Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
ڕۆما 16
سڵاوی تایبه‌تی
ڕاتان ده‌سپێرم سه‌باره‌ت به فیبی خوشكمان، كه‌وا خزمه‌تكاره له‌كۆمه‌ڵه‌ی باوه‌ڕدارانی كه‌نخه‌ریا، به‌ناوی خوداوه‌نده‌وه پێشوازی لێ‌بكه‌ن، پێشوازییه‌ك كه‌شایانی خوشك‌و برای پیرۆز بێ، هه‌ر شتێكی پێویست بوو له‌ئێوه بیده‌نێ، چونكه ئه‌و یارمه‌تیده‌ری زۆر كه‌س بووه، هه‌روه‌ها هی منیش.
سڵاو لهپریسكلاو ئه‌كیلا بكه‌ن، كه به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ین له‌عیسای مه‌سیح، ئه‌وانه‌ی ملی خۆیان بۆ سه‌ربڕین دانا له‌پێناوی ژیانم، جا من به‌ته‌نها سوپاسیان ناكه‌م، به‌ڵكو هه‌موو كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره‌كانی میلله‌تانیش. هه‌روه‌ها سڵاو له‌وانه بكه‌ن كه‌سه‌ر به‌و كۆمهڵهنو له‌ماڵه‌كه‌یان كۆده‌بنه‌وه. سڵاو لهئپینتوسی خۆشه‌ویستم بكه‌ن ئه‌وه‌ی نۆبه‌ره‌ی باوه‌ڕ بوو به‌مه‌سیح له‌ناوچه‌ی ئاسیا. سڵاو له‌مریه‌م بكه‌ن، زۆر خۆی ماندووكرد له‌خزمه‌ت كردنمان له‌به‌ر ئێوه. سڵاو لهئهندرونیكوسو یونیاس بكه‌ن، ئه‌و دوو خزمانه‌م كه له‌گه‌ڵم به‌ندكرابوون، ئه‌وان به‌ناوبانگ بوون له‌ناو نێرراوان، پێش من له‌مه‌سیحدا بوون. هه‌روه‌ها سڵاو له‌ئه‌مپلیاتۆس بكه‌ن، خۆشه‌ویستم له‌خوداوه‌ند. سڵاو لهئوربانوس بكه‌ن پێكه‌وه كار ده‌كه‌ین له‌مه‌سیح، هه‌روه‌ها ئیستاخیسی خۆشه‌ویستم. سڵاو لهئهپیلهس بكه‌ن، ئه‌وه‌ی سه‌لمێنه‌ری ڕاستی خۆیه‌تی له‌مه‌سیح. سڵاو له‌خێزانی ئه‌رستوبولوس بكه‌ن. سڵاو لههیرودیونی خزمم بكه‌ن. هه‌روه‌ها له‌وانه‌ی له‌خوداوه‌ندن له‌خێزانی نه‌ركیسوس. سڵاو له‌خوشكان ته‌ریفیناو ته‌ریفۆسا بكه‌ن ئه‌وانه‌ی زۆر ماندوو ده‌بن له‌خوداوه‌ند. سڵاو لهخوشكه په‌رسیسی خۆشه‌ویست بكه‌ن، ئه‌وه‌ی خۆی زۆر ماندووكرد له‌خزمه‌تكردنی خوداوه‌ند. سڵاو لهروفسی بكه‌ن هه‌ڵبژێرراوه له‌خوداوه‌ند، هه‌روه‌ها له‌دایكی وه‌ك دایكمه. سڵاو لهئهسینكریتسو فهلیگۆنو ههرمسو پهتروباسو ههرماسو ئه‌و برایانه‌ی له‌گه‌ڵیان بوون بكه‌ن. سڵاو بكه‌ن لهفیلولوگۆسو خوشكه جولیاو نیریوسو خوشكه‌كه‌ی‌و ئولومپاسو هه‌موو ئه‌و خوشك‌و برا پیرۆزانه‌ی له‌گه‌ڵیان بوون. سڵاو له‌یه‌كتری بكه‌ن به‌ماچی پیرۆز. هه‌موو كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره‌كانی مه‌سیح سڵاوتان لێ ده‌كه‌ن.
به‌ڵام ئه‌ی برایان، ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه، ئاگاتان لهدروستكهری ناكۆكی‌و كۆسپ بێ، لێیان دووركه‌ونه‌وه، چونكه ئه‌وان ده‌رچوون له‌ڕێگای ئه‌و فێركردنه‌ی فێری بوون. جا ئه‌وانه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ن، خزمه‌تی مه‌سیحی خوداوه‌ندمان ناكه‌ن، به‌ڵكو خزمه‌تی سكیان ده‌كه‌ن، به‌قسه‌ی خۆش‌و زمان لووسی ساكاره‌كان ده‌خه‌ڵه‌تێنن. هه‌واڵی گوێڕایه‌ڵیتان بۆ خودا به‌هه‌مووان گه‌یشتووه، له‌به‌ر ئه‌وه پێتان دڵخۆشم، به‌ڵام ده‌مه‌وێ له‌چاكه دانا‌و له‌خراپه بێ‌به‌ری بن. ئه‌وسا خێرا خودای ئاشتی شه‌یتان له‌ژێر پێتان ده‌پلیشێنێته‌وه. بابهرهكهتی* عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان لهگهڵتانبێ. تیمۆساوس ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵم كار ده‌كات سڵاوتان لێ ده‌كات، هه‌روه‌ها لوكیوسو یاسونو سوسیپاته‌ری خزمانم.
منیش كه‌ناوم ته‌رتیوسه‌و نووسه‌ری ئه‌م نامه‌یه‌م، سڵاوتان لێ ده‌كه‌م به‌ناوی خوداوه‌نده‌وه.
غایۆس كه‌میوانداری من‌و هه‌موو كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران ده‌كات سڵاوتان لێ ده‌كات. هه‌روه‌ها ئاراستسی خه‌زنه‌داری شار سڵاوتان لێ ده‌كات له‌گه‌ڵ كوارتسی برامان. [با به‌ره‌كه‌تی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان له‌گه‌ڵتان بێ. ئامین.]
ستایشی خودا
بۆ ئه‌و خودایه‌ی ده‌توانێ به‌هێزتان بكات به‌گوێره‌ی مزگێنییهكهمو ڕاگه‌یاندنی عیسای مه‌سیح، به‌گوێره‌ی ئاشكراكردنی ئه‌و نهێنیه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر بوو به‌شاراوه‌یی مابووه‌وه، به‌ڵام ئێستا ئاشكرا بووه به‌هۆی نووسراوی پێغه‌مبه‌ران، به‌گوێره‌ی ڕاسپارده‌ی خودای هه‌میشه‌یی تا هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان باوه‌ڕی پێبهێننو گوێڕایه‌ڵی بن، شكۆمه‌ندی تاهه‌تایه بۆ تاقه خودای دانا، به‌ناوی عیسای مه‌سیح! ئامین.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.