Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
ڕۆما 3
سه‌رڕاستی خودا
كه‌واته، چاكه‌ی جووله‌كه‌كان چییه؟ هه‌روه‌ها سوودی خه‌ته‌نه‌كردن چییه؟ زۆره له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه. یه‌كه‌میان ئه‌وه‌بوو خودا متمانه‌ی به‌جووله‌كه هه‌بوو ووشه‌كانی خۆی خسته به‌رده‌ستیان. چی ڕووده‌دا گه‌ر هاتوو هه‌ندێكیان بێباوه‌ڕ بوون؟ ئایا بێباوه‌ڕییان ڕێگا له‌سه‌رڕاستی خودا ده‌گرێ؟ نه‌خێر! خودا هه‌میشه ڕاستگۆیه‌و مرۆڤ هه‌مووی درۆزنه. هه‌روه‌ك چۆن له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه: [[ئه‌ی خودا، ڕاستی ووشه‌كانت دیاره كاتێ ده‌دوێی، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتووی كاتێ حوكمدهدهی.]]
به‌ڵام گه‌ر هاتوو خراپه‌كانمان ڕاستودروستی خودای ده‌رخست، ئه‌وسا چی ده‌ڵێین؟ ئایا خودا زۆرداره گه‌ر تووڕه‌یی خۆی به‌سه‌رماندا بهێنێ؟ (لێره وه‌ك مرۆڤێك قــسه ده‌كه‌م.) نه‌خێر! ئه‌گینا چۆن خودا جیهان حوكم ده‌دات؟ له‌وانه‌یه یه‌كێك بیه‌وێ بڵێ: (گه‌ر بێت‌و به‌هۆی درۆی منه‌وه، ڕاستی خودا زیاتر ده‌ركه‌وێ، بۆ شكۆمــه‌ندی ئه‌و، ئیتر بۆچی خودا تاوانبارم بكات وه‌ك گوناهبارێك؟) یان یه‌كێكی دیكه ده‌ڵێ: (بۆچی خراپه نه‌كه‌ین تاكو چاكه‌ی له‌دواوه بێ؟) هه‌روه‌ك هه‌ندێ كــه‌س ئه‌م بوختانه‌مان به‌ده‌مه‌وه ههڵدهبهستنو ده‌ڵێن ئێمه وامان ووتوه. جا سزای ئه‌وانه دادپه‌روه‌رانه‌یه.
هیچ مرۆڤێك بێ‌گوناه نییه
كه‌واته، ئیتر چی؟ ئایا ئێمه‌ی جووله‌كه باشترین؟ نه‌خێر، چونكه جووله‌كه‌و یۆنانی، وه‌ك له‌پێشا باسكراوه، هه‌موویان ملكه‌چی ده‌سه‌ڵاتی گوناهن، وه‌ك له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه:
[[هیچ مرۆڤێك ڕاستودروست نییه،
ته‌نانه‌ت یه‌كێكیش!
هه‌روه‌ها یه‌كێك نییه تێبگات‌و
یه‌كێك نییه به‌دوای خودا بگه‌ڕێ.
هه‌موو خۆیان له‌خودا دوورخسته‌وه،
جا له‌به‌رئه‌وه هه‌موو بێسوود بوون،
كه‌س كاری چاك ناكات،
نه‌خێر ته‌نانه‌ت یه‌كێكیش نا.]]
[[قوڕگیان گۆڕێكی كراوه‌یه،
له‌زمانیان فێڵ‌و ته‌ڵه‌كه‌بازی ده‌ڕژێ]]،
[[لێویان پڕه لهژههری ماری كوشنده]]،
[[ده‌میان پڕه لهنهفرهتو تاڵاو]]،
[[قاچیان خێرایه بۆ خوێن ڕشتن،
ڕێبازیان هه‌موو خراپه‌و وێرانكردنه،
هه‌روه‌ها ڕێگه‌ی ئاشتی نازانن]]،
[[ترسی خودایان له‌به‌ر چاو نییه.]]
ئێستا ده‌زانین هه‌رچی شه‌ریعه‌ت ده‌یڵێ به‌وانه‌ی ده‌ڵێ كه له‌ژێر سایه‌ی شه‌ریعه‌تدان، تا هه‌موو ده‌مێك دابخرێ‌و هه‌موو جیهان بكه‌وێته ژێر لێپرسینه‌وه‌ی خودا. بۆیه كاركردن به‌شه‌ریعه‌ت هیچ كه‌سێك لای خودا بێ‌تاوان ناكات، به‌ڵكو به‌هۆی شه‌ریعه‌ت گوناه ده‌ناسرێ.
بێ‌تاوانبوون به‌باوه‌ڕ
به‌ڵام ئێستا دادپه‌روه‌ری خودا به‌جیا له‌شه‌ریعه‌ت ده‌ركه‌وت، شهریعهتو پێغه‌مبه‌رانیش شایه‌تی بۆ ده‌ده‌ن. ئه‌و هه‌موو كه‌سێك بێ‌تاوان ده‌كات له‌سه‌ر بناغه‌ی باوه‌ڕهێنان به‌عیسای مه‌سیح به‌بێ‌جیاوازی، چونكه هه‌موویان گوناهیان كرد‌و له‌شكۆمه‌ندی خودا كه‌وتن. به‌ڵام خودا به‌خۆڕایی بێ‌تاوانیكردن* به به‌ره‌كه‌تی خۆی به‌هۆی كڕینه‌وه‌یان به‌خوێنی عیسای مه‌سیح، ئه‌وه‌ی خودا كردی به‌كه‌فاره‌ت* له‌جیاتی گوناهه‌كانیان به باوه‌ڕهێنان به‌خوێنی ئه‌و. ئه‌مه‌ی كرد تا دادپه‌روه‌ری خۆی ده‌ربخات، چونكه خودا دانیگرت به‌خۆیو چاوی پۆشی له‌گوناهه‌كانی ڕابوردوویان، بۆ ده‌رخستنی دادپه‌روه‌ریه‌كه‌ی له‌كاتی ئێستا، تا ڕاستودروست بێ‌و ئه‌وانه بێ‌تاوان بكات كه باوه‌ڕیان به‌عیسا هه‌یه.
كه‌واته كوانێ شانازی؟ نه‌ماوه. به‌چ شه‌ریعه‌تێك؟ ئایا به‌شه‌ریعه‌تی كردار؟ نه‌خێر، به‌ڵكو به‌شه‌ریعه‌تی باوه‌ڕ. چونكه ئێمه بۆمان ده‌ركه‌وت مرۆڤ به باوه‌ڕ بێ‌تاوان ده‌بێ، نه‌ك كاركردن به‌شه‌ریعه‌ت. ئایا خودا ته‌نها خودای جووله‌كه‌یه؟ ئایا خودای هه‌موو میلله‌تان نییه؟ به‌ڵێ، خودای هه‌موو میلله‌تانه. جا چونكه خودا یه‌كه، ئه‌وه‌ی خه‌ته‌نه‌كراوان له‌سه‌ر بنچینه‌ی باوه‌ڕ بێ‌تاوان ده‌كات، خه‌ته‌نه‌نه‌كراوانیش به‌هه‌مان باوه‌ڕ بێ‌تاوان ده‌كات. جا ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ ئێمه به‌هۆی باوه‌ڕه‌وه شه‌ریعه‌ت پووچه‌ڵ ده‌كه‌ینه‌وه؟ نه‌خێر، به‌ڵكو ئێمه به‌باوه‌ڕ شه‌ریعه‌ت جێگیر ده‌كه‌ین.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.