Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
تیتۆس 3
ڕزگاری به‌هۆی ڕوحی پیرۆز
یادی باوه‌ڕداران بخه‌ره‌وه ملكه‌چی فهرمانڕهوایانو دهسهڵاتدارانبن، گوێڕایه‌ڵبن، ئاماده‌بن بۆ هه‌موو كارێكی چاك، قسه‌ی خراپ به‌كه‌س نه‌ڵێن، شه‌ڕفرۆش نه‌بن، به‌ڵكو زمانشیرینیونیانی پێشانبده‌ن له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵكی. ئێمه‌ش جاران بێمێشكو یاخی‌و گومڕا بووین، به‌نده‌ی ئاره‌زووی خراپ‌و هه‌موو جۆره خۆشییه‌ك بووین، بهكینهو چاوپیسی ده‌ژیاین، خه‌ڵك ڕقی لێمان بوو، ئێمه‌ش ڕقمان له‌یه‌كتری بوو. به‌ڵام ئێمه كاتێ نهرمونیانیو خۆشه‌ویستی خودای ڕزگــاركــه‌رمــان بۆ ده‌ركه‌وت، كه ڕزگاری كردین، ئه‌مه به‌هۆی كاری ڕاستودروستی خۆمان نه‌بوو، به‌ڵكو به‌پێی به‌زه‌یی خۆی، به شوشتنی له‌دایكبوونه‌وه‌ی دووهمو تازه‌بوونه‌وه‌ی ڕۆحی پیرۆز، ئه‌وه‌ی خودا ڕشتی به‌سه‌رمان به‌هۆی عیسای مه‌سیحی ڕزگاركه‌رمان، تا كاتێك بێ‌تاوان بین به‌به‌ره‌كـه‌تی ئه‌و، ببین به‌میراتگر به‌گــوێره‌ی هیوای ژیانی هه‌تاهه‌تایی. ئه‌م قـسه‌یه به‌ته‌واوی ڕاسته. ده‌مه‌وێ سـوور بیت له‌سه‌ر ئه‌م شتانه، هه‌تا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌خودا هه‌یه كرداری چاك بكه‌ن، ئه‌مه‌ش باش‌و سوودبه‌خشه بۆ هه‌موو خه‌ڵكی.
به‌ڵام دووربكه‌وه له‌شه‌ڕه‌قسه‌ی شێتانه‌و باسی ڕهچهڵهكو دوژمنایهتیو ناكۆكی‌و دووبه‌ره‌كایه‌تی له‌سه‌ر شه‌ریعــه‌ت، چــونكــه سوودبه‌خش نییه‌و هیچوپووچه. له دروستكه‌ری ئاژاوه دووربكــه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی جارێك یاخود دووجار ئاگادارت كرده‌وه. تۆ ده‌زانیت ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌و بێت گــومــڕاو گوناهباره خۆی حوكمی به‌سه‌ر خۆی داوه.
دوا ڕاسپارده
كاتێ ئه‌رتیماس یاخود تیخیكۆس بۆ لات ده‌نێرم، خێرا وه‌ره بۆ لام بۆ شاری نیكۆپۆلیس، چونكه نیازم وایه وه‌رزی زستان له‌وێ به‌سه‌ر ببه‌م. به‌پێی توانا یارمه‌تی زیناسی پارێزه‌رو ئه‌پۆلۆس بده، كاروباری سه‌فه‌ریان بۆ ڕێكبخه هه‌تا له‌هیچ شتێك كه‌موكوڕییان نه‌بێت. پێویسته كۆمه‌ڵه‌كه‌مان فێربن به‌باشترین شێوه كرداری چاك بكهنو به‌پێی پێویست یارمه‌تیبده‌ن، هه‌تا بێبه‌رهه‌م نه‌بن.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵمدان سڵاوت لـێ‌ده‌كه‌ن، سڵاو له‌وانه بكه كه ئێمه‌یان خۆشده‌وێت له‌باوه‌ڕدا.
به‌ره‌كه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌مووتان بێت. ئامین.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.