ: (هه‌موو شتێك دروسته بۆ من.) به‌ڵام هه‌موو شتێك سوودی نییه. (هه‌موو شتێك دروسته بۆ من.) به‌ڵام نابم به‌كۆیله‌ی هیچ شتێك. له‌وانه‌یه یه‌كێكی تر بڵێ: (خواردن بۆ وورگه‌و وورگیش بۆ خواردن)، ئه‌مه ڕاسته، به‌ڵام دڵنیابن خودا هه‌ردووكیان له‌ناوده‌بات. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه له‌ش بۆ داوێنپیسییه، به‌ڵكو بۆ خوداوه‌نده، هه‌روه‌ها خوداوه‌ندیش بۆ له‌شه. ئیتر چۆن خودا به‌هۆی توانای خۆیه‌وه خوداوه‌ندی له‌ناو مردووان هه‌ستانده‌وه، هه‌روه‌ها ئێمه‌ش له‌نێو مردووان هه‌ڵده‌ستێنێته‌وه. ئایا ده‌زانن له‌شتان ئه‌ندامی له‌شی مه‌سیحه؟ ئایا ده‌بێ ئه‌ندامی له‌شی مه‌سیح بهێنمو بیكه‌م به‌ئه‌ندامی له‌شی داوێنپیسێك؟ نه‌خێر، هه‌رگیز ئه‌مه نابێ! ئایا نازانن ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ داوێنپیسێك تێكه‌ڵ بێت له‌گه‌ڵی ده‌بێ به‌یه‌ك له‌ش؟ چونكه له‌كتێبی پیرۆز نووسراوه: [[هه‌ردووكیان ده‌بن به یه‌ك له‌ش.]] به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خوداوه‌ند بوو به‌یه‌ك، له‌گه‌ڵی ده‌بێ به‌یه‌ك ڕۆح.
له داوێنپیسی دووربكه‌ونه‌وه، چونكه هه‌ر گوناهێك مرۆڤ بیكات كار ناكاته سه‌ر له‌شی، چونكه له‌ده‌ره‌وه‌ی له‌شه، به‌ڵام داوێنپیس هه‌ڵه دژی له‌شی خۆی ده‌كات.
ئایا نازانن له‌شتان په‌رستگای ڕۆحی پیرۆزه ئه‌وه‌ی تیاتاندایه‌و جێگیربووه له‌لایه‌ن خوداوه؟ ئیتر ئێوه هی خۆتان نین، به‌ڵكو هی خودان. چونكه ئێوه به نرخێكی گران كڕراون. كه‌واته بهلهشتان ستایشی خودا بكه‌ن.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.