Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
یەکەم کۆرنسۆس 8
قوربانی بته‌كان
ئێمه هه‌موومان ئه‌و زانینه‌مان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌و قوربانییانه‌ی پێشكه‌ش به‌بته‌كان ده‌كرێت. به‌ڵام زانین لووتبهرزت ده‌كات، كه‌چی خۆشه‌ویستی بنیادت ده‌نێ، گه‌ر یه‌كێك له‌و باوه‌ڕه‌دایه شتێك ده‌زانێ، ئه‌و كه‌سه جارێ شته‌كه به‌ته‌واوی نازانێ وه‌ك پێویسته بیزانێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی خودای خۆشده‌وێ، ئه‌وا لای ئه‌و ناسراوه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌خواردنی قوربانیی بته‌كانه‌وه هه‌یه، ئێمه ده‌زانین بت بوونی نییه، هه‌روه‌ها جگه له‌خودای تاكو ته‌نها هیچ خودایه‌كی تر نییه. چونكه گه‌ر هه‌ندێك هه‌بن پێیان بگوترێ خودا لهئاسمانو له‌سه‌ر زه‌وی، هه‌روه‌ك زۆر خودا‌و زۆر خوداوه‌ندیش هه‌یه. به‌ڵام ئێمه ته‌نها یه‌ك خودامان هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌و باوكه‌یه كه هه‌موو شتێك له‌لایه‌ن ئه‌وه‌و ئێمه‌ش بۆ ئه‌و هه‌ین، هه‌روه‌ها یه‌ك خوداوه‌ندمان هه‌یه ئه‌ویش عیسای مه‌سیحه، كه هه‌موو شتێك به‌هۆی ئه‌وه‌و ئێمه‌ش به‌هۆی ئه‌و هه‌ین.
به‌ڵام هه‌موو خه‌ڵك ئه‌م ڕاستیه نازانن، چونكه هه‌ندێكیان تا ئه‌مڕۆش واڕاهاتوون كه‌وا بت به‌ڕاستی بوونی هه‌یه، ته‌نانه‌ت له گۆشتی قوربانیی بتیش ده‌خۆن، هه‌ر واده‌زانن پێشكه‌ش به‌بته‌كان كراوه، ویژدانه لاوازه‌كه‌شیان گڵاوبووه. خواردن له خودا نزیكمان ناكاته‌وه، گه‌ر هاتوو له‌شتێكمان خوارد هیچمان ده‌ست ناكه‌وێ، هه‌روه‌ها گه‌ر لێمان نه‌خوارد باشتر نییه. به‌ڵام ئاگاداری خۆتان بن تاكو ئه‌م سه‌ربه‌ستیه‌تان نه‌بێته به‌ردی كۆسپ بۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان لاوازه، ئه‌ی خاوه‌نی زانیاری گه‌ر هاتوو یه‌كێك تۆی بینی له‌په‌رستگای بت له‌سه‌ر خوان دانیشتووی، ئایا ئه‌و كه‌سه گه‌ر ویژدانی لاواز بێ هاننادرێ له‌گۆشتی قوربانی بته‌كان بخوات؟ جا زانیاریه‌كه‌ت بووه هۆی له‌ناوچوونی ئه‌و برا باوه‌ڕ لاوازه‌ی مه‌سیح له‌پێناوی مرد.
كه‌واته به‌هه‌مان شێوه گوناه به‌رامبه‌ر به مه‌سیح ده‌كه‌ن، كاتێ گوناه به‌رامبه‌ر به برایه‌كتان دهكهنو ویژدانی لاوازیان بریندار ده‌كه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه، گه‌ر هه‌ندێ خۆراك ببێته كۆسپ‌و كه‌وتنی براكه‌م، ئیتر هه‌رگیز گۆشت ناخۆم تاكو نه‌بمه كۆسپ بۆ براكه‌م.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.