Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
یەکەم کۆرنسۆس 9
مافی نێرراوان
ئایا سه‌ربه‌ست نیم؟ ئایا نێرراو نیم؟ ئایا عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمانم نه‌دیوه؟ ئایا ئێوه به‌رووبوومی كاری من نین له‌خوداوه‌ند؟ گه‌ر هاتوو نێرراو نه‌بم لای خه‌ڵكی تر، بۆ ئێوه نێرراوم، چونكه ئێوه مۆری نێرراوێتی منن. ئه‌وه‌یه به‌رگریكردنی من سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی تاقیم ده‌كه‌نه‌وه: ئایا مافـی خواردن‌و خواردنه‌وه‌مان نییه؟ ئایا مافـی ئه‌وه‌مان نییه یه‌كێك له‌خوشكان بكه‌ین بههاوسهرمانو له‌گه‌ڵ خۆمان بیهێنین، وه‌كو نێرراوانی تر‌و پهترۆسو برایان له‌خوداوه‌ند؟ یاخود ته‌نها من‌و به‌رنابا مافـی ئه‌وه‌مان نییه‌و هه‌ر ده‌بێ ئیش بكه‌ین [بۆ په‌یداكردنی پێویستیه‌كانی ژیانمان]؟ چ سه‌ربازێك ده‌چێ بۆ جه‌نگ له‌سه‌ر حسابی خۆی؟ یا چ باخه‌وانێك ڕه‌زێك ده‌چێنێ‌و له‌به‌ره‌كه‌ی ناخوات؟ یاخود چ شوانێك مێگه‌لـێ ده‌له‌وه‌ڕێنێ‌و له‌ماسته‌كه‌ی ناخوات؟ ئایا ئه‌م قسانه‌م قسه‌ی مرۆڤه؟ ئایا شه‌ریعه‌تیش هه‌مان شت ناڵێ؟ له‌شه‌ریعه‌تی مو‌سا نووسراوه: [[ده‌می گا مه‌به‌سته‌وه له‌كاتی ده‌غڵ كوتانه‌وه.]] گه‌ر خودا بایه‌خ به گا بدات؟ ئایا به‌ڕاستی ئه‌مه‌ی له‌پێناوی ئێمه‌دا نه‌وتووه؟ به‌ڵێ، له‌پێنــاوی ئێمـه‌دا ئه‌مه نووسراوه‌و مانای ئه‌وه‌یه: هه‌موو ئه‌وانه‌ی زه‌وی ده‌كێڵن. ده‌یكێڵن به‌هیواوه، ئه‌وانه‌ی گه‌نم ده‌كوتن ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌هیوای ئه‌وه‌ی به‌شداربن له‌به‌رووبووم. كاتێ ئێمه شتی ڕۆحیتان تیا بچێنین ئایا گه‌لێك زۆره گه‌ر له‌ئێوه هه‌ندێ شتی پێویستی له‌شمان ده‌ست كه‌وێ؟ گه‌ر بێت‌و كه‌سانی تر ئه‌م مافه‌یان بـه‌ســه‌رتــان هــه‌بێ، ده‌بــێ ئێمه چه‌ند له‌وان له‌پێشتر بین؟ به‌ڵام ئێمـه ئه‌م مافه‌مان وه‌رنه‌گرت، به‌ڵكو له‌هه‌موو شتێك دانمان به‌خۆمان گرت تاكو كۆسپێك نه‌خه‌ینه سه‌ر ڕێگای مـزگێنی مه‌سـیح.
ئایا نازانن ئه‌وه‌ی خزمه‌تی په‌رستگا ده‌كات به خێری په‌رستگا ده‌ژی، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی خزمه‌تی قوربانگا ده‌كات به‌شی خۆی لهقوربانیهكان هه‌ڵده‌گرێ؟ هه‌ر ئاواش خوداوه‌ند فه‌رمانیداوه ئه‌وانه‌ی مزگێنی خوداوه‌ند ده‌ده‌ن خۆیان به‌هۆی ئه‌و مزگێنییه‌وه بژێنن. به‌ڵام من داوای هیچ مافێك له‌و مافانه ناكه‌م، هه‌روه‌ها ئێستا ئه‌وه نانووسم هه‌تا داوای ئه‌م یارمه‌تییه بكه‌م. چونكه مردنم به‌لاوه باشتره له‌وه‌ی یه‌كێك ڕێی ئه‌م شانازیه‌م لـێ‌بگرێ. چونكه گه‌ر مزگێنی بده‌م نابێ شانازی به‌خۆم بكه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ی مزگێنیدان له‌سه‌رم پێویسته. جا قوڕ به‌سه‌رم گه‌ر بێت‌و مزگێنیم نه‌دایه. چونكه گه‌ر به‌خواستی خۆم ئه‌وه بكـه‌م، ئه‌وا پاداشت ده‌كرێم، به‌ڵام گه‌ر به‌خواستی خۆم نه‌بێ، ئه‌وا متمانه‌ی لێپرسراویه‌تییه‌كم پێدراوه‌و جێبه‌جێی ده‌كه‌م. ئیتر پاداشتم چییه؟ پاداشتی من ئه‌وه‌یه به‌خۆڕایی مزگێنی بدهمو واز لـهمـافـی خۆم بهێنم له‌مزگێنیدا. من مرۆڤێكی ئازادم، كۆیله‌ی هیچ كه‌س نیـم، به‌ڵام خۆم كرد به‌كۆیله بۆ هه‌موو خه‌ڵك تا ژماره‌یه‌كی زۆریان لـێ به‌ده‌ستبهێنم. هه‌تا جووله‌كه بۆ مه‌سیح به‌ده‌ستبهێنم، وه‌ك جووله‌كه‌یه‌ك ده‌ژیم. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له‌ژێر سایه‌ی شه‌ریعه‌ت ده‌ژین وه‌ك ئه‌وان له‌ژێر سایه‌ی شه‌ریعه‌ت ده‌ژیم، چونكه ده‌مه‌وێ ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ش بۆ مه‌سیح به‌ده‌ستبهێنم، به‌ڵام بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی بێ شه‌ریعه‌تن، خۆم ده‌كه‌م به بێ‌شه‌ریعه‌ت هه‌تا بۆ مه‌سیح بهدهستیانبهێنم. ئیتر ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ من شه‌ریعه‌تی خودا ڕاناگرم، به‌ڵكو له‌ژێر سایه‌ی شه‌ریعه‌تی مه‌سیحم. بۆ لاوازه‌كان خۆم ده‌كه‌م به لاواز، تاكو بهدهستیانبهێنم بۆ مه‌سیح. ئیتر بۆ هه‌مووان بووم به‌هه‌موو شتێك، هه‌تا به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێ هه‌ندێكیان ڕزگار بكه‌م. ئه‌مانه هه‌مووی ده‌كه‌م له‌پێناوی مزگێنیدا، تا به‌شداری تیادا بكه‌م.
ئایا نازانن هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌شداری ڕاكردن ده‌كه‌ن له‌یاری پێشبڕكێدا، ته‌نها یه‌كێكیان پاداشت وه‌رده‌گرێ؟ به‌هه‌مان شێوه ئێوه‌ش ڕابكه‌ن تا ده‌یبه‌نه‌وه، هه‌ر یه‌كێك له‌و یاریزانانه مه‌شقی خۆ به‌هێزكردن ده‌كه‌ن، تاكو تاجێكی له‌ناوچوو به‌ده‌ستبهێنن. به‌ڵام ئێمه له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی تاجێكی له‌ناونه‌چوو. كه‌واته من ڕاناكه‌م وه‌ك یه‌كێك ئامانجی نه‌بێ، هه‌روه‌ها بۆكسێن ناكه‌م وه‌ك یه‌كێك له‌هه‌وا بدا. به‌ڵكو ڕه‌ق ده‌بم له‌گه‌ڵ له‌شی خۆم‌و ده‌یكه‌م به‌كۆیله، تاكو خۆم ڕه‌ت نه‌كرێمه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی خۆم به‌خه‌ڵكیترم ڕاگه‌یاندووه.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.