Skip to content
BibleKenya

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

تیتۆس 2

راسپارده‌ بۆ باوه‌ڕداران

به‌ڵام تۆ به‌شێوه‌یه‌ك فێر بكه‌، بگونجێت له‌گه‌ڵ فێركردنی ڕاست. پیاوانی پیر ڕاسپێره‌ ووریاو به‌رێزو ژیر‏بن، له‌باوه‌ڕو خۆشه‌ویستی‏و دان‎به‌خۆگرتن ڕێك‏و ڕاست‎بن.

‏ هه‌روه‌ها پیرێژنه‌كان ڕاسپێره‌ به‌‏پیرۆزی بژین، له‌پاشه‌مله‌ قسه‌‏نه‌كه‌ن، سه‌رخۆش‏نه‌بن، به‌ڵكو شتی چاك فێری خه‌ڵكی بكه‌ن. ژنانی گه‌نج فێری خۆشه‌ویستی مێردو منداڵه‌كانیان بكه‌ن، ژیرو پاك‎بن به‌ڕێك‏و پێكی مالێان به‌ڕێوه‌ببه‌ن، باش‏بن،‏ گوێڕایه‌ڵی مێرده‌كانیان‏بن، هه‌‏تا كه‌س به‌‏خراپه‌ باسی ووشه‌ی خودا نه‌كات.

‏ هه‌روه‌ها ئامۆژگاری گه‌نجه‌كان بكه‌ خۆڕاگربن. ‏خۆت له‌‏هه‌موو شتێك ببه‌ به‌‏نموونه‌ بۆیان له‌كاری چاكه‌، به‌ڕێزو پاك‎و دڵسۆزبه‌ له‌‏فێركردنت. باووته‌كانت ڕاست‏بن‎و قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كرێ‌، تا ناحه‌ز شه‌رمه‌زار بێت كاتێ‌ هیچ خراپه‌یه‌ك نادۆزێته‌وه‌ بیڵێت له‌دژتان.

كۆیله‌كان ڕاسپێره‌ ملكه‌چی گه‌وره‌كانیان‏بن، له‌‏هه‌موو شتێك شوێنی ڕه‌زامه‌ندییان‏بن، به‌رپێچیان نه‌كه‌ن، هیچیان لـێ‌نه‌دزن، به‌ڵكو له‌‏هه‌موو شتێك چاكه‌و دڵسۆزی خۆیان ده‌رخه‌ن، هه‌تا ئه‌وان فێركردنی خودای ڕزگاركه‌رمان بڕازێننه‌وه‌ له‌‏هه‌موو شتێك.

چونكه‌ به‌ره‌كه‌تی خودا ڕزگاریه‌، بۆ هه‌موو مرۆڤێك ده‌ركه‌وت، ئه‌وه‌ی فێرمان ده‌كات خـۆمـان دووربخه‌ینه‌وه‌ له‌‏هه‌موو خراپه‌‏و ئاره‌زووه‌كانی ئه‌م جیهانه‌، تا له‌م ژیانه‌ی ئێستا به‌ژیری‏و ڕاست‎ودروستیو له‌‏خواترسی بژین، له‌‏چاوه‌ڕوانی هیوای پیرۆز، ڕۆژی ده‌ركه‌وتنی شكۆمه‌ندی خودای مه‌زن‏و عیسای مه‌سیحی ڕزگاركه‌رمان. ئه‌وه‌ی به‌خوێنی خۆی ئێمه‌ی كڕیه‌وه‌، تا‏ببێته‌ قوربانی بۆ هه‌موو گوناهێك‎و پاكمان بكاته‌وه‌و بمانكات به‌گه‌لـی تایبه‌تی خۆی كه‌ دڵگه‌رمه‌ بۆ كاری چاكه‌.

‏ ئاوها قسه‌ بكه‌و ووتار بده‌و سه‌رزه‌نشتی خه‌ڵكی بكه‌ به‌‏هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك. ڕێگا مه‌ده‌ كه‌س گاڵته‌ت پێ‌بكات.

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.