Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
یەکەم کۆرنسۆس 7
ژنهێنانو شووكردن
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆ منتان نووسیوه، باشتره بۆ پیاو ژن نه‌هێنێ. به‌ڵام، تا دووركه‌ونه‌وه له‌تاقیكردنه‌وه‌ی داوێنپیسی، با هه‌ر پیاوێك ژنی خۆی هه‌بێ، هه‌روه‌ها هه‌ر ژنێكیش مێردی خۆی هه‌بێ. با مێرد چ مافێكی ژن‌و مێردایه‌تی به‌سه‌ره‌وه‌یه سه‌باره‌ت به‌ژنه‌كه‌ی بیداتێ، هه‌روه‌ها ژنیش هی مێرده‌كه‌ی. چونكه ژن ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر له‌شی خۆی نییه، به‌ڵكو هی مێرده‌كه‌یه‌تی. هه‌روه‌ها مێردیش ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر له‌شی خۆی نییه، به‌ڵكو هی ژنه‌كه‌یه‌تی. كه‌ستان خۆی بێ‌به‌ش نه‌كات له‌وه‌ی دیكه، ته‌نها كاتێك نه‌بێ كه هه‌ردووكتان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتبن، به‌مه‌به‌ستی كات ته‌رخانكردن بۆ نوێژ، ئینجا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ژیانی ژن‌و مێردایه‌تی جاران، تاكو به‌هۆی خۆڕانه‌گرتنتانه‌وه نه‌كه‌ونه تاقیكردنه‌وه‌ی شه‌یتان. ئێستا ئه‌وه‌ی من لێره پێتان ده‌ڵێم، وه‌ك ڕێگادانه نه‌ك فه‌رمان پێكردن. من ئاواته‌خواز بووم، هه‌ر یه‌ك له‌ئێوه وه‌ك من بووایه، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌و به‌هره‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له‌لایه‌ن خوداوه هی یه‌كێكیان به‌جۆرێكه‌و ئه‌وه‌ی تریش به‌جۆرێكیتر.
من به‌وانه ده‌ڵێم كه ژنیان نه‌هێناوه‌و شوویان نه‌كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی ژن‌و مێردیان مردووه باشتره بۆیان وه‌ك من بمێننه‌وه. به‌ڵام گه‌ر هاتوو نه‌یانتوانی خۆیان ڕاگرن، با ژنبهێننو شووبكه‌ن، چونكه ژنهێنانو شووكردن باشتره له‌سووتان بهههوهسهكانی له‌ش.
بۆ ئه‌وانه‌ی ژنیان هێناوه‌و شوویان كردووه، ئامۆژگاری تایبه‌تی خۆم نییه، به‌ڵكو ڕاسپارده‌ی خوداوه‌نده كه ده‌ڵێ: با ژن مێرده‌كه‌ی به‌جێ‌نه‌هێڵێ، ( به‌ڵام گه‌ر هاتوو لێیجیابووه‌وه، با بێ مێرد بمێنێته‌وه یاخود مێرده‌كه‌ی ئاشتبكاته‌وه)، هه‌روه‌ها مێردیش له‌سه‌ریه‌تی ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق نه‌دات.
به‌ڵام ئه‌وانیتر من پێتان ده‌ڵێم نه‌ك خوداوه‌ند: گه‌ر هاتوو برایه‌كی باوه‌ڕدار ژنێكی بێ‌باوه‌ڕی هه‌بوو ژنه‌كه‌ش ڕازیبوو له‌گه‌ڵی بژی، با پیاوه‌كه به‌جێی نه‌هێڵێ‌و ته‌ڵاقینه‌دا. هه‌روه‌ها گه‌ر هاتوو ژنێكی باوه‌ڕدار مێردێكی بێ‌باوه‌ڕی هه‌بوو مێرده‌كه‌شی ڕازی بــوو له‌گه‌ڵی بژی، با ژنه‌كه وازی لـێ‌نه‌هێنێ. چونكه مێرده بێ‌باوه‌ڕه‌كه پاك‌و پیرۆز ده‌بێ به‌هۆی ژنه باوه‌ڕداره‌كه‌ی، هه‌روه‌ها ژنه بێ‌باوه‌ڕه‌كه پاك‌و پیرۆز ده‌بێ به‌هۆی مێرده باوه‌ڕداره‌كه‌ی، ئه‌گینا منداڵی ئه‌م جۆره ژن‌و مێردایه‌تیه گڵاون، هه‌رچه‌نده ئه‌وان پیرۆزبن. به‌ڵام گه‌ر مێرده یاخود ژنه بێ‌باوه‌ڕه‌كه ویستی وازبهێنێ، باوازبهێنێ، له‌م حاڵه‌ته پیاوه‌كه یا ژنه باوه‌ڕداره‌كه په‌یوه‌ست نییه به‌په‌یوه‌ندی ژن‌و مێردایه‌تی، چونكه خودا بانگی كردووین به‌ئاشتی بژین. چونكه چۆن ده‌زانی ئه‌ی ژنی باوه‌ڕدار ده‌توانی مێرده‌كه‌ت ڕزگار بكه‌یت؟ یان ئه‌ی پیاوی باوه‌ڕدار چۆن ده‌زانی ده‌توانی ژنه‌كه‌ت ڕزگار بكه‌یت؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌پێی ئه‌وه‌ی خوداوه‌ند بۆی داناون بژین، به‌و شێوه‌یه‌ی خودا بانگی كردوون، ئه‌مه فه‌رمانی منه بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره‌كان. ئه‌وه‌ی خودا بانگیكردووه به خه‌ته‌نه‌كراوی، با هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی خه‌ته‌نه‌كه‌ی نه‌دا، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش به خه‌ته‌نه نه‌كراوی بانگی كردووه، باخۆی خه‌ته‌نه نه‌كات. چونكه خه‌ته‌نه‌كردن هیچ نییه، هه‌روه‌ها خه‌ته‌نه نه‌كردنیش هیچ نییه، به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه كار به ڕاسپارده‌كانی خودا بكرێ. با هه‌ر یه‌كه به‌و شێوه‌یه بمێنێته‌وه كه تیایه‌تی كاتێ خودا بانگیكردووه. گه‌ر هاتوو كۆیله بوویت كاتێ خودا بانگی كردی؟ پێویست ناكات بایه‌خ به‌مه بده‌یت، به‌ڵام گه‌ر توانیت سهربهستبی، باشتره ئه‌م هه‌له به‌كاربێنی، چونكه ئه‌وه‌ی كۆیله بووه كاتێ خوداوه‌ند بانگی كردووه ئه‌وه ده‌بێته سه‌ربه‌ستی خوداوه‌ند. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی به‌سه‌ربه‌ستی بانگ كراوه ئه‌وه ده‌بێته كۆیله‌ی مه‌سیح. خودا ئێوه‌ی به‌نرخێكی گران كڕیوه، ئیتر ئێوه مه‌بن به كۆیله‌ی خه‌ڵكی. له‌به‌رئه‌وه ئه‌ی برایان، پێویسته هه‌ر یه‌كه به‌و شێوه‌یه بمێنێته‌وه له‌گه‌ڵ خودا كه تیایدا بووه كاتێ بانگ كراوه.
ڕه‌به‌ن
ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی ژنیان نه‌هێناوه‌و شوویان نه‌كردووه، ڕاسپارده‌یه‌كی تایبه‌تیم نییه بۆیان له‌لایه‌ن خوداوه‌نده‌وه، به‌ڵام من بیروڕای خۆم له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێم، وه‌ك یه‌كێك به‌هۆی به‌زه‌یی خوداوه‌نده‌وه متمانه‌ی به‌ده‌ست هێناوه. چونكه گه‌ر من بیربكه‌مه‌وه، چكاتێكی ناخۆش له‌به‌رده‌ممان دایه، وای به‌باشتر ده‌زانم كه پیاو به‌بێ ژن هێنان بمێنێته‌وه. گه‌ر تۆ ژنت هه‌بوو، داوای جیابوونه‌وه مه‌كه، به‌ڵام گه‌ر ژنت نه‌بوو، مه‌گه‌ڕێ به‌دوای ژنهێنان. گه‌ر كوڕێك ژنی هێنا، هه‌ڵه‌ی نه‌كردووه، هه‌روه‌ها گه‌ر كچێك شوویكرد، هه‌ڵه‌ی نه‌كردووه. به‌ڵام ئه‌و جۆره كه‌سانه تووشی ده‌رده‌سه‌ری ژیان ده‌بن، جا من ده‌مه‌وێ ئێوه له‌وه بپارێزم. ئه‌ی برایان من پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌نده كاتمان نه‌ماوه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌وانه‌ی ژنیان هێناوه، پێویسته ئێستا به‌شێوه‌یه‌ك بن هه‌روه‌ك ژنیان نه‌هێنابێ. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی ده‌گرین هه‌روه‌ك بڵێ‌ی ناگرین، ئه‌وانه‌ی دڵخۆشن هه‌روه‌ك بڵێ‌ی دڵخۆش نین، ئه‌وانه‌ی شت ده‌كڕن هه‌روه‌ك بڵێ‌ی هیچیان نییه. ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌م جیهانه‌وه هه‌یه وه‌ك بڵێ‌ی په‌یوه‌ندیان پێیه‌وه نییه، چونكه شێوه‌ی ئه‌م جیهانه ڕووه‌و نه‌مانه. ده‌مه‌وێ ئێوه له‌سه‌رقاڵی سه‌ربه‌ست بن، ئه‌وه‌ی ژنی نه‌هێناوه سه‌رقاڵ ده‌بێ به كاروباری خوداوه‌ندو چۆنیه‌تی ڕازیكردنی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ژنی هێناوه سه‌رقاڵ ده‌بێ به كاروباری جیهانیو چۆنیه‌تی ڕازیكردنی ژنه‌كه‌ی. ئه‌و كابرایه دڵی به‌شكراوه. هه‌روه‌ها كچان‌و ئه‌و ژنانه‌ی مێردیان نییه سه‌رقاڵ ده‌بن به‌كاروباری خوداوه‌ندو چۆن پیرۆزی لهشو ڕۆح به‌ده‌ست بهێنن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی شوویكردووه سه‌رقاڵی كاروباری جیهانیو چۆنیه‌تی ڕازیكردنی مێرده‌كه‌یه‌تی.
من ئه‌مه‌تان پێ‌ده‌ڵێم بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان. نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بتانبهستمهوه. تاكو ڕێگای ڕاست‌و په‌سه‌ند بگرن‌و بێ دوودڵی خزمه‌تی خوداوه‌ند بكه‌ن. گه‌ر هاتوو یه‌كێك له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو شتێكی چاك ناكات به‌رامبه‌ر به‌ده‌زگیرانه‌كه‌ی گه‌ر بكه‌وێته ته‌مه‌نه‌وه‌و نه‌یهێنێ، به‌م شێوه‌یه پێویست بوو بیهێنێ، با بیهێنێ چونكه به‌مه گوناه ناكات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌دڵه‌وه بڕیاری دابێ‌و خۆی ناچار نه‌كردبێ، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی به‌سه‌ر خۆی هه‌بێ، ده‌زگیرانه‌كه‌ی خۆی به‌كچی بهێڵێته‌وه، ئه‌وا باش ده‌كات. كه‌واته، ئه‌وه‌ی ژن ده‌هێنێ شتێكی چاك ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناهێنی ئه‌وا چاكتر ده‌كات. ژن ئه‌وه‌نده به مێرده‌وه ده‌به‌سترێته‌وه هه‌تا مێرده‌كه‌ی زیندووه. به‌ڵام گه‌ر مێرده‌كه‌ی مرد، ئه‌وسا ژنه‌كه سه‌ربه‌سته‌و مافـی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ر پیاوێك كه بیه‌وێ شووی پێ بكات، به‌ڵام پیاوه‌كه له‌خوداوه‌ند بێ. ئه‌گینا به‌ڕای من ئه‌و ئافره‌ته به‌خته‌وه‌رتره گه‌ر وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌و شوونه‌كات. له‌و باوه‌ڕه‌شدام منیش ڕۆحی خودام تیادایه.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.