Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
تیتۆس 1
لهپۆڵسهوه، به‌نده‌ی خودا‌و نێرراوی عیسای مه‌سیح، له‌پێناوی باوه‌ڕی ئه‌وانه‌ی خودا هه‌ڵیبژاردون، هه‌روه‌ها بۆ ناسینی ڕاستی ئه‌وه‌ی به‌ره‌و خواترسی ده‌ڕوات، له‌سه‌ر بناغه‌ی هیوای ژیانی هه‌تاهه‌تایی، ئه‌وه‌ی خودای ڕاستگۆ له زووه‌وه به‌ڵێنی پێ‌داوه، هه‌روه‌ها له‌كاتی پێویست ووشه‌كه‌ی ده‌رخست به‌هۆی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی به‌ڕاسپارده‌ی خودای ڕزگاركه‌رمان دراوه‌ته ده‌ستی من.
بۆ تیتۆس ڕۆڵه‌ی ڕاسته‌قینه‌م له باوه‌ڕی هاوبه‌شمان، با به‌ره‌كه‌ت‌و ئاشتی خودای باوك‌و عیسای مه‌سیحی ڕزگاركه‌رمان له‌گه‌ڵت بێ.
راسپارده‌ی دانانی پیران
له‌دوورگه‌ی كریت بهجێمهێشتی تا ئه‌و شتانه‌ی كه‌موكوڕی هه‌یه ته‌واوی بكهیتو پیران دابنێت له‌هه‌موو شارێك به‌و شێوه‌ی ڕامسپاردووی. ده‌بێ ئه‌و پیاوه بێ كه‌موكوڕی بێت، یه‌ك ژنی هه‌بێت، منداڵه‌كانی باوه‌ڕداربن كه‌س به به‌ڕه‌ڵلاو یاخیبوو ناویان نه‌بات. چونكه چاو‌دێر نوێنه‌ری خودایه پێویسته بێكه‌موكوڕی بێت، لووتبه‌رزو تووڕه‌و سهرخۆشو شه‌ڕفرۆش نه‌بێت، چاوبرسی نه‌بێت بۆ ماڵی حه‌رام، به‌ڵكو میوانداری نامۆ بكات‌و حه‌ز له‌چاكه بكات، سهنگینو ژیر بێت، ڕاستودروستو پاكوپیرۆزو خۆڕاگر بێت. ده‌ستبگرێ به‌و ووشه ڕاستانه‌ی به‌گوێره‌ی فێركردنه، تا بتوانێ خه‌ڵكی هانبدات به‌فێركردنێكی ڕاست، هه‌روه‌ها سه‌رزه‌نشتی ئه‌وانه بكات كه به‌ربه‌ره‌كانی ده‌كه‌ن.
دژایه‌تی مامۆستا درۆزنه‌كان
چونكه زۆر كه‌س هه‌ن به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی خه‌ته‌نه‌كراون، یاخیبوون‌و خه‌ڵكی به‌قسه‌ی هیچوپووچ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن، ئه‌وانه ده‌بێ ده‌میان دابخرێت، چونكه چه‌نده‌ها خێزانیان به‌ته‌واوی هه‌ڵگێڕاوه به‌فێركردنێكی ناڕاست له‌پێناوی قازانجی حه‌رام. یه‌كێك له‌ناویان پێغه‌مبه‌رێكی تایبه‌ت بوو به‌خۆیان، ووتویه‌تی: (دانیشتوانی كریت هه‌میشه درۆزنن، ئاژه‌ڵی به‌دكارن، تهمبهڵو زۆرخۆرن.) ئه‌م قسه‌یه ڕاسته، له‌به‌رئه‌وه پێویسته به‌توندی سه‌رزه‌نشتیان بكه‌ین، تا له‌باوه‌ڕ ڕاست بن. گوێ‌نه‌گرن بۆ ئه‌فسانه‌كانی جووله‌كه‌و ڕاسپارده‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ڕاستی هه‌ڵگه‌ڕاونه‌وه. بۆ پاكه‌كان هه‌موو شتێك پاكه، به‌ڵام بۆ پیسهكانو بێباوه‌ڕه‌كان هیچ شتێك پاك نییه، چونكه بیر‌و ویژدانیان پیسه. به‌ده‌م وا ده‌ریده‌خه‌ن خودا ده‌ناسن، به‌ڵام بهكردهوهیان نكۆڵی لێ‌ده‌كه‌ن، ئه‌وانه خۆشه‌ویست نین‌و یاخین، به‌كه‌ڵكی هیچ كردارێكی چاك نایه‌ن.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.